پشتڕاستکردنەوەى بەڵگەنامەکانى تۆمارکردنى کۆمپانیا و رێکخراوى ناحکومى

زنجیرە: 
DFR17

بریتیە لە تۆمارکردنى کۆمپانیا و رێکخراوى ناحکومى لە نوێنەرایەتیەکانی حکومەتى هەرێم لە دەرەوە وەک پێش مەرجێک بۆ تۆمارکردنیان لە هەرێمی کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەنوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە
مافی وەدەستهێنان: 

هەر قەوارەیەکى بازرگانى یان ئابوورى یان ڕێکخراوى ناحکومی لە دەرەوە دەتوانن بە بێ جیاوازى ڕەگەز لایەنگیرى سیاسى، نەتەوە، ئاین ، سوود لەم خزمەتگوزاریانە وەربگرن.

مەبەست: 

بۆ تۆمارکردن و کردنەوەى لقی کۆمپانیاو ڕێکخراوە بیانیەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەى بتوانن لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا چالاکی بازرگانی و ڕیکخراوەیی ئەنجام بدەن.

مەرجەکان: 

١. پێویستە بارەگاى سەرەکى کۆمپانیاکە لە وڵاتی دایک بێت و چالاکى بازرگانى لە چوارچێوەی یاسادا ئەنجام دابێت.
٢. ئامادەبوونی سەرۆک یان بەڕێوەبەر یان بەرپرسی یەکەمی کۆمپانیا یان کەسێک کە نوێنەرى سەرۆکی کۆمپانیا بێت و بریکارنامەى فەرمى سەرۆکی کۆمپانیای هەبێت.
٣. فۆڕمى تۆمارکردن لە لایەن وەزارەتى بازرگانی ئەو وڵاتەوە پڕ بکاتەوە.
٤. نوسراوى لایەنى داواکار سەبارەت بە رێپێدان بە کەسێک بۆ نوێنەرایەتى کردنى وەکو بریکار لە دامودەزگا فەرمییەکان لە هەرێمى کوردستان.
٤. نیشاندانى راپۆرتى دارایى ساڵى پێشوو.
٥. بەڵگەنامەى تۆمارکردنى دەزگاکە لە وڵاتەکەى خۆى و راستاندنى لە لایەن وەزارەتى دەرەوە بۆ کرابێت.
٦. بەڵگەنامەى بەکرێگرتنى خانوو.
٧. بەڵگەنامەیەک کە تیایدا دەزگاکە کەسێکى راسپاردبێت وەک راوێژکارى یاسایى یان ژمێریارى کۆمپانیاکە.
٨. وەرگێڕانى سەرجەم بەڵگەنامەکان بۆ زمانی کوردی یان ئینگلیزی یان عەرەبی.
٩. پێشکەشکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان بە دوو کۆپی.

بەڵگەنامەکان: 

١.پڕۆفایلی کۆمپانیا / بۆ زانینى پرۆفایلى کۆمپانیاکە .
٢.گرێبەستى دامەزراندنى کۆمپانیا.
٣.بڕوانامەی تۆمارکردن.
٤.نووسراوی کۆبوونەوەى دەستەى کارگێڕی.
٥.ناسنامەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیا.
٦.بریکارنامەى بەڕیوەبەرى کۆمپانیا بۆئەوەى کەسێک بکات بە بریکارى خۆی بۆ جێبەجێکردنی کارەکانى.
٧.ڕاپۆرتی دارایی ساڵی پێشووتر.
٨.ناسنامەى هاوپشک یان هاوبەشەکان لەگەڵ نموونەى واژوکانیان و بریکارنامەکانیان.
٩.بەڵگەنامەى بەکرێ گرتنى خانوو/ بەمەبەستى دانى باج چونکە ئەگەر خانووى کرێ بى ئەوکات باجى خانوو نادات .
١٠نووسراوی لارینەبوون لە کردنەوەى لقی کۆمپانیا لە کوردستان و دان نان بە هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتى یاسایی کۆمپانیای دایک بەرامبەر لقی کۆمپانیا لە کوردستان.
١١.بەڵگەنامەى ژووری بازرگانى بەشێوەی دوورو درێژ.
١٢.دانان و دەستنیشانکردنی سەرۆکی لقی کۆمپانیا لە کوردستان و تۆمارکردنی لە دەزگا فەرمیە پەیوەندارەکان لە ووڵاتی دایک.
١٣.زانیارى و ووردەکارى تەواو دەربارەى چالاکیە بازرگانیەکان و پڕۆژەکانى ڕابووردووی کۆمپانیا.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ، بە مەرجێک ئەگەر کەسەکە بریکارنامەى فەرمی خاوەن کۆمپانیاکە یان ڕێکخراوەکەی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بە پێ ی بڕیاری (119) ئەنجوومەنی وەزیران لە بەرواری 20/11/2017

نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ئەڵمانیا –
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا -- (160) دۆلاربۆ هەر بەڵگەنامەیەک.
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە بەریتانیا -- (100) پاوەند بۆ هەر بەڵگەنامەیەک.
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە فەرەنسا --
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ئیتالیا – (5) دۆلاربۆ هەر بەڵگەنامەیەک.
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە بەلجیکا-- (160) یۆرۆ بۆ هەر بەڵگەنامەیەک.
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە سویسرا –
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ئوسترالیا --
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە نەمسا--
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە پۆلۆنیا--
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە سوید –
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ئێران--
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ڕووسیا
نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێم لە ئیسپانیا -- (160) دۆلاربۆ هەر بەڵگەنامەیەک.

ماوەی پێویست: 

ماوەى پێویست بۆبەدەست هێنانى ئەم خزمەتە (15) ڕۆژ دەخایەنێت، لەبەرئەوەى نوێنەرایەتى هەڵدەستێت بە بەدواداچوون و لێ ووردبوونەوە لەگەڵ دام و دەزگا پەیوەندارەکان بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی و دروستی دەرچوونی بەڵگەنامەکانیان.

تێبینی: لە هەندێک نوێنەرایەتی بەهۆی ئەوەى نووسینگەى نوێنەرایەتی دوورە لە شارەکانى تر لەبەرئەوە نوێنەرایەتى وەکو کارئاسانی بۆ ڕەوەندی کوردستانى بەڵگەنامەکانیان بۆ داواکارى خزمەتگوزاریەکان بە پۆستە دەنێرن بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم ، کۆمپانیاکە کاری ڕاستاندن دەکات بۆسەرجەم بەڵگەنامەکانی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە وڵاتى دایک.
دواین هەنگاو، وەرگرتنەوەى هەموو بەڵگەنامەکانە لە نوسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لەدوای پشتڕاست کردنەوەیان.

ژوورەکان: 

تەنها ژوورى کارمەندى بەرپرس و ژوورى نوێنەرى حکومەت پێویستە بۆ بەدست هێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.

١.ژوورى کامەندى بەرپرس بە مەبەستى کارئاسانى و ئاراستەکردنى نووسراو بۆ شوێنى مەبەست .
٢.ژوورى نوێنەر بە مەبەستى مۆر و واژووکردنى نووسراو .

واژو: 

تەنها پێویستى بە واژۆى نوێنەرى حکومەتى هەرێم و مۆرى نوێنەرایەتیە ، بە مەبەستى نیشاندانى ڕەزامەندى و کارئاسانى و ڕاى کردنى کارەکەى .

ژمارەی سەردان: 

تەنها دوو جار سەردانى پێویستە بۆ بەدەستهێنانى ئەم خزمەتگوزاریە.
١- بۆ ڕادەستکردنى بەڵگەنامەکان
٢- بۆ وەرگرتنەوەیان .
وە ماوەى نێوان ڕادەستکردن و وەرگرتنەوەى مامەڵەکە (15) رۆژ دەخاێنێت .

تێبینی: ئەگەر داواکار بە پۆستە بەڵگەنامەکانی بنێرێت پێویست ناکات سەردانى نوێنەرایەتى بکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها لە نوێنەرایەتى کارەکەی بۆ جێبەجێ دەکرێت و پێویست ناکات سەردانى هیچ لایەنێکى تر بکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێک پر ناکرێتەوە .نە لە ئێستا نە لە داهاتوو.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-پەیوەندیەکانی دەروەوە-بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە.
بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگە و نوێنەرایەتیەکان .

وێب سایت: Dfr.gov.krd

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟