وەڵام دانەوەى نوسراوەکان بۆ دەرەوە و ناوەوەى کوردستان

زنجیرە: 
DFR13

بەشى یاسایى , بریتیە لە ناردن و وەڵامدانەوەى نووسراو بۆ گشت دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەروەها ناردن و وەڵامدانەوەى نووسراو بۆ گشت نوێنەرایەتیەکان حکومەتى هەرێم لە دەرەوە، ئەمانەى خوارەوە جۆرەکانى نووسراوەکانن :
١.پێڕاگەیاندن.
٢.وون بوونى پاسپۆڕت.
٣.وەرگرتنى ووتە.
٤.لێپرسینەوە.
٥.وەرگرتنى زانیاری.
٦.پشتگیری.
٧.ڕاستى و دروستى.
٨.وەرگرتنى زانیارى لەسەر تۆمەتباران.

دەزگای بەرپرس: 
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو هاوڵاتیانى ناوەوە و دەرەوەى کوردستانە بەبێ جیاوازی.

مەبەست: 

بۆ ئاسانکارى کردنی ئیش و کارى هاووڵاتیان و هاوکاریکردنیان بۆ نەهێشتنى کێشەو گیروگرفتەکانیان لە دەرەرەو و ناوەوەى کوردستان.
ئەم خزمەتگوزاریە بە شێوەى پۆستی ئاسایى و ئەلیکترۆنى پێشکەش دەکرێت.

مەرجەکان: 

سەبارەت بەو نووسراوانەى کە لە دام ودەزگاکانى حکومەتى هەرێم ئاڕاستەى فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوە/ بەڕیوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی دەکرێن دەبێت ئەم مەرجانەى هەبێت:

•نووسراوەکە ئاڕاستەی فەرمانگە کرابێت.
•ژمارەو بەروار لەسەر نووسراوەکە هەبێت و لەلایەن کەسی پەیوەندار واژۆکرابێت.
•مۆری دەرکردە لەسەر نووسراوەکە هەبێت.
•نووسراوەکە دەبێت ئەسڵی بێت و کۆپی وەرناگیرێت وکارى لەسەر ناکرێت.

بەڵگەنامەکان: 

هیچ بەڵگەنامە یان ناسنامەى پێویست نیە بۆ بە دەستهێنانى ئەو خزمەتە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،دەتوانرێت لە لایەن نوێنەر بە دەستبهێنریت بە مەرجێک :-

١.پارێزەر ، ئەندام بێت لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان .
٢.نوێنەرى کۆمپانیاکان .
٣.نوینەرى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان .
٤.کەسى تایبەت بە کارەکەى خۆی، دەتوانێت سەردان بکات .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تێچوویەکى نیە و بێ بەرامبەرە.

ماوەی پێویست: 

نووسراوەکان تەنها ڕۆژێکى پێویستە بۆ وەڵام دانەوە و واژووکردنیان لەلایەن بەرپرسى فەرمانگەوە لەکاتێکدا ئەگەر بەرپرسی فەرمانگە بەشاندی فەرمی سەردانی دەرەوەی هەرێم بکات ئەوا یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە نووسراوەکان واژۆ دەکات بە هەمان کات .

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم، وەرگرتنی نوسراوەکەیە لەگەڵ گشت هاوپێچەکانى .
دواین هەنگاو، ناردنی وەڵامی نوسراوەکەیە بۆ لایەنى پەیوەندار.
تێبینی: ئەگەر کەسی داواکار ویستی، ژمارەو بەرواری نوسراوەکەی دەدرێتێ بەمەبەستی بەدواداچوون.

ژوورەکان: 

سێ ژووری پێویستە بۆ وەڵام دانەوەى نووسراوەکانی بەشى یاسایى:

– بەڕێوەبەرى یاسایى، بۆ هامش کر دن لەسەر نووسراو .
– بەرپرسى فەرمانگە ،بۆ واژووکردنى نووسراو .
– ژوورى هاتوو و دەرچوو ،بۆ پیدانى ژمارە بە نووسراو .

واژو: 

بۆ نووسراوەکانى تایبەت بە بەشى یاسایى – کارمەندی تایبەت و بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایى واژوو لەسەر نووسراوەکە دەکەن بۆ ئەوەى دەربکەوێت کە هیچ کەم و کوڕیەکی تێدا نیە، بەڵام واژۆی کۆتایی بۆ بەرپرسی فەرمانگەیە یان یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە.

واژۆی کارمەندی تایبەت، تەنها بۆ ئەوەیە بزانرێت کێ نووسراوەکەی کردووە، واژووی بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی بۆ ئەوەیە کە نووسراوەکە پێداچوونەوەى تێداکراوە و هەڵەی تێدا نیە.
واژووی کۆتایی بۆ بەرپرسی فەرمانگەیە و تاکە واژوویە کە لەسەر نووسراوەکە دەردەکەوێت.

ژمارەی سەردان: 

تەنها یەک جار سەردانى پێویستە ئەویش بۆ وەرگرتنەوەى ژمارەو بەرواری نوسراوەکە. هەموو نوسراوەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە پۆستی تایبەتی فەرمانگە و هەندێک جاریش بە پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ لایەنە پەیوەندارەکان دەنێردرێن.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

ئەگەر هاوڵاتیەکە لە دەرەوە بێت، داواکارى خۆى پێشکەش بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم دەکات، ئینجا نوێنەرایەتی داواکاریەکە بەرزدەکاتەوە بۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پاشان فەرمانگە داواکاریەکە دەنێرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئەگەر هاوڵاتیەکە، لە هەرێمى کوردستان بێت، یەکەم جار ئەو وەزارەتەى تایبەتە بە کارەکە، ئینجا فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پاشان لە فەرمانگەوە دەنێردرێت بۆ لایەنە پەیوەندارەکان لە ناوەو دەرەوەى هەرێم.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکى تایبەت بەو خزمەتە نیە. پێویست ناکات . لە داهاتووش ناکرێت چونکە پێویستى بە کاتى زیاتر و فەرمانبەرى زیاترە وە دەبێتە هۆى دروست بوونى رۆتین .
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی - پەیوەندیەکانی دەرەوە- بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایى - بەشى یاسایى

هاوڵاتى یاخود خزمەتخواز دەتوانێ سەیرى سایتى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بکات بۆ کار ئاسانى و پەیوەندى کردن و دەست نیشان کردنى شوێنى مەبەستى کە بریتیە لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وکونسوڵگەرى بیانى لە هەرێم و نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە .

جادەى کوڵان – بینایاى دەزگاى ئاراس
ئیمەیڵ بەشى یاسایى legal@dfr.gov.krd
وێب سایت:Dfr.gov.krd

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟