پرکردنەوەی فۆرمی هەڵسەنگاندنی ئۆفەری زانکۆ

زنجیرە: 
MOP12

فۆرمێکە پێکهاتوە لە (7) خاڵ کە زانیاری لەسەر رەزامەندی زانکۆی خوێندن لەخۆ دەگرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆییبەڕێوەبەرایەتی تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کاندیدانی تواناسازییە.

مەبەست: 

هەموو کاندیدێکی تواناسازی کە دەست بە مامەڵەی سەفەر دەکات بە مەبەستی خوێندن، پێویستە سەرەتا ئەم فۆرمە پر بکاتەوە کە زانیاری لەسەر رەزامەندی زانکۆی خوێندن لەخۆ دەگرێت.

مەرجەکان: 

دەبێت کاندیدی تواناسازی بێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. کۆپی پاسپۆرت بۆ وەرگرتنی ڤیزای خوێندن.

٢. کۆپی بروانامەی بەکالۆریۆس بۆ دڵنیابوون لە نمرەو پسپۆریەکەی.

٣. ئۆفەری زانکۆی خوێندن (زمان).

٤. ئۆفەری زانکۆی خوێندن ( ئەکادیمی) بۆدڵنیابوون لە باوەرپێکراوی زانکۆکە.

٥. وێنەیەک لە لاری نەبوونی فەرمانگەی کاندید بۆ ئاگاداربوونی فەرمانگەگەی لە پرۆسەی دەستپێکردن.

٦. وێنەیەک لە بروانامەی زمانی ئینگلیزی بۆ زانینی ئاستی زمانی کاندید.

٧. فۆرمی کاندیدکردن کە سەرەتا ناوی دەرچوو بۆ وەرگرتنی زانیاری کەسی لەسەر کاندید.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، دەبێت کاندید خۆی بێت فۆرمەکە پر بکاتەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

(1) کاتژمێر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: وەرگتنی فۆرمەکە.

دووەم هەنگاو: دوای پرکردنەوەی فۆرمەکە ناردنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا یان بۆ پەسندکردنی.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:

سەردانی یەکەم: ژووری کارمەندانی تواناسازی بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە.

سەردانی دووەم: ژووری بەرێوەبەری تواناسازی بۆ واژووکردن.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. واژووى فەرمانبەرى وەرگر بۆ وردبینی فۆرمەکە.

٢. واژووى بەڕێوەبەرى تواناسازى بۆ ناردنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز تەنها (1) جار سەردان دەکات، بەڵام ئەگەر کەموکوری هەبوو پێویستە جاری دووەم سەردانی بکاتەوە بۆ چاککردنەوەی کەموکوریەکان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەر لە پێشکەشکردن پێویستە کاندید سەردانی فەرمانگەی خۆی بکات بۆ وەگرتنی لاری نەبوونی فەرمانگەکەی.

٢. دوای پرکردنەوەی فۆرمەکە پێویستە کاندید فۆرمەکە ببات بۆ وەزاری خوێندنی باڵا بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی بۆ پەسندکردن.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر هیچ فۆرمێک نیە کاندید پری بکاتەوە ، هەروەها پێویستی بە عەریزەنووس ناکات.
پۆلێن: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟