وەرگرتنی گەنمی هاوردە

زنجیرە: 
MTI18

بریتیە لە وەرگرتنی گەنمی هاوردە لە مینا (ام قصر) بصرە لە لایەن کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێلە/ بەغداد کە دەکرێتە بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیبەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانیکۆمپانیای بازرگانی دانەوێلە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هاوڵاتی.

مەبەست: 

دەکرێت بە بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتیان لە رێگای کۆمپانیای دروستکردنی دانەوێلە / ئاشەکان.

مەرجەکان: 

مەرجی وەرگرتنی ئەم خزمەتە هیچ پەیوەندی بە کوردستان نیە تەنها استلام دەکرێت بە مەنەفێست چونکە مامەڵەکەی لە سەرەتاوە پەیوەندی بە حکومەتی عێراقی فیدرالیەوە هەیە.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی بۆ تۆمارکردنی ناوی بارهەڵگڕ.

٢. ساڵیانەی بارهەڵگڕەکە بۆ دڵنیابوون لە ژمارەی بارهەڵگڕەکەی لە ناو مامەڵەکەدا هەیە.

٣. هێنانی (منفیس) لە بەندەری مینای ام قصر.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

تەنها ئەو شۆفێرەی مامەڵەکەی بە ناوە بۆی هەیە.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بڕی (5,000) پێنج هەزار دیناری عێراقی وەک پسولەی تەرازوو لێی وەردەگیرێت بۆ حکومەت.

ماوەی پێویست: 

(3) کاتژمێر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

١. پرسگە بۆ پێدانی کارتی پشکنین.

٢. تاقیگە بۆ پشکنینی دانەوێڵە بۆ زانینی جۆر و پلە.

٣. تەرازوو بۆ زانینی کێشی بارهەڵگڕەکە بە بارەوە.

٤. کۆگا بۆ بەتاڵکردنی گەنم.

٥. تەرازوو بۆ زانینی کێشی بڕەگەنم.

٦. کۆمپیتەر بۆ تۆمارکردنی مامەڵە.

٧. ژمێریاری بۆ دیاریکردنی بڕی پارەکەی.

٨. وردبینی بۆ وردبینیکردنی لە هەر هەڵەیەکی نەخوازراو.

٩. بەڕێوەبەر بۆ کۆتایی هێنان بە مامەڵە.

١٠. بەتاڵکردن.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (8) ژوور دەکات:

١. پرسگە بۆ پێدانی کارتی پشکنین.

٢. تاقیگە بۆ پشکنینی دانەوێڵە بۆ زانینی جۆر و پلە.

٣. تەرازوو بۆ زانینی کێشی بارهەڵگڕەکە بە بارەوە.

٤. کۆگا بۆ بەتاڵکردنی گەنم.

٥. تەرازوو بۆ زانینی کێشی بڕەگەنم.

٦. کۆمپیتەر بۆ تۆمارکردنی مامەڵە.

٧. ژمێریاری بۆ دیاریکردنی بڕی پارەکەی.

٨. بەتاڵکردن.

واژو: 

(10) واژوو پێویستە:

١. پرسگە بۆ ناردنی بۆ تاقیگە.

٢. تاقیگە بۆ پشکنینی گەنم.

٣. تاقیگە بۆ واژووکردنی بەرپرسی تاقیگە.

٤. تەرازو بۆ کێشکردنی بار.

٥. ئەستۆداری کۆگای گەنم بۆ وەرگرتنی گەنم.

٦. کۆمپیتەر بۆ تۆمارکردنی مامەڵە.

٧. ژمێریار بۆ دیاریکردنی بڕی پارەی پسولەی تەرازو.

٨. وردبین بۆ وردبینیکردنی مامەڵە.

٩. ئەستۆداری کۆگا بۆ بڕینی پسولەی تەرازو.

١٠. بەڕێوەبەر بۆ کۆتایهێنان بە مامەڵە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردانی سایلۆ دەکات بۆ هێنانی مەنەفێستی گەنم.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.
پۆلێن: 
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟