پاراستن و گەشەپێدان و راهێنانی مناڵان

زنجیرە: 
MLSA12

سەنتەرەکان کاردەکەن بۆ پاراستن و راهێنانی منداڵان لە بوارەکانی (کۆمپیتەر، هونەر، وەرزش، زمان ......هتد).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ منداڵانی (5. 18) ساڵ.

مەبەست: 

بۆ راهێنان و فێرکردن و هۆشیار کردنەوەی منداڵان لە بوارە جیاجیاکانی (هونەر و میوزیک و چاڵاکی دەست رەنگینی و وەرزشی و زمان و کۆمپیتەر و .هتد)

مەرجەکان: 

هیچ مەرجی نیە تەنها منداڵ بێت و تەمەنی لە نێوان (5 تا 18) ساڵیدابێت.

بەڵگەنامەکان: 

ناسنامەى بارى شارستانى.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەبێت خۆی ئامادەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

(1) رۆژ .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: تۆمارکردنی ناوی سودمەند.

دوا هەنگاو: بەشداری کردنی لە خولەکان.

ژوورەکان: 

تەنها(1) ژوور : بەڕێوەبەر

واژو: 

1. واژوو / واژووی بەڕێوەبەر / بەڕێوەبەری سەنتەر واژووی وەرگرتنی دەکات.

ژمارەی سەردان: 

1 جار وەرگرتنی

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟