پاککردنەوەى کێلگە مينەکان و نەهێشتنى مەترسى پارچە تەقەمەنيەکان

زنجیرە: 
MAA07

پاکسازى مين و لەناوبردنى پاشماوە جەنگيەکان بە شێوازى (کارى دەستى - سەگى مين دۆزەرەوە - ميکانيکى) بۆ پاککردنەوەى زەويە مين رێژکراوەکان کە دەبێتە هۆى پاراستنى ژيانى هاوڵاتيان و پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورى و کۆمەڵايەتى.

دەزگای بەرپرس: 
دەزگای مینبەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکىبەڕێوەبەرايەتى چالاکيەکانى مين لابردن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کەرتەکانى وەک کشتوکاڵ، پيشەسازى، نەوت، گواستنەوە و گەياندن، تەندروستى، پەروەردە، رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ بەنداوەکان، کارەبا، گەشتوگوزار ، .هتد.

مەبەست: 

پاکسازى مين و لەناوبردنى پاشماوە جەنگيەکان بە شێوازى (کارى دەستى - سەگى مين دۆزەرەوە - ميکانيکى) بۆ پاککردنەوەى زەويە مين رێژکراوەکان کە دەبێتە هۆى پاراستنى ژيانى هاوڵاتيان و پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورى و کۆمەڵايەتى.

مەرجەکان: 

١. کێڵگەى مين رێگاى پێگەيشتنى هەبێت.

٢. پێشدان (ئەولويەت) پاککردنەوەى کێڵگەکە بەپێی رێنماييەکانى دەزگا.

بەڵگەنامەکان: 

نيە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بە بريکارنامە بەدەست دەهێنرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

بەپێی بوونى مەرجەکان بەگشتى (365) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێانی ئەم خزمەتە زياد و کەم بە گوێرەى جۆرى کێڵگەکان.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنى داواکارى.

دوا هەنگاو: واژووکردنى بەڵگەنامەى دەورو تەسليم.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (5) ژوور دەکات:

١. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کارگێڕی و دارايى بۆ بەرزکردنەوە.

٢. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى بۆ دەربڕينى راو بەرزکردنەوە.

٣. بەڕێوەبەرايەتى چالاکيەکان بۆ ئەنجامدانى کارى پێويست و بەرزکردنەوە.

٤. نوسينگەى جێگرى سەرۆکى دەزگا بۆ بەرزکردنەوە.

٥. نوسينگەى سەرۆکى دەزگا بۆ پەسەندکردن.

واژو: 

(4) واژووی پێویستە:

١. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کارگێڕى و دارايى بۆ بەرزکردنەوە.

٢. جێگرى سەرۆکى دەزگا بۆ بەرزکردنەوە.

٣. سەرۆکى دەزگا بۆ دەرکردنى فەرمان.

٤. بەڕێوەبەرايەتى گشتى کاروبارى تەکنيکى.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز سەردانی (2) ژوور دەکات:

١. پێشکەشکردنى زانيارى ورد لەسەر شوێنى مين رێژکراو.

٢. ياوەرى تيمەکانى دەزگا بکات بۆ سەردانیکردنى شوێنى مەبەست.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. ئەنجومەنى گوندەکە داوکارى پێشکەش بکات بۆ چ مەبەستێک سەردانى دەکرێت.

٢. ناحيە رەزامەندى و بەرزکردنەوەى داواکاريەکە.

٣. قايمقاميەت رەزامەندى و بەرزکردنەوە.

٤. پارێزگا رەزامەندى و بەرزکردنەوە.

٥. وەزارەتى ناوەخۆ رەزامەندى و نوسراوکردن بۆ دەزگاى گشتى کاروبارى مين.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟