وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون (وثیقة التخرج)

زنجیرە: 
MED13

وەرگرتنەوەی بڕوانامەی دەرچوون بۆ درێژەدان بە خوێندن، دامەزراندن یاخود هەر مەبەستێکی تر بێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا
مافی وەدەستهێنان: 

هەر هاوڵاتیەک کە خوێندویەتی.

مەبەست: 

مەبەستی سەرەكی لەم خزمەتە ئەوەیەكە قوتابیەكە دەیەوێت بڕوانامەكە وەربگرێت بۆ دامەزراندن یان تەواوكردنی خوێندن یان وەرگێرانی بۆ تەواوكردنی خوێندن لە دەرەوە، یان پلە بەرزکردنەوە.

مەرجەکان: 

- دەرچووی قوتابخانە بێت.
- پێشتر ئەو بڕوانامەیەی وەرنەگرتبێت وە ئەگەر پێشتر وەری گرتبێت ئەوا دەبێت كۆنەكە بگەڕێنێتەوە یاخود بەڵگەنامە پێشكەش بكات كە كۆنەكە بۆ كوێ بردووە و بۆ چ مەبەستێك بەكارهاتووە هەروەها لە حاڵەتی ون كردن بەهەمان شێوە پێویستە بەڵگەنامەی ون كردن پێشكەش بكات.

بەڵگەنامەکان: 

بۆ ناوەخۆی هەرێمی كوردستان وناوەراست و خوارووی عیراق، لەوەزارەتی پەروەردە ئەمانەی خوارەوە داوا دەكەن:
١.وێنەیەك لە ناسنامەی باری شارستانیەتی + وێنەیەك لە رەگەزنامەی عیراقی یان کارتی نیشتمانی. (بۆ دڵنیا بوون لە ناوی خزمەتخواز)
٢. دوو وێنە، (بۆ دانانی لە سەر بڕوانامەی دەرچوون).
بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان وعیراق، ئەمانەی خوارەوە داوا دەكەن:
١.کۆپی پاسەپۆرت، (بۆ دڵنیا بوون لە ناوی خزمەتخواز)
٢.سێ (٣) وێنەی قەبارەی پاسەپۆرت، (بۆ دانانی لە سەر بڕوانامەی دەرچوون).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر، دەبێت خۆی ئامادە بێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

•هەر کەسێک داوای بروانامە بکات بۆ یەکەمجار بێت دوای دەرچوون لە کۆلێژ یان پەیمانگا ئەوا بەخۆرای دەبێت هیچ ڕسومات نییە.

ماوەی پێویست: 

خزمەتخواز دەتوانێت بە ماوەی دوو ڕۆژ ئەم خزمەتگوزارییە بەدەست بێنێت

هەنگاوەکان: 

١.یاداشتێك تێدا داوای وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوون بكات و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا كرا بێت.
٢.سەردانی قوتابخانەكان بۆ وەرگرتنی بڕوانامەكەی.

ژوورەکان: 

قوتابی تەنها پێویستە سەردانی سێ ژوور بكات كە ئەمانیش :

١.ژووری بەڕێوەبەری پەروەردە، دەبێت بەرێوەبەری ڕەزامەندی بدات بەئەنجامدانی خزمەتگوزاری بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لە ڕێنمایی دەرنەچێت.
٢.بەڕێوەبەری تەکنیکی ، بۆ ئامادەکردنی بروانامەکە.
٣.بەڕێوەبەری بڕوانامە ، بۆ دڵنیابوون لە ناوەرۆکی بروانامەکە.

واژو: 

سێ‌ واژوی پێویستە:

1. واژوی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، بەمانای ئەو قوتابیە لە قوتابخانەکەی ئەو دەرچووە.
2. بەڕێوەبەری پەروەردە، بۆ ڕاستاندنی بڕوانامەکە.
.3بەڕێوەبەری بڕوانامەکان، بۆ ڕاستاندنی بڕوانامەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها دوو جار سەردانی دەکات(دوو ڕۆژ):

ڕۆژەکانیش بەم شێوەیەن ،قوتابی لە ڕۆژی یەكەمدا یاداشتەكە دەباتە قوتابخانە ، وە لە ڕۆژی دواتردا ،دوای تەواوبوونی بڕوانامەكە لە قوتابخانەكەدا دەیهێنێتەوە پەروەردەكە لە هەمان رۆژ تەواو دەکرێت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

هیچی ناوێت تەنانەت ئەگەر بۆ دامەزراندن بێت بڕوانامەکە ئاراستەی ئەو فەرمانگەیە دەکات کە لێوەی دامەزراوە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
قوتابی پێویستی بە هیچ جۆرە فۆرمێک نییە، بەڵکو یاداشتێک دەنووسێت و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا دەکات.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا

١.ئەو قوتابخانەیەی كە قوتابیەكە دوا قۆناغی خوێندنی تێدا تەواو كردووە (ناتوانرێت ئەدرێسەكەی دیاری بكرێت لەبەرئەوەی قوتابخانەكان زۆرن نزیكەی حەوت هەزار قوتابخانەن).
٢.پارێزگای هەولێر.
٣.پارێزگای سلێمانی.
٤.پارێزگای دهۆك.
٥.ئیدارەی گەرمیان.
٦.پارێزگای هەلەبجە.
ئەم خزمەتگوزارییە لە ئەم قوتابخانەیە پێشکەش دەکرێت کە قۆناغی خوێندنی تێدا تەوواو کردووە.
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە:
ئیمەیڵ: exams@moe.gov.krd
ژمارەی تەلەفۆن(1): 220 83 86 (750)964+
ژمارەی تەلەفۆن(2): 977 62 69 (770)964+

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟