پشتگیریکردن بۆ بەخشین لە رەسمى گومرگ بۆ هێنانى كەلوپەل

زنجیرە: 
BOI04

پشتگيرىکردنى وه‌به‌رهێن بۆ هێنانی ئامێرو که‌ره‌سته‌ى خاوو سه‌ره‌تايى بۆ هەموو پێداویستی پرۆژەکە که‌ هاورده‌يان بکات بۆ لێخۆشبوون له‌ باج و ره‌سمى گومرگ.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێنانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران کە بە پێی یاسا مۆڵەت بە پرۆژەکانیان دراوە جا چ وەبەرهێنى بیانی بێت یان خۆماڵی.

مەبەست: 

بۆ پشتگیریکردنی خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ هێنانە ژوورەوەی کەلوپەل و ئامێر و کەرەستەی خاوی بەرهەمهێنانی پێداویستی پرۆژەکانیان لەدەرەوەی هەرێم و بەخشینیان لە رەسمی گومرگ لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی وەبەرهێنان.

مەرجەکان: 

١. پڕۆژه‌که‌ مۆڵەتى وەبەرهێنانى هه‌بێت.

٢. پڕۆژەکە دەست بەکاربووبێت.

٣. پێویستە لەسەر وەبەرهێنەر لیستی کڕینی ئامێرەکان و بڕوانامەی دروستکردنی ئامێرەکان بە پێی
ئەو دەرخستەیەی کە لەگەڵ مۆڵەتی وەرگرتنی پڕۆژەکە هێناویەتی پێشکەشی بکات.

بەڵگەنامەکان: 

١. لیستى پێداویستى و کەلوپەلەکان بەجۆر و بڕەکەیان روونکرابێتەوە، بۆ زانینی بڕوجۆری کەلوپەلەکان لە لایەن دەستەى وه‌به‌رهێنان.

٢. شوێنى هێنانە ژورەوەى کەلوپەلەکان دیاری کرابێت بۆ بەرچاوڕوونی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوورى و دەستەى وه‌به‌رهێنان.

٣. لیستى کڕین یاخود پسولەى کڕین یاخود گرێبەستى کڕین بۆ دڵنیابوون لە کڕینی کەلوپەلەکان.

٤. بڕوانامەى ئەو کۆمپانیایەى کەلوپەلەکانى دروستکردووە بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی و جۆری کەلوپەلەکان.

٥. داواکاری پێشکەش بکات بۆ سوودمەندبوون لە خزمەتەکە.

٦. مۆڵەتى وەبەرهێنان پێشکەش بکات بۆ ئەوەى بزاندرێت کە پڕۆژەکە مۆڵەتى وەبەرهێنانى وەرگرتووە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، خاوەنی پڕۆژەکە بریکار نامەیەک بۆ كەسێکی مەعنەوی ياخود پارێزەرێک دەکات و ئەو کەسە لە جياتی خاوەن پڕۆژە دێت وەک بريکار داوای ئەم خزمەتە دەکات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

١. لەبەڕێوەبەرايەتيە گشتيەکانی پارێزگاکان ماوەی (2) رۆژ دەخايەنێت.

٢. لە دەستەی وەبەرهێنان ماوەی (2) رۆژ دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەڕێوەبەرايەتيە گشتيەكانى وەبەرهێنان لە پارێزگاکان.

دوا هەنگاو: پێدانی نوسراوە لە دەستەی وەبەرهێنان بۆ وەزارەتى دارايى و ئابوورى – بەڕێوەبەرايەتى گشتى گومرگ.

ژوورەکان: 

یەکەم هەنگاو:

له‌بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانى وەبەرهێنان له‌ پارێزگاکان
١. ژووری هاتوو دەرچوو بۆ ژماره‌کردنى نوسراو.

٢. ژووری بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ لێژنەی چێککردنەوە.

٣. ژووری سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی چێکردنەوە بە چێککردنەوەی داواکاری خاوەن پڕۆژە و ئامادەکردنی کۆنوسی پشتگیریکردن و واژووکردنی کۆنوسەکە و بەرزکردنەوەی بۆ به‌رێوه‌به‌رى گشتى وەبەرهێنانی پارێزگاکە.

٤. ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى یاسای بۆ ئامادەکردنی نوسراو بۆ دەستە.

دووەم هەنگاو:

له‌دەستەى وەبەرهێنان
١. سەردانىکردنی ژوورى هاتوو دەرچوو بۆ تۆمارکردنى نوسراو.

٢. ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى یاسایى و کارگێڕی و دارایى بۆ بەرزکردنەوەى بۆ سەرۆکى لێژنەى چێککردنەوە و پشتگیرىکردن و ئامادەکردنى کۆنوس واژووکردنى لەلایەن لێژنەکە کە بریتین لە نوێنەرى وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

٣. بەرزکردنەوەى بۆ بەڕێوەبەرى گشتى و سەرۆکى دەستە بۆ پەسەندکردنى.

٤. ناردنى بۆ بەشى یاسایى و بۆ ئامادەکردنى نوسراوێک و واژووکردنى لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى و سەرۆکى دەستە.

سێیەم هەنگاو:

وەزارەتی دارایی و ئابووری _ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.

واژو: 

یەکەم: لەبەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکان (7) واژوو
١. واژووى بەڕێوەبەرى گشتى وەبەرهێنانى پارێزگاکان وەک سەرۆکی فەرمانگە بۆ بەرزکردنەوەی داواکاری خاوەن پڕۆژە بۆ لیژنەی چێککردنەوە.

٢. واژووى سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى چێككردنەوە و پشتگيرى داواكارى وەبەرهێنەران كە بريتين لە ( 5 ) كەس (3) يان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانى پارێزگا ( 1 ) نويێنەرى بەڕێوەبەرايەتى گشتى گومرگى پارێزگا كە ( 1 ) نويێنەرى فەرمانگاى پەيوەنديدار بە سێكتەرى پڕۆژەكە بۆ چيێككردنەوەی داواكاری خاوەن پڕۆژە بۆ ئەو كەلوپەل و پێداويستيانەی پڕۆژەكانيان بۆ ئەوەی بەتەواوەتی چێک بكرێتەوە و هيچ كەم و كوڕيەكی نەبێت ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەل نوێنەری هەموو وەزارەتە پەيوەندارەكان كە نوێنەريان هەيە.

٣. بەڕێوەبەرى یاسایى وەک ئامادەکارى نوسراو و بەرزکردنەوەی بۆ دەستەى وه‌به‌رهێنان.

٤. واژووی به‌ڕێوه‌به‌رى یاسايی وکارگێری و دارايی بۆ لیژنەی چێکردنەوە کە (6) ئەندامن.

٥. واژووی ئەندامانی لیژنه‌کە کە بریتین لە (6) واژوو بۆ چێکردنەوەی داواکاری وبەرز کردنه‌وەى بۆ به‌رێوه‌به‌رى یاسایی و دارایی و کارگێڕی.

٦. واژووی بەرێوەبەری گشتی بۆ بەرزکردنەوەی داواکارییەکە بۆ سەرۆکی دەستە.

٧. واژووی سەرۆکی دەستەى وه‌به‌رهێنان بۆ پەسەندکردنی و ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى یاسایی بۆ ئامادەکردنی نوسراو.

٨. واژووی بەڕێوەبەری یاسایی لەسەر نوسراوی ئامادەکراو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دواتر واژووی به‌رێوه‌به‌رى گشتى و سەرۆکی دەستە بۆ ناردنی نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی وئابوورى .

ژمارەی سەردان: 

١. لەبەڕێوەبەرايەتيە گشتيەكانى وەبەرهێنانى پرێزگاكان 1 جار .

٢. دەستەى وەبەرهێنان 2 جار .
يەكەم سەردانی داواكاريەكەی دەهێنێت و دووەم سەردانی مامەلەكەی دەبەن بۆ لايەنی پەيوەندیدار.
ماوەی نێوان سەردانەکان (2) رۆژە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگ لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى.
لە کۆتا نوسراوەکان کە لە دەستە رەوانەی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ دەکرێت، لەو فەرمانگەيە نوسراو دەکرێ بۆ بەڕێوەبەرایەتيەکانی گومرگ، لە خاڵە سنوريەکان بۆ رێگاپێدان بە خاوەنی پڕۆژە بۆ هێنانە ژوورەوەی کەلوپەل و کەرستەخاوەکان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان / ب.گ. وەبەرهێنانی پاریزگاکان..

١.دەستەی وەبەرهێنانی ، رێگای 60 م تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری.
ژمارە تەلەفۆن- 0662531559
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ( هەولێر - رێگای کەرکوک ) بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا.
ژمارە تەلەفۆن – 07504466997
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (سلێمانی – سەرچنار ) تەنیشت مزگەوتی مەشغلان.
ژمارە تەلەفۆن – 0663287417
٤. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک (دهۆک – شەقامی مازی) بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی.
ژمارە تەلەفۆن – 0627220971
٥. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟