يەکخستن (توحيد)

زنجیرە: 
MOJ21

يەکخستن، واتا يەکگرتنى دوو پارچە زەوى يان زياتر و کردنيان بە يەک پارچەى گەورەتر.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دادبەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆمارکردنى خانوبەرەبەڕێوەبەرايەتى تۆمارکردنى خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو کەسێکى سروشتى و مەعنەوى.

مەبەست: 

بەمەبەستى نيشتەجێبوون يان بازرگانى يان پيشەسازى کە پێویستییان بە ڕووبەرێکى زياتر هەيە.

مەرجەکان: 

١. دەبێت موڵکەکان لە تەنيشت يەکتر يان لە پشت يەکتر بن ( بەيەکەوە پەيوەست بن).

٢. دەبێت داواکار قەواڵەی تاپۆی موڵکەکان بە ناوى خۆى بێ (ئەگەر هاوبەش بێت ئەوا دەبێت هەموو هاوپشکەکان پشکيان تێدابێت).

٣. تۆمارکردنى يەکخستن دەبێت بە رەزامەندى خاوەن موڵک بێت (جگە لە حوکمى دادگا کە پلەى بنبڕى وەرگرتبێت يان بڕیارێکی ياسايى،یان ئەو يەکخستنەى بۆ چەسپاندنى راستی( واقعى)حاڵ دەکرێت و ياساييە).

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامەی عیراقی یان کارتی نیشتیمانی.

٢. قەواڵەى موڵک.

٣. داواکارى بۆ يەکخستن.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،لە رێگاى بريکارنامەوە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. رێژەی ( 1/2) لە نرخی خەمڵێنراوی موڵکەکە،پاڵپشت بە بڕگەی (ج) لە ماددەی 52 لە
یاسای رەسمی دادی ژمارە 114ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٢. بڕی(1000) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993
هەموارکراو .

٣. بڕی(750) دینار فۆرم.

٤. بڕی (31500) دینار کرێی ئەنجامدانی پشکنینی(کشف) ی موڵکەکە،بڕی (8000) دینار
کرێی فەرمانبەرانی پشکنین(کشف)،
بڕی (7500) دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت،پاڵپشت بە بڕگەی 8 لە ماددەی 53 لە یاسای
رەسمی دادی ژمارە 114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو و رێنمایی تایبەت بەم مەبەستە.

٥. بڕی(750) دینار وێنەی تۆمار،پاڵپشت بە بڕگەی (2) لە ماددەی 54 لە یاسای رەسمی
دادی ژمارە114 ی ساڵی 1981ی هەموارکراو.

٦. بڕی(500) دینار رەسمی پول،بەپێی یاسای رەسمی پول ژمارە 3 ساڵی 1993
هەموارکراو و رێنمایی دارایی ژمارە 20061 لە 9/12/2013.

ماوەی پێویست: 

(7) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

١. سەردانى بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە دەکات و فۆرمى تايبەت پڕدەکاتەوە.

٢. قەواڵەى نوێى موڵکەکەى پێ دەدرێتەوە.

ژوورەکان: 

١. ژوورى بەڕێوەبەر.

٢. ژوورى ياريدەدەرى بەڕێوەبەر (ئاڕاستەى ژوورى نۆڕينى دەکات).

٣. ژوورى نۆڕين (بۆ پشکنينى موڵکەکان).

٤. ژوورى هونەرى (بۆ دروستکردنى نەخشەى زەوی).

٥. ژوورى ياريدەدەر (بۆ رەزامەندى و ئاڕاستەى ژوورى گڵدانەوەى دەکات).

٦. ژوورى گڵدانەوە ( بۆ دڵنيابوون کە گڵدانەوەى لەسەر نيە).

٧. ژوورى دۆسيەکان.

٨. ژوورى تۆمارەکان (تۆمارى موڵکەکە دەردەهێنێت).

٩. ژوورى ياريدەدەر (ئاڕاستەى ژمێريار و تۆمارکارى دەکات).

١٠. ژووورى ژمێريارى "صندوق" ( بۆ وەرگرتنى رەسم).

١١. ژوورى تۆمارکار (بۆ تۆمارکردن).

١٢. ژوورى ياريدەدەر (بۆ واژووکردن).

١٣. ژوورى بەڕێوەبەر.

١٤. ژوورى وردبينى (بۆ وردبينی).

١٥. ژوورى تۆمارەکان (وەرگرتنەوەى قەواڵە).

واژو: 

١. واژووى بەڕێوەبەر .

٢. واژووى ياريدەدەر.

٣. واژووى تۆمارە هەميشەيەکان .

٤. واژووى کۆگا.

٥. واژووى گڵدانەوە.

٦. واژووى ژمێريار.

٧. واژووى تۆمارکار.

ژمارەی سەردان: 

١. داواکە پێشەکەش دەکات.

٢. داواى پشکنين.

٣. بۆ وەرگرتنەوەى وێنەی تۆماری موڵکەکە ئەگەر مامەلەکە کێشەی نەبێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١.بەڕێوەبەرایەتی باجى خانوبەرەی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٢.بەڕێوەبەرایەتی باجى دەرامەتی پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٣.بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆ (بۆ ئەستۆپاکی).

٤.بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پەیوەندیدار (بۆ ئەستۆپاکی).

٥.بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی (بۆ ئەستۆپاکی).

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبەت پڕدەکرێتەوە (نمونە10)
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی داد، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرە

- هەولێر -
1. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى هەولێر / بەرامبەر پارکى شانەدەر - تەنیشت ئەکوا پارک.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى هەولێر/ شەقامى 100 مەترى نزیک بەنزینخانەى ئاکار.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەشتى هەولێر / لە ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شەقڵاوە / سەرگرد - کۆنە باڵەخانەى قایمقامیەت.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى خەبات / نزیک قائیمقامیەتى خەبات.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عنکاوە / کۆمەڵگاى کارگێڕى عنکاوە.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سۆران / تەنیشت ئاسایشى ناوشار.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى مخمور / تەنیشت دادگاى مخمور.

9. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کۆیە / بەرامبەر قایمقامیەت کۆیە.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى تەق تەق / تەنیشت سەنتەرى گەنجانى تەق تەق.

11. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەلاحەدین. تەنیشت دادگاى سەلاحەدین.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رواندوز ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چۆمان / بەرامبەر قائیمقامیەتى چۆمان.

- سلێمانى -
1. بەریوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى یەکەمى سلێمانى / نزیک خانەى داد لە شەکرەکە.

2. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنى خانوبەرەى دووەمى سلێمانى / کانێسکان تەنیشت دادگاى کۆن.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى راپەڕین / تاسلوجە نزیک بەنزینخانەى برایەتى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بازیان / ناو باڵەخانەى ناحیەى بازیان.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دەربەندیخان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک ئاسایشى دەربەندیخان.

6. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارەزوور/ نزیک نەخۆشخانەى زمناکۆ.

7. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دوکان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

8. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ماوەت / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناوباڵەخانەى قایمقامیەت.

9. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شارباژێر / نزیک بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى شارباژێر.

10. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى عەربەت / ناوباڵەخانەى پۆستەوگەیاندن نزیک مزگەوتى روناکى.

11. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چەمچەماڵ / نزیک بانکى چەرمۆ و دادگاى کۆن.

12. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سەید سادق / نزیک قائیمقامیەتى سەید سادق.

13. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پێنجوین / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگاى پێنجوین.

- دهۆک -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى دهۆک / شەقامى 100 مەترى بەرامبەر ئامادەیى سەفین.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئامێدی / ناو باڵەخانەى نەخۆشخانەى گشتى ئامێدى.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى ئاکرێ / بەرامبەر پەروەردەى ئاکرێ.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بەردەڕەش / نزیک قائیمقامیەتى بەردەڕەش.

5. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى شێخان / بەرامبەر فەرمانگەى کشتوکاڵى شێخان.

6. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى زاخۆ / نزیک دادگاى زاخۆ.

7. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى سێمێل / بەرامبەر پارکى گەورەى سێمێل.

- راپەڕین -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى رانیە / کۆمەڵگاى کارگێڕی فەرمانگەکان نزیک بەڕێوەبەرایەتى کارەبا.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى پشدەر / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک دادگا.

3. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى.

4. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى حاجیاوا / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان نزیک نەخۆشخانەى گشتى حاجیاوا.

- گەرمیان -
1. بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى گەرمیان / کۆمەڵگاى کارگێڕى فەرمانگەکان ناو باڵەخانەى قایمقامیەت.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى کفرى / نزیک گەراجى کفرى کۆن.

- هەڵەبجە -
1. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى هەڵەبجە / نزیک شارەوانى هەڵەبجە.

2. تێبینەرایەتى تۆمارکردنى خانوبەرەى بیارە / نزیک فەرمانگەى بارى کەسى.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟