وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیانی دەرەوەی هەرێم

زنجیرە: 
MHESR04

وەرگرتنى ئەو قوتابيانەى كەلە دەرەوەى هەرێمى كوردستان لە كۆلێژو پەيمانگا وەردەگيرێن لەناو هەرێم.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیفەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونبەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ قوتابیانی پۆلی دوازدەهەم کە لە دەرەوەی هەرێم تەواویان کردووە.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی دوانزەی دەرەوەی هەرێم لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی هەرێم.

مەرجەکان: 

١. بڕوانامەی پۆلی دوازدەهەم کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە پەسندکرابێت.

٢. بۆ گواستنەوە و میوانداری دەبێت خوێندکار نوسراوی گواستنەوە یان میوانداری بهێنێت لەو کۆلێژەی لێی دەوام دەکات.

٣. مەرجى وەرگرتنى قوتابيانى سوريا كە تائێستا وەرمان گرتوون (ئەوانەى كە جنسيەى عێراقيان هەبووە, وە فۆرمى اللامم متحدةيان پڕكردبێتەوە, وە لە هەرێم نيشتەجێبن , واتا رەچاوى لايەنە ئەمنيەكە دەكەين بە شێوەيەكى گشتى.)

بەڵگەنامەکان: 

١. بڕوانامە (دڵنیابوون لە بڕوانامەكان و نەهێشتنی ساختەكاری).

٢. هویە(ناسنامەی كەسی) بۆناسینی قوتابیەكە.

٣. وێنەی پێویست.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەتوانرێت لەلایەن نوینەر و بریكار بەدەستبھێنریت دەتوانرێت سەردانمان بكەن لە جیاتی قوتابی.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نيە.

ماوەی پێویست: 

ئەگەر نوسراوى تاكە كەسى بێت تەنها (1) رۆژ, بەڵام ئەگەر ناوەكان بە ليست بن ئەوا (3) رۆژى پێويستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: وەرگرتە بۆ وەرگرتنی نوسراوەكە .

دووەم هەنگاو: دەركردە بۆ ناردنی نوسراوەكە بۆ جیگای ئاراستەكراو.

ژوورەکان: 

١. ژووری وەرگرتە بۆ وەرگرتنی نوسراوەكە و ئاراستەكردنی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكەمان.

٢. ژووری بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن(113) بۆ ئاگاداربوون لەكارەكان.

٣. ژووری فەرمانبە(123) بۆ جێبەجیكردنی كارەكە.

٤. ژووری دەركردە(81) بۆ ئاراستەكردنی نوسراوەكە بۆجێگای ئاراستەكراو.

واژو: 

تەنها (1) واژوو، واژووی بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن).
بۆ پەسەندكردنی نوسراوەكە و ئاراستەكردنی بۆ شوێنی داواكراو.

ژمارەی سەردان: 

تەنها (1) جار.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەرابەرکردنی بڕوانامەی پۆلی دوازدە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر
ناونیشان / ئەدرەس: 
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟