ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت بە دایک و باوکی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو بە مەبەستی خزمەتکردنیان و بەخێوکردنیان کاتێک دەچنە ناو تەمەنەوە و بە بڕی (75،000) دینار بۆ بەخێوکەر خەرج دەکرێت.
دایک و باوکی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو.
بە مەبەستی چاودێریکردنی دایک و باوکی شەهیدان و ئەنفالکراو و خزمەتکردنیان لەبەر ئەوەی پەکەوتەنە و لە تەمەن دانە ناتوانن خزمەتی خۆیان بکەن.
١. دایک و باوکی شەهیدی سەنگەر یاخود ئەنفالکراو بێت.
٢. رێژەی پەکەوتنەکەی دیاریکرابێت کە رێژەکەی دەبێت لە %45 بەرەوە سەروبێت.
١. هێنانی ناسنامەی شەهید.
٢. هێنانی ناسنامەی پەکەوتە و بەخێوکەر.
٣. راپۆرتی پزیشکی لەلایەن لێژنەی پزیشکی پشکنینی بۆکرابێت وە رێژەی پەککەوتنی دیاریکرابێت وە رێژەکەی لە %65 بەرەوسەر بێت.
٤. بەڵێنامە لە لایەن دادنووس کە دایک و باوکەکە هیچ مووچەی نیە جگە لە مووچەی شەهید یاخود ئەنفالکراو.
5. بەلێنامە لە لایەن خزمەتکەر یان بەخێوکەر.
بەڵێ، لە لایەن بریکار دەکرێت، بەڵام بۆ سەردانی لیژنەی تایبەتمەند و بۆ دیاریکردنی رێژەی پەککەوتنەکەی و وەرگرتنی پارەی دیاریکراو دەبێت دایك و باوکی شەهیدی سەنگەر یان ئەنفالکراو خۆدی خۆیان ئامادەبن بۆ پشکنین و بڕیاردانی لیژنە.
هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە.
(2) مانگ.
١. پیشکەشکردنی داواکاری لەلایەن پەکەوتەوە.
٢. وەرگرتنەوەی رەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پاریزگا.
١. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پڕکردنەوەی فورمی تایبەتمەند بۆ پەکەوتەکە.
٢. بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ رەزامەندی لەسەر خزمەتەکە.
٣. بانکی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پشتراستکردنەوەی زانیاریەکان.
٤. سەردانی بەشی وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وردبینیکردن.
٥. ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری دواتر رەوانەکردنی و رەزامەندی وەرگرتن لە لایەن وەزیری شەهیدان.
٦. ئاڕاستە کردنی نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.
٧. دوای رەزامەندی دارایی بریار دەردەچێت بە دابینکردنی بڕی (75000) حەفتاو پێنج هەزار دینار.
٨. بانکی زانیاری بۆ دروستکردنی ناسنامەی بەخێوکەر.
1. واژووی بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان بۆ بەرزکردنەوەی نوسراو.
٢. واژووی بەڕێوەبەری بەشی چاودێری کۆمەلایەتی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ لیژنەی پزیشکی.
٣. واژووی لیژنەی پزیشکی بۆ بریاردان و نیشانکردنی رێژەی پەککەوتن.
٤. واژووی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وردبینیکردن.
٥. واژووی وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وردبینی فورم و ناسنامە.
٦. واژووی بانکی زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پشت راستکردنەوەی زانیاریەکان.
3 جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان دەکات .
١. بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.
٢. بۆ دیاریکردنی رێژەی پەککەوتنەکەی بۆ سەردانی لیژنەی پزیشکی.
٣. وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ی پاریزگا.
نیە، تەنها لێژنەی هاوبەشی (وەزارەتی شەهیدان و وەزارەتی تەندروستی).
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان
1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg
2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com
3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com
4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com
5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com
6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com
7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com
8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com