بریتیە لە درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات ئەوا دەرچووان پێویستە بڕوانامەکانیان وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی.
هەر هاوڵاتیەک کە بڕوانامەی هەبێت و داوا بکات بۆ چوونە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن.
بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات.
١.بڕوانامەی ڕەسەن (ئۆرگیناڵ) بێت.
٢.پسوولە بڕین لە ژمێریاریی بەرێوەبەرایەتیەکەمان بە بڕی (15،000) پازدە هەزار دینار.
١.بڕوانامەی ڕەسەن كە وێنەی هەڵگری بڕوانامەكەی پێوە لكاوە (بۆ وەرگێران).
٢.كۆپیەكی پاسپۆرتە (بۆئەوەی ناوەكەی كە بەئینگلیزی دەنوسرێت هەمان سپێڵی ناوە ئینگلیزیەكەی ناو پاسپۆرتەكەی هەبێت).
٣.وێنەیەك لە بۆردی نمرەكانی بۆ وردبینی کردن.
بەڵێ، چونكە هەموو زانیارییەكان لە ناو بڕوانامەكەدا نووسراوە، پێویست بە بریكار ناكات،بۆ وەرگێرانی بروانامە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی پێویستی بە ناوەرۆکی بروانامەکەیە کە ناوەرۆکەکەی دەکرێت بە زمانی ئینگلیزی کە ئەویش لە بروانامە ڕەسەنەکە هەیەی و پێویست بە زانیاری تر ناکات.
(15,000) پازدە هەزار دینار. بە پێی نووسراوی ژمارە (18355) لە (13/9/2017).
لە كاتی ئاسایی بڕوانامەیەك بۆ وەرگێڕان نزیكەی سێ کاتژمێر دەخایەنێت تا بڕوانامە وەرگێڕدراوەكە وەردەگیرێتەوە، بەڵام لە کاتی هەبوونی مامەڵەی زۆر بەتایبەت ئەو کاتانەی پێکەشکردن بۆ زانکۆکانی دەرەوەی وڵات زۆر بێت (١٠) رۆژ دەخایەنێت هۆکارەکەش تەنها زۆری مامەلەی وەرگێڕانە وژمارەی فەرمانبەرانمان دیاری كراون.
1. داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزکاکەی دەکات بۆ وەرگرتنی بڕوانامە.
2. دەچێتە ئەو قوتابخانەیەی کە دوا قۆناغی تێدا بڕیوە بۆ هێنانی بڕوانامەکەی.
3. دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکە.
4. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان دەکات بۆ وەرگێڕانی بڕوانامەکە.
١.ژووری ژمێریاری، بۆ برینی پسولە بە بری 15000 دینار .
٢.ژووری وەرگێڕان، بۆ ئەنجامدانی کاری وەرگێران بۆ زمانی ئینگلیزی.
٣.ژووری بەڕێوەبەری بڕوانامەکان، بۆ پێداچوونەوە لە چۆنیەتی وەرگێران و ووردبینیکردنی ناوەرۆکی بروانامەکە.
٤.ژووری بەڕێوەبەری گشتی، بۆ واژووکردن لەسەر بروانامە تازەکە.
(3) واژوی پێویستە :-
1. واژوی ئەو فەرمانبەرەی کە وەرگێڕانەکە ئەنجام دەدات، تاوەکو وەرگێر ناسراو بێت.
2. واژوی بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامە، چونکە بەرپرس دەبێت لە وەرگێڕانی بڕوانامەکە لە هەر هەڵە و گرفتێک.
3. واژوی بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان، لەبەرئەوەی بەرپرسی یەکەمە لە وەرگێڕانی بڕوانامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیەکە.
خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات ، هەر بروانامەیەک بە سێ کاتژمێر تەواو دەبێت و تەواو دەبێت، بەڵام ئەگەر ژمارەی ئەو بڕوانامانەی كە بۆ وەرگێڕان داواكراون لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان زیاتر لە یەک بروانامەبێت ئەوا پێویستە جاری دووەم سەردان بكات بۆ وەرگرتنەوەی لەبەرئەوەی ژمارەی فەرمانبەرانمان دیاری كراون.
1. داواکارییەک پێشکەش دەکات لە بەشی بڕوانامەکان لە بەڕێوەیەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکە دەکات.
2. سەردانی قوتابخانەکەی دەکات.
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان- بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەكان
وەزارەتی پەروەردە/بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان/ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەكان/ هەولێر /بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری.
e-mail: http://exams@moe.gov.krd
Tel(1):+964 (750) 220 83 86
Tel(2):+964 (770) 977 62 69