پرۆگرامی تواناسازی - ناردنی قوتابی/ خوێندکار بۆ دەرەوەی وڵات

زنجیرە: 
MHESR11

پرۆژەی گەشەپێکردن و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکانی هەرێم بریتییە لە بەرنامەیەکە بۆ پێگەیاندنی شارەزا و پسپۆر لە گشت بوارە زانستیەکاندا لە رێگای ناردنە دەرەوەى کەسانی شیاو بۆ خوێندنی (ماستەر و دکتوراه) و توێژینەوەى زانستی و خولی راهێنان لە زانکۆ و ناوەندە زانسیی باوەرپێکراوە پێشکەوتووەکانی جیهان و سوود وەگرتن لە توانا و شارەزایی بەدەست هاتوویان لە بوارە جیاجیاکان لە هەرێم.

هاوپێچ کراوە پەیرەوی ئەنجومەنی وەزیران لە (5/10/2010)

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانبەڕێوەبەرایەتی تواناسازی
مافی وەدەستهێنان: 

خاڵی سەرەکی بۆ پێشکەشکار دەبێت تەنها هەڵگری رەگەزنامەى عیراقی بێت.

خاڵە لاوەکیەکان بریتین لە :
١. پێویستە كەسی پێشكەشكار كارمەندى یەكێک لە دامودەزگاكانى هەرێمى كوردستان بیت.

٢. پێویستە كەسی پێشكەشكار فەرمانبەرى هەمیشەیی هەرێمى كوردستان بێت و خزمەتى وەزیفى لە دوو سال كەمتر نەبێت.

٣. پێویستە كەسی پێشكەشكراو لە رێگەى كێبركێی فەرمانگەكەى ناوى دەرچوو بێت.

٤. پێویستە كەسی پێشكەشكار پسپۆرییەكەى لە لایەن فەرمانگەكەیەوە بە پسپۆرییەكى پێویست دیاریكرابێت.

٥. كەسی پێشكەشكار پێویستە لارى نەبوونى فەرمانگەكەى هەبێت بۆ بەشداریكردن لە بەرنامەى تواناسازى.

٦. پێویستە تەمەنى كەسی پێشكەشكار بۆ خویندنى ماستەر لە (40) چل ساڵ بۆ خویندنى دكتۆرا لە (45) چل و پێنج ساڵ زیاتر نەبێت.

٧. كەسی پێشكەشكار دەبێت بروانامەیەكى زمانى ئینگلیزى باوەرپێكراوى هەبیت (TOEFL, IELTS) هەبێت بۆ ئەو زانكۆیانەى كە خویندن تیایدا بە زمانى ئینگلیزییە.

٨ پێویستە كەسی پێشكەشكار كۆنمرەى بەكالوریۆسى لە %65 كەمتر نەبێت بۆ ئەوەى بتوانیت خالى پێویست بە دەست بهێنیت، بە پێچەوانەوە بێبەش دەبێت لە خالى كۆنمرەى بەكالۆریۆس.

٩. كەسی پێشكەشكار پێویستە ئوفەرى یەكێک لە زانكۆكانى جیهانى هەبێت كە باوەر پێكراو بیت لە هەریمى كوردستان.

هاوپێچ کراوە رێنماییەکانی تواناسازی لە (1/9/2013) دەرچووە

مەبەست: 

١. دەستەبەرکردنی کادری پسپۆر و شارەزا و راهێنراو لە ئاستێکی بەرز لە بوارە جیاوازەکانی زانست و تیکنۆلۆجیا و بوراە مرۆییەکان بۆ پڕکردنەوەى پێداویستی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و دامودەزگا حکومییەکان و کەرتی تایبەت.

٢. سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ولاتانی پێشکەوتوو بۆ پەرپێدانی توێژینەوەى زانستی و ئاوەدانکردنەوەى هەرێم و گواستنەوەى تەکنەلۆژی بۆ هەرێم لە گشت بوارەکان .

هاوپێچ کراوە پەیروەی ئەنجومەنی وەزیران لە (5/10/2010)

مەرجەکان: 

مەرجەکانی (مافی وەدەستهێنان) ی سەرەوە دەگرێتەوە + ئەو مەرجانەى خوارەوە :
١. مەرجی کۆنمرەی بەکالۆریۆس بۆ پێشکەشکار نابێت لە (65%) کەمتر بێت.

٢. مەرجی تەمەن نابێت پێشکەشکار (30 ساڵ کەمتر بێت وە لە 40 ساڵ زیاتر بێت)

٣. مەرجی تاقیکردنەوەی توانستی زمان نابێت پێشکەشکار لە )٥) کەمتر هەبێت لە TOEFL, IELTS, PEARSON و هاوشێوەکانی

هاوپێچ کراوە رێنماییەکانی تواناسازی لە (1/9/2013) دەرچووە

بەڵگەنامەکان: 

دەبێت کاندید فۆرمی (14)خاڵی کە تیابەتە بە گشت زانیاری دەرباری کاندید: هاوپێچ کراوە( فۆرمی 14 خاڵی).

١. کۆپی (رەنگاورەنک) پاسپۆرت.

٢. کۆپی نوسراوی نامەی پیشگیری دارایی ، (لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەشی تواناسازی وەردەگرێت).

٣. کاس (CAS) یــان ئەتاس (ATAS) (رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٤. ئۆفەری کۆرسـی زمان (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٥. ئۆفەری زانکۆ (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٦. لارینەبوون (رەسەن) ، (لە لایەن فەرمانگەی کاندید خۆی پێدەدرێت).

٧. پوختەی راژە (رەسەن) ، (لە لایەن فەرمانگەی کاندید خۆی پێدەدرێت).

٨. کەفالەتی دارایی (کۆپی + رەسەن)، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٩. بریکارنامەی گشتی (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

١٠. بەڵینامە (رەسەن) ، (لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا / بەشی یاسایی پڕی دەکاتەوە).

١١. بەڵینامەی (Student visitor Visa) (رەسەن) (لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەشی یاسایی پڕی دەکاتەوە).

١٢. گرێبەستی ناردن (رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

١٣. تاقیکرنەوەى زمانی ئنگلیزی (رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

١٤. بڕوانامەى بەکالۆریوس/ ماستەر (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بهێنێت).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، جگە لە داواکار کەسی تر ناتوانێت بەدەستی بهێنێـت .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەم هەنگاوانەى خوارەوە دەکات :
١. سەرەتا لە ویبسایتی وەزارەت رایدەگەینێت کە پێشکەشکار دەتوانێت گشت دۆکیومەنتەکان لە رێگای ئیملەوە بنێریت. بۆ ماوەى (1) یەک مانگ ئەولان هەیە .

٢. داتا بەیسیکی تایبەت هەیە بە وەرگرتنی ئەو دۆکیۆمەنتانە وە ئەگەر هیچ هەڵەیکی تەکنیکی رووبدات لەکاتی نەگەیشتینی بەڵگەنامەکانی پێشکەش کار ئەوە وەک دوا مۆڵەت (15) رۆژی تر (اون لاین) درێژ دەکرێتەوە.

٣.پێداچوونەوە دەکرێت لەلایەن لێژنەى تواناسازی بۆ گشت ئەو دۆکیۆمەنتانەى کە نێردراوە وە بریار دەدەن کە کێ مافی هەیە ببیت بە پالێراو (2مانگ)ی پێ دەچێت.

٤. ئەنجامی سەرەتایی رادەگەێنرێت لە رێگای ویبسایتی وەزارەت. راستەخۆ رادەگێنیڕت باش بریاری کۆتایی لێژنەى تواناسازی.

٥. هیچ کەسێک کە کاندید نەبووبێت بۆی هەیە سکاڵا تۆمار بکات لە رێگای ئیملەوە پێشکەشی دەکات ، وە مۆلەتی (3) رۆژ دەدرێت لە بەرواری راگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو : کاندید دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکات بۆ تەواوکردنی ئەم خاڵانەى خوارەوە :

١. کۆپی (رەنگاورەنک) پاسپۆرت.

٢. کۆپی نوسراوی نامەی پیشگیری دارایی ، (لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەشی تواناسازی وەردەگرێت).

٣. کاس (CAS) یــان ئەتاس (ATAS) (رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٤. ئۆفەری کۆرسـی زمان (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٥. ئۆفەری زانکۆ (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٦. لارینەبوون (رەسەن) ، (لە لایەن فەرمانگەی کاندید خۆی پێدەدرێت).

٧. پوختەی راژە (رەسەن) ، (لە لایەن فەرمانگەی کاندید خۆی پێدەدرێت).

٨. کەفالەتی دارایی (کۆپی + رەسەن)، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

٩. بریکارنامەی گشتی (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

١٠. بەڵینامە (رەسەن) ، (لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا / بەشی یاسایی پڕی دەکاتەوە).

١١. بەڵینامەی (Student visitor Visa) (رەسەن) (لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەشی یاسایی پڕی دەکاتەوە).

١٢. گرێبەستی ناردن (رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

١٣. تاقیکرنەوەى زمانی ئنگلیزی (رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بەدەستی بهێنێت).

١٤. بڕوانامەى بەکالۆریوس/ ماستەر (کۆپی + رەسەن) ، (کاندید خۆی دەبێت بهێنێت).

هاوپێچ کراوە ( فۆرمی 14 خاڵی).

دوا هەنگاو : کاندید دەبێت فەرمان وەزاری کاتی دەست پێکردن و کۆتایی هاتن بە خوێندنی وەردەگرێت و دەبێت لەو ماوەیی بۆی دیاری کراوە گەشت بکات بۆ دەرەوەى وڵات.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (4) ژوور دەکات بۆ تەواوکردنی کارەکانی تەنها پێویستی بە (1) یەک رۆژ هەیە...

١. سەردانی ژووری فەرمانبەرانی بەشی تواناسازی کاری ووردبینی بۆ فۆرمی (14) خاڵی ئەنجام بدەن .

٢. سەردانی ژووری بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی بکات بۆ پرکردنەوە بەڵینامە و گریبەستی ناردن.

٣. سەردانی ژووری بەریوەبەری تواناسازی بکات بۆ وردبینی کاری وردبینان.

٤. سەردانی ژووری بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانبەران نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیریەکان بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.

واژو: 

(8) واژوو پێویستە بۆ تەواوبوونی خزمەتەکە بەپێی ریزبەنی کارەکە دانراوە کە بەم شێوەیی خوارەوەیە:

١. واژووی کاندید یان بریکاری/ بۆ ئەوەى لە ئایندەدە هیچ کەسێک نەتوانێت بڵیت من ئاگام لەو یاسا و رینمایە نەبووە کە واژووی بکات واتا بینی و خوێندیەوە باشان واژووی کرد.

٢. واژووی بەرێوەبەری یاسایی/ بۆ ئەوەى واژوو و مۆری یاسایی هەبێت لەسەر چەند دۆکێومەنتی کاندید بۆ شتی نەخوازراو کە ئەگەری روودانی هەیە لە ئایندەدا.

٣. واژووی فەرمانبەری وردبینی لە بەرێوەبەرایەتی تواناسازی سەبارەت بە دۆکێومەنتەکانی کاندید/ بۆ ئەوەى بەرێوەبەری ئاگادار بێت ئەم دکێۆمەنتانە بەبێ وردبینی فەرمانبەر ناچۆتە پرۆسەی دوای ئەو .

٤. واژووی بەرێوەبەری تواناسازی/ بۆ ئەوەى بەرێوەبەری گشتی ئاگادار بێت ئەم دکێۆمەنتانە بەبێ وردبینی بەرێوەبەر واژوو نەکراوە.

٥. واژووی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندیە رۆشنبیرییەکان/ بۆ ئەوەى وەزیر ئاگادار بێت ئەم دکێۆمەنتانە بەبێ وردبینی بەرێوەبەرى گشتی واژوو نەکراوە.

٦. واژووی بەرێوەبەری ژمێریاری لە وەزارەت بۆ خەرجکردنی پارەی شایستە داراییەکان/ بۆ ئەوەى بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەوانیش بەشداربن لە پرۆسەی وردبینی چونیەتی خەرجکردنی پارەی شایستە داراییەکانی کاندیدانی تواناسازی بێت.

٧. واژووی لێژنەى دارایی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکان بۆ کاندید/ ئەم لێژنەیە هەڵدەستیت بە وردبینیکردنی کاری وردبینی بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری بۆ دڵنیابوون لە بڕی پارەی خەرجکراوی پارەی شایستە داراییەکان .

٨. واژووی وەزیری خوێندنی باڵا/ لە کۆتا هەر پرۆسەێک چ بۆ کاری کارگێری بێت واتا فەرمان وەزاری خوێندنی چ بۆ کاری خەرجکردنی بڕی پارەی شایستەی داراییەکان دەبێت لە کۆتاییدا وەزیر ئاگاداربیت و کۆتا رازامەندی خۆی دەرببرێت بۆ دەرچوونی فەرمانی درێژکردنەوە یاخود بۆ خەرجکردنی پارەی خەرجکراو بۆ کاندیدانی تواناسازی.

ژمارەی سەردان: 

دیــــار نیـــە چونکە هەر کاندیدێک کە دەینێرین بۆ دەرەوەی وڵات کەیسی خۆیی هەیە وە هەروەها هەندێ جاریش دریغی لە لایەن کاندید روو ئەدات ئەمەش وا ئەکات کاندید دەبێت زیاتر سەردانی وەزارەتمان بکات بۆ ئەوەى ئەو دۆکێومەنتە پێویستانە بیداتە دەستی بەرێوەبەرایەتی تواناسازی. بۆیە ناتوانین (چەند جارەی سەردان دیاری بکەین)

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

کاندید دەبێت سەردانی ئەم (4) چوار لایەنە بکات کە بریتین لە :

١. کاندید دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوەى بڕوانامەکانی راستاندن (تصدیق) بکات / بۆ ئەوەى دڵنیامان بکەنەوە کە بڕوانامەی کاندید تەواوە و هیچ گرفتی نیە.

٢. کاندید دەبێت سەردانی وەزارەتی داد بۆ راستاندن (تصدیق) کردنی بڕوانامەکەی بە مۆری داد / چونکە هەندێ وڵات هەن تا مۆری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندی دەرەوەى تێا نەبێت ئوفەر نابەخشن بە کاندید (واتا قبول ناکەن لە زانکۆکەیان بخوێێنێت بۆ نموونە / وڵاتی میسر وڵاتی ئەمریکا .... هتد ).

٣. کاندید دەبێت سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە هەرێمی کوردستان / چونکە ئەم فەرمانگەیە ئەو بۆی هەیە نوسراوی ئاسانکاری ڤیزە ئاراستەی قونسلخانەکانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەى دڵنیایان بکاتەوە کە کاندید گشت بەڵکەنامەکانی تەواووە تەنانەت فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەش ئاگادارە.

٤. کاندید دەبێت سەردانی قونسلخانەکان بکات بۆ وەرگرتنی ڤیزە / پاش ئەوی قونسلخانەکان نوسراوی فەرمی وەردەگرن لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لە هەرێمی کوردستان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
١. فۆرمی (14) خاڵی (لەسەر ویبسایتی وەزارەت دانراوە). هاوپێچ کراوە ٢. فۆرمی هەلسەنگاندن (لەسەر ویبسایتی وەزارەت دانراوە). هاوپێچ کراوە ٣. فۆرمی داواکردنی شایستە داراییەکان (لەسەر ویبسایتی وەزارەت دانراوە). هاوپێچ کراوە ٤. فۆرمی ئەنجامدانی پاکتاویی دارایی ( کاندید دەبێت بێت لە وەزارەت وەریبگرێت). هاوپێچ کراوە ٥. مۆری عەریزەنووسمان نیە .
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟