وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی ناحكومی

زنجیرە: 
MED03

وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی ناحکومی (ئەهلی) ، بە مەبەستی رەخساندنی بواری نوێ بۆ پەروەردە و فێرکردن وێڕای تواناکانی حکومەت و دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی پرۆسەی فێرکردن و گرنگیدان بە زمانە بیانییە جیهانییەکان لەپاڵ پڕۆگرامەکانی خوێندن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییبەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هەر كەسێكی سروشتی یان مەعنەوی بە تەنیا یان كۆمەڵ مافی دامەزراندنی باخچەی منداڵانی ناحكومی هەیە بەپێی یاسای ژمارە (14)ساڵى 2012 ماددەى سێیەم خاڵى یەکەم .

مەبەست: 

کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی ئەهلی ناحکومی شان بەشانی قوتابخانەی ئەهلی حکومی و لەبەر ئەو ژمارە زۆرەی قوتابیان و کەمی بینای قوتابخانەی حکومی، هاندانی کەرتی تایبەت و کردنەوەی قوتابخانەی ئەهلی دەبێتە هۆکاری زیادکردنی رێژەی پەیوەندیکردن بە پرۆسەی خوێندن و دروستبوونی کێبرکێ لەسەر بنەمای زانستی لەبواری پەروەردە.

مەرجەکان: 

١. دیاریکردنی ئامانجی گشتی و تایبەتی لە وەرگرتنی ئەم مۆڵەتە و پێویستە پڕۆژەکە خزمەتێک پێشکەش بە ئامانجە پەروەردەییەکان بکات بەجۆرێک توانای یارمەتیدانی هەبێت لە باشترکردنی کوالیتی پەروەردە.

٢. دیاریکردنی سوودی ئابووری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پڕۆژەکە و پێویستە ئەم پڕۆژە لەگەڵ بەها نیشتیمانی و پرنسیپە گشتی و تایبەتیەکانی کۆمەلگا بگونجێت.

٣. دیاریکردنی سەرچاوە داراییەکان و لایەنی پاڵپشتکار.

٤. دیاریکردنی بڕی کرێی خوێندن.

٥. دەستنیشانکردنی ناوێکی تایبەت و جیاکەرەوە بۆ قوتابخانە کە لەگەڵ تایبەتمەندییە کولتوری و پەروەردەیی و نیشتیمانیەکانی هەرێمدا بگونجێت.

٦. دیاريکردنی رێژەی ئەوپەڕی ژمارەی منداڵان کە دەتوانێت لەخۆیەوە بگرێت (بەپێی توانای شوێنەکەی).

٧. دیاریکردنی زمانی خوێندن (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).

٨. ئامادەکردنی پلانی خوێندن لەگەڵ پرۆگرامەکانی خوێندن.

٩. رەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (ب. تەندروستی پارێزگاکەی، ب. ئاسایشی پارێزگاکەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) هەبێت کە لە وەزارەت نوسراوی فەرمییان ئاڕاستە دەکرێت.

١٠. میلاکی تەواوبێت کە رێژەی میلاک لە (80%) کەمتر نەبێت و وانەبێژە لە (20%) زیاتر نەبێت.

١١. رووبەری گشتی بینای قوتابخانەی ئامادەیی نابێت لە 1000م٢ کەمتربێت و گۆڕەپانی وەرزشی و باخچە وکتێبخانە و کافتریا و هۆڵی تێدابێت و ڕووبەری ژوورەکانی خوێندن لە (4*6) م٢ بچووکترنەبێت و ژمارەی قوتابیان بۆ هەر (1.5 م٢) یەک قوتابی زیاتر نەبێت.

١٢. بۆ هەر 25 قوتابی یەک تەوالێت هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.ناسنامەی باری شارستانی: بەمەبەستی زانینی هاولآتی بوونی وە ئەگەر عێراقی نەبوو پێویستە پاسپۆرت پێشكەش بكات.
٢.بەڵگەى دارایى: ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە چامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بەمەبەستی دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە ئەو قوتابخانەیە دادەمەزرێنێت.
٣.بەڵگەى خانووبەرە: بەمەبەستی دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تابۆ ئاماژەی پێكراوە.
٤.بڕوانامەى مامۆستا و كارمەندانى: بەمەبەستی دڵنیا بوون لە بڕوانامە و پسپۆڕی گشت كارمەندان.
٥.ژیاننامە (CV) ى بەڕێوەبەر و یاریدەدەر: بەمەبەستی زانینی توانای كارگێڕی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكەی.
٦.پلانى خوێندن: بەمەبەستی ئاگاداربوون و زانینی چاڵاكی پلانی ساڵانەی قوتابخانەكە.
٧.پیشتگیرى تەندروستى كارمەندان: بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.
٨.پشتگیرى فەرمانگەكانى ناو شار ( ئاسایش، تەندروستى، پۆلیس، بەرگرى شارستانى، باجى دەرامەت، شارەوانی، یەكەى سەرپەرشتیارى) كە لەخاڵی 13 ئاماژەی پێكراوە.
٩.كەفالەی مسۆگەری بە بڕی 5% لە داهاتی ژمارەی قوتابیان لە فەرمانگەی دادنووسی پارێزگاكەی پەسند كرابێت.
١٠.پسوولە رسوماتی پێدانی مۆڵەت بەبڕی هەشت ملیۆن دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ, بەلآم پێویستە بریكارنامەى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسوماتی پێدانی مۆڵەت سێ ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بەپێی پسوولەی دارایی (٣٧أ).

ماوەی پێویست: 

لە وەزارەتی پەروەردە بە هه‌فته‌یه‌ك تەواو دەبێت کە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە:

١. پێشکەشکردنی فۆرمی داواکاری بۆ کردنەوەی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگای نا‌حکومی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و پشتگیری سەرەتایی بۆ ئەو فۆرمە سێ رۆژ دەخایەنێت.

٢. سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و وەرگرتنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی ناو پارێزگاکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

کۆکردنەوەی هەندێ داواکار پەیوەندی بە خودی داواکار هەیە لە ڕووی ئامادەکردنی باڵەخانە و پێداویستییەکان و هەندێکیشیان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ناو پارێزگاکە دواده‌کەوێت بەهۆی دەرچوونی لیژنەکانیان بۆ سەردانیکردنی ئەو باڵەخانەیە بۆیە ناتوانرێت ئەم ماوەیە دیاری بکرێت بەڵام بەلای کەمەوە مانگێک زیاتر دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو، پێشکەشکردنی داوایەک بۆ وەزارەت.

دوایین هەنگاو ،وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری بە پێدانی مۆڵەت.

ژوورەکان: 

خزمەت خواز تەنها سەردانی یەک ژوور دەکات:

ئەویش پێشکەشکردنى داوکارییەکەیەتى بە پێــی فۆرمی داواکاری بۆ کردنەوەی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگای نا‌حکومی، لێره سەردانى ژوورى پەیوەندار دەکات وە بە ووردى پەراوەکانى ووردبین دەکرێت ومامەلەکەى لێ وەردەگیرێت بە بێ کەم وکۆری .

واژو: 

سەرەڕای واژوی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خاڵی (13) کە دەکاتە 7 واژو لەهەمان کاتدا پێویستی بە (10) واژوی تر هەیە ئەوانیش:

1. واژوی لیژنەی ئەهلی پارێزگا: بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی پەروەردەی پارێزگای پەیوەست.

2. واژوی لیژنەی وردبینی وەزارەت بە مەبەستی وردبینیکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و پێداویستییەکان.

3. واژوی بەڕێوەبەری فێرکردنی ئامادەیی (خۆی بەرپرسی ئەم قۆناغەیە).

4. واژوی بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان (بڕیاردەری لیژنەی باڵای پێدانی مۆڵەتە).

5. واژوی لیژنەی باڵای مۆڵەت لە وەزارەت کە بریتین لە (بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، واژوی بەڕێوەبەری گشتی بنەڕەتی و باخچەکانی ساوایان، بەڕێوەبەری گشتی ئامادەیی و پیشەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگا و مەشقکردن.

6. واژوی جەنابی وەزیر.

7. واژوی بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لەسەر گرێبەستەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز دوو جار سەردانی دەکات:

جاری یەکەم، پێشکەشکردنیفۆرمی داواکاری بۆ کردنەوەی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگای نا‌حکومی.
جاری دووەم، وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزارەت و واژووکردنی گرێبەست.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێی فۆرمیفۆڕمی مۆڵەت پێدان بە باخچەی منداڵان شه‌ش فه‌رمانگه‌ له‌ناو شار یان شارۆچكه‌ كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌:

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا: بۆ وەرگرتنی نوسراو بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە.

٢. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگا: بۆ پشکنین و دڵنیابوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەکان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای قوتابخانە.

٣. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا: بۆ دڵنیابوون لە باری ئاسایش و هەبوونی زانیاری قوتابخانەکە لەلایەن بنکەی ئاسایشی ئەو ناوچەیەی کە قوتابخانەکەی لێ دادەمەزرێت.

٤. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگا: بۆ دڵنیابوون لە خاوەنی قوتابخانەکە کە بە هیچ تاوانێک سزا نەدرابێت و داواکراو نەبێت لەلایەن دادگا.

٥. بەرگری شارستانی پارێزگا: بۆ دانانی ئاگرکوژێنەوە و مەرجەکانی سەلامەتی لە قوتابخانەکەدا.

٦. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەکە: بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەکە و شیاوی شوێنی بیناکە بۆ قوتابخانەی ئامادەیی.

٧. باجی دەرامەت: بۆ هێنانی ئەستۆ پاکی باجی دەرامەت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆڕمی داواكارى بۆ كردنەوەى باخچە، قوتابخانە، پەیمانگاى ناحکومى بێ بەرامبەر لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت و پێویستی بە عەریزەنوس نییە.
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وازارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان

١.هەولێر/ شەقامی شەست مەتری/ پشت تەلاری نوێی پارێزگای هەولێر/ پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ئیمێــلە بکرێت esambotani@yahoo.com
٢.پارێزگای هەولێر سەنتەرى شار تەنیشت وەزارەتى تەندروستى minister0ffic@moe.com
٣.پارێزگای سلێمانی تەنیشت بەڕێوەبەراتەى هاتووچۆى سلێمانى parwarda.nongov@gmail.com
٤.پارێزگای دهۆك سەنتەرى شــــار نزیک بەرگرى شارستانى نەورۆز education1@gmail.com
٥.ئیدارەی گەرمیان سەنتەرى شــــار edu.garmian@gmail.com
٦.پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرى شـــــار education.halabja@gmail.com

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟