وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ناحکومی (ئەهلی)

زنجیرە: 
MED04

وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى پەیمانگای ناحكومى بەپێی ئەو بەشەی داواكار داوای مۆڵەتی كردنەوەی بۆ دەكات،كە چەند بەشێك دەگرێتەوە (كۆمپیوتەر، نەوت، وەرزش، هونەر و مۆسیقا، كارگێڕی، ژمێریاری) بۆ وەرگرتنی قوتابیان بەتایبەتی ئەوانەی كە دەرچووی پۆلی 9 ی بنەڕەتین و لە خوێندن دابڕاون و مافی خوێندنیان نیە لە پەیمانگا یاخود قوتابخانە میریەكان، لەبەر ئەوەی لەم پەیمانگایانە مەرجی تەمەنیان نیە بۆ وەرگرتنیان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییبەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو كەسێكى سروشتى یان مەعنەوى یان گروپ یان كۆمپانیا یان لایەتى بیانى مافی دامەزراندنی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحكومی (ئەهلی)هەیە بەپێی یاسای ژمارە (14)ساڵى 2012 ماددەى سێیەم خاڵى یەکەم کە هاوپێچە.

مەبەست: 

وەرگرتنى مۆڵەتى كردنەوەى پەیمانگای ناحكومى(ئەهلى)كە ماوەی خوێندن تێیدا پێنج ساڵە بەمەبەستی بەشداری كردنی كەرتی تایبەت لە بوژاندنەوەی پەروەردە و فێركردن و ڕەخساندنی هەلی خوێندن بۆ دەرچووانی قۆناغی نۆ كە تەمەنی یاساییان تێپەڕیووە بۆ خوێندن و بەپێی ئەو مەرجانەی كە وەزارەت دایناوە ئەوا هەر كەسێك مەرجەكانی تێدا بەدی بكرێت دەتوان ئەم خزمەتە داوابكات و مۆڵەتی كردنەوەی پەیمانگا وەربگرێت بەڵام بەپێی پلانی وەزارەت كە ساڵانە خۆی دیاری دەكات مۆڵەت بە كردنەوەی چەند پەیمانگا دەدات.

مەرجەکان: 

١. دیاریکردنی ئامانجی گشتی و تایبەتی لە وەرگرتنی ئەم مۆڵەتە و پێویستە پڕۆژەکە خزمەتێک پێشکەش بە ئامانجە پەروەردەییەکان بکات بەجۆرێک توانای یارمەتیدانی هەبێت لە باشترکردنی کوالیتی پەروەردە.

٢. دیاریکردنی سوودی ئابوری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پڕۆژەکە و پێویستە ئەم پڕۆژە لەگەڵ بەها نیشتیمانی و پرنسیپە گشتی و تایبەتییەکانی کۆمەلگا بگونجێت.

٣. دیاریکردنی سەرچاوە داراییەکان و لایەنی پاڵپشتکار.

٤. دیاریکردنی بڕی کرێی خوێندنی ساڵانە کە لە فێرخواز وەردەگیرێت.

٥. دەستنیشانکردنی ناوێکی تایبەت و جیاکەرەوە بۆ پەیمانگا کە لەگەڵ تایبەتمەندییە کولتوری و پەروەردەیی و نیشتیمانییەکانی هەرێمدا بگونجێت.

٦. دیاريکردنی رێژەی ئەوپەڕی ژمارەی قوتابیان کە دەتوانێت لەخۆیەوە بگرێت (بەپێی توانای شوێنەکەی).

٧. دیاریکردنی زمانی خوێندن (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، هتد).

٨. ئامادەکردنی پلانی خوێندن لەگەڵ پرۆگرامەکانی خوێندن.

٩. رەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) هەبێت کە لە وەزارەت نوسراوی فەرمییان ئاڕاستە دەکرێت.

١٠. میلاکی تەواو بێت کە رێژەی میلاک لە (٨٠%) کەمتر نەبێت و وانەبێژە لە (٢٠%) زیاتر نەبێت.

١١. رووبەری گشتی بینای قوتابخانەی بنەڕەتی کە نابێت لە (١٠٠٠م٢) کەمتر بێت (جگە لەپەیمانگەی وەرزشی کە نابیت لە (٦٠٠٠م٢) کەمتر بێت). و گۆڕەپانی وەرزشی و باخچە و کتێبخانە و کافتریا و هۆڵی تێدابێت و رووبەری ژوورەکانی لە (٤X٦) م٢ بچووکتر نەبێت و ژمارەی قوتابیان بۆ هەر (١,٥م٢) یەک قوتابی زیاتر نەبێت.

١٢. بۆ هەر 30 قوتابی یەک تەوالێت هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی: بە مەبەستی زانینی هاوڵاتی بوونی و ئەگەر عێراقی نەبوو پێویستە پاسپۆرت پێشکەش بکات.

٢. بەڵگەی دارایی: ئامادەکردنی دەستەبەری مسۆگەر (کفالة ضامنة) بە رێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت و بە مەبەستی دڵنیابوون لە توانای دارایی ئەو کەسەی کە قوتابخانەکە دادەمەزرێنێت.

٣. بەڵگەی خانوبەرە: بە مەبەستی دڵنیابوون لە رووبەر و شوێنی بیناکە کە لە تابۆ ئاماژەی پێکراوە.

٤. بڕوانامەی مامۆستا و کارمەندانی: بە مەبەستی دڵنیابوون لە بڕوانامە و پسپۆڕی گشت کارمەندان.

٥. ژیاننامە (CV) ی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر: بە مەبەستی زانینی توانای کارگێڕی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکەی.

٦. پلانی خوێندن: بە مەبەستی ئاگاداربوون و زانینی چالاکی پلانی ساڵانەی قوتابخانەکە.

٧. پیشتگیری تەندروستی کارمەندان: بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.

٨. پشتگیری فەرمانگەکانی ناو شار (ئاسایش، تەندروستی، پۆلیس، بەرگری شارستانی، باجی دەرامەت، شارەوانی، یەکەی سەرپەرشتیاری).

٩. پسولە رسوماتی پێدانی مۆڵەت بەبڕی پێنج ملیۆن دینار کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت لە ڕێگای بریکارنامەوە ئەنجام بدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ماددەی شەستو چوارەم:
رسوماتى دەرهێنانی مۆڵەت،نوێکردنەوەی مۆڵەت، زيادكردنى بەش و قۆناغەكان، گواستنەوەى خاوەندارێتى (بەپێى ماددەى 13( بۆ قوتابخانە و پەيمانگە ناحكومييەكان بەم شێوەى خوارەوە دەبێت، بەگوێرەى پسوولەى ( 37أ):
١.رسوماتى وەرگرتنی مۆڵەت بەم بڕانەی خوارەوە دەبێت بۆ یەکجار لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتدا:
پەیمانگە : 8،000،000 هەشت ملێۆن دينار.

ماوەی پێویست: 

لە وەزارەتی پەروەردە بە یەک هەفتە تەواو دەبێت كە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونكراوەتەوە:
١.پێشكەش كردنی فۆڕمی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومیەکان كە هاوپێچە، بۆ وەزارەتی پەروەردە و وەرگرتنی پشتگیری سەرەتایی بۆ ئەو فۆڕمە سێ رۆژ دەخایەنێت.
٢.سەردانی كردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و وەرگرتنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەكانی ناو پارێزگاكە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

كۆكردنەوەی هەندێ داواكار پەیوەندی بە خودی داواكار هەیە لە ڕووی ئامادەكردنی باڵەخانە و پێداویستیەكان و هەندێكیشیان لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناو پارێزگاكە دوادەكەوێ بەهۆی دەرچوونی لیژنەكانیان بۆ سەردان كردنی ئەو باڵەخانەیە لەبەرئەوە ناتوانرآ ئەو ماوەیە دیاری بكرێت بەلآم مانگێك زیاتر دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

1. یەکەم هەنگاو پێشکەشکردنی داوایەک بۆ وەزارەت.

2. وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری بە پێدانی مۆڵەت.

ژوورەکان: 

خزمەت خواز تەنها تەنها دەچێتە یەک ژوور:

ئەویش پێشکەشکردنى داوکارییەکەیەتى بە پێــی فۆرمى بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومیەکان ,لێره سەردانى ژوورى پەیوەندار دەکات وە بە ووردى پەراوەکانى ووردبین دەکرێت ومامەلەکەى لێ وەردەگیرێت بە بێ کەم وکۆری .

واژو: 

١.بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا ، بۆ وەرگرتنی نوسراو بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ كراوە.
٢.فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاكە ، بۆ پشكنین و دڵنیا بوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەكان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای پەیمانگا.
٣.بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە، بۆ دڵنیابوون لە باری ئاسایش و هەبوونی زانیاری لەسەر پەیمانگا لەلایەن بنكەی ئاسایشى ئەو ناوچەیەی كە پەیمانگاكەی لێ دادەمەزرێت.
٤.بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگاكە، بۆ دڵنیابوون لە خاوەنی پەیمانگا كە بە هیچ تاوانێك سزا نەدرابێت و داواكراو نەبێت لەلایەن دادگا.
٥.بەرگری شارستانی پارێزگاكەی ، بۆ دانانی ئاگركوژێنەوە و مەرجەكانی سەلامەتی لە پەیمانگاكە.
٦.بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەكەی ، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەكەی و شیاوی شوێنی بیناكە بۆ پەیمانگا.
٧.باجی دەرامەت: بەمەبەستی هێنانی ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت.
٨.واژووی لێژنەی ناحکومی پارێزگا ، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕای پەروەردەی پارێزگای پەیوەست.
٩.واژووی لێژنەی ووردبینی وەزارەت ، بۆ ووردبینی كردنی سەرجەم بەڵگەنامەكان و پێداویستییەكان.
١٠.واژووی بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان ، (بڕیاردەری لێژنەی باڵای پێدانی مۆڵەتە)
١١.واژووی لێژنەی باڵای مۆڵەت لە وەزارەت، كە بریتیین لە (بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی، بەرێوەبەرایەتی خوێندنی ناحکومی، نوێنەری پلان دانان، بیناسازی، ئەزموونەکان، یاسایی.
١٢.واژووی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا.
١٣.واژووی بەرپرسی بەشی قوتابخانە وپەیمانگە نا حکومیەکان لە پەروەردەی گشتی.
١٤.واژووی وەزیر، کە لەسەر فەرمانى وەزارى پێ دانى مۆڵەت دەکرێت .

تێبینى/ خالى ١تا ٦ واژووەکان لـــەسەر فۆرمى پێدانی مۆڵەت دەکرێت بە پێــی خانەى دیارى کراو .

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز دوو جار سەردانی دەکات:

جارى یەكەم ، بۆ پێشكەشكردنى فۆڕمی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومیەکان.
جارى دووەم ، بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزارەت و واژووكردنی گرێبەست.
تێبینى / تەنهــا لە کاتێکدا پێویست بکات بەلێننامە پربکاتەوە یاخوود لە کاتى بوونى کەمو کۆرى لە نەخشە ئەوانە پێویست دەکات بۆ ماوى دوو رۆژ سەردانى وەزارەت بکەت بۆ تەواو کردنى کەمو کۆرى مامەلەکانیان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێى فۆرمى پێدانی مۆڵەت كە هاوپێچە، شەش فەرمانگە لەناو شارۆچكە یان شار كە ئەوانیش بریتین لە:

١.بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا: بۆ وەرگرتنی نوسراو بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ كراوە.
٢.فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاكە: بۆ پشكنین و دڵنیا بوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەكان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای پەیمانگا.
٣.بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە: بۆ دڵنیابوون لە باری ئاسایش و هەبوونی زانیاری لەسەر پەیمانگا لەلایەن بنكەی ئاسایشى ئەو ناوچەیەی كە پەیمانگاكەی لێ دادەمەزرێت.
٤.بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگاكە: بۆ دڵنیابوون لە خاوەنی پەیمانگا كە بە هیچ تاوانێك سزا نەدرابێت و داواكراو نەبێت لەلایەن دادگا.
٥.بەرگری شارستانی پارێزگاكەی: بۆ دانانی ئاگركوژێنەوە و مەرجەكانی سەلامەتی لە پەیمانگاكە.
٦.بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەكەی: بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەكەی و شیاوی شوێنی بیناكە بۆ پەیمانگا.
٧.باجی دەرامەت: بۆ هێنانی ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆڕمى بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەو پەیمانگا ناحکومیەکان کەهاوپێچە بەبێ بەرامبەر لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت و پێویستى بە عەریزەنووس نیە بەڵکو داواکار خۆى دەتوانیت پری بکاتەوە، وە ئەم فۆڕمە مەرج نیە تەنها بەڕێوەبەرایەكەمان بەدەست بهێنرێت لەبەر ئەوەی هیچ مۆرێكی لەسەر نیە. وە ئەم فۆڕمە بەیاسا ڕێكخراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وازارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان

١.هەولێر/ شەقامی شەست مەتری/ پشت تەلاری نوێی پارێزگای هەولێر/ پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ئیمێــلە بکرێت esambotani@yahoo.com
٢.پارێزگای هەولێر سەنتەرى شار تەنیشت وەزارەتى تەندروستى minister0ffic@moe.com
٣.پارێزگای سلێمانی تەنیشت بەڕێوەبەراتەى هاتووچۆى سلێمانى parwarda.nongov@gmail.com
٤.پارێزگای دهۆك سەنتەرى شــــار نزیک بەرگرى شارستانى نەورۆز education1@gmail.com
٥.ئیدارەی گەرمیان سەنتەرى شــــار edu.garmian@gmail.com
٦.پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرى شـــــار education.halabja@gmail.com

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟