وەرگرتنی مۆڵەتی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحكومی

زنجیرە: 
MED02

وەرگرتنی مۆڵەتی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی (ئەهلی) ، بە مەبەستی زەمینەڕەخساندنی لەبەردەم وەبەرهێنەران تاوەکو وەبەرهێنان لەبواری پەروەردە و فێرکردن بکەن و خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و فێرکردن پێشکەش بکەن بەجۆرێک لەگەڵ پڕۆگرامەکانی هەرێم و سروشتی کۆمەڵگا بگونجێت و ببێتە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و زیادکردنی ڕێژەی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییبەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

هەر كەسێكی سروشتی یان مەعنەوی بە تەنیا یان كۆمەڵ مافی دامەزراندنی باخچەی منداڵانی ناحكومی هەیە، بەپێی یاسای ژمارە (14)ساڵى 2012 ماددەى سێیەم خاڵى یەکەم .

مەبەست: 

بۆ کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ئەهلی ناحکومی شان بەشانی قوتابخانەی بنەڕەتی حکومی و لەبەر ئەو ژمارە زۆرەی قوتابیان و کەمی بینای قوتابخانەی حکومی، هاندانی کەرتی تایبەت و کردنەوەی قوتابخانەی ئەهلی دەبێتە هۆکاری زیادکردنی رێژەی پەیوەندیکردن بە پرۆسەی خوێندن و دروستبوونی کێبرکێ لەسەر بنەمای زانستی لەبواری پەروەردە.

مەرجەکان: 

١. دیاریکردنی ئامانجی گشتی و تایبەتی لە وەرگرتنی ئەم مۆڵەتە و پێویستە پڕۆژەکە خزمەتێک پێشکەش بە ئامانجە پەروەردەییەکان بکات بەجۆرێک توانای یارمەتیدانی هەبێت لە باشترکردنی کوالیتی پەروەردە.

٢. دیاریکردنی سوودی ئابووری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی پڕۆژەکە و پێویستە ئەم پڕۆژە لەگەڵ بەها نیشتیمانی و پرنسیپە گشتی و تایبەتییەکانی کۆمەڵگا بگونجێت.

٣. دیاریکردنی سەرچاوە داراییەکان و لایەنی پاڵپشتکار.

٤. دیاریکردنی بڕی کرێی خوێندنی ساڵانە کە لە فێرخواز وەردەگیرێت.

٥. دەستنیشانکردنی ناوێکی تایبەت و جیاکەرەوە بۆ قوتابخانە کە لەگەڵ تایبەتمەندییە کولتوری و پەروەردەیی و نیشتیمانییەکانی هەرێمدا بگونجێت.

٦. دیاريکردنی رێژەی ئەوپەڕی ژمارەی قوتابیان کە دەتوانێت لەخۆیەوە بگرێت (بەپێی توانای شوێنەکەی).

٧. دیاریکردنی زمانی خوێندن (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).

٨. دیاریکردنی پلانی خوێندن لەگەڵ پرۆگرامەکانی خوێندن.

٩. رەزامەندی و پشتگیری هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) هەبێت کە لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زا نوسراوی فەرمییان ئاڕاستە دەکرێت .

١٠. میلاکی تەواو بێت کە رێژەی میلاک لە (80%) کەمتر نەبێت و وانەبێژە لە (20%) زیاتر نەبێت.

١١. رووبەری گشتی بینای قوتابخانەی بنەڕەتی نابێت لە (1،000م٢) کەمتربێت و گۆڕەپانی وەرزشی و باخچەى ساوايان و کتێبخانە و کافتریا و هۆڵی تێدابێت و رووبەری ژوورەکانی لە (٤x٦) م٢ بچووکترنەبێت و ژمارەی قوتابیان بۆ هەر (1.5م٢) یەک قوتابی زیاتر نەبێت.

١٢. بۆ هەر 25 قوتابی یەک تەوالێت هەبێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر مەرجەکان و بەڵگەنامەکان :

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەی باری شارستانی، ئەگەر عێراقی نەبوو پێویستە پاسپۆڕت پێشکەش بکات.

٢. بەڵگەی دارایی: ئامادەکردنی دەستەبەری مسۆگەر (کفالة ضامنة) بە رێژەی (5%) ی داهاتی ژمارەی ئەو قوتابیانیەی وەریان دەگرێت و بە مەبەستی دڵنیابوون لە توانای دارایی ئەو لایەنەی قوتابخانە دادەمەزرێنێت.

٣. بەڵگەی خانوبەرە: بە مەبەستی دڵنیابوون لە رووبەر و شوێنی بیناکە کە لە تابۆ ئاماژەی پێکراوە.

٤. بڕوانامەی مامۆستا و کارمەندانی: بە مەبەستی دڵنیابوون لە بڕوانامە و پسپۆری گشت کارمەندان.

٥. ژیاننامە (CV) ی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر: بە مەبەستی زانینی توانای کارگێڕی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکەی.

٦. پلانی خوێندن: بە مەبەستی ئاگاداربوون و زانینی چالاکی پلانی ساڵانەی قوتابخانە.

٧. پیشتگیری تەندروستی کارمەندان: بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.

٨. پشتگیری فەرمانگەکانی ناو شار (ئاسایش، تەندروستی، پۆلیس، بەرگری شارستانی، باجی دەرامەت، شارەوانی، یەکەی سەرپەرشتیاری).

٩. پسولە رسوماتی پێدانی مۆڵەت بەبڕی دوو ملیۆن دینار کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بەڵام پێویستە بریكارنامەى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسوماتی پێدانی مۆڵەت دوو ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بە پێی پسوولەی دارایی (37أ).

ماوەی پێویست: 

لە وەزارەتی پەروەردە بە یەک هەفتە تەواو دەبێت كە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونكراوەتەوە:

١. پێشکەشکردنی فۆرمی داواکاری بۆ کردنەوەی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگای ئەهلی بۆ وەزارەتی پەروەردە و وەرگرتنی پشتگیری سەرەتایی بۆ ئەو فۆرمە یەک رۆژ دەخایەنێت.

٢. لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا و وەرگرتنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی ناو پارێزگاکە یەک ڕۆژ دەخایەنێت.

کۆکردنەوەی هەندێ داواکاری پەیوەندی بە خودی داواکارەوە هەیە لە رووی ئامادەکردنی باڵەخانە و پێداویستییەکان و هەندێکیشیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو پارێزگاکە دوادەکەوێت بەهۆی دەرچوونی لیژنەکانیان بۆ سەردانی ئەو باڵەخانەیە، لەبەرئەوە ناتوانرێت ئەم ماوەیە دیاری بکرێت بەڵام بەلایەنی کەمەوە مانگێک زیاتر دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

١. پێشکەشکردنی داوایەک بۆ وەزارەت.
٢. وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری بە پێدانی مۆڵەت.

ژوورەکان: 

خزمەت خواز تەنهــــا یەک جار سەردانی دەکات:

ئەویش پێشکەشکردنى داوکارییەکەیەتى بە پێــی فۆرمى ژمارە (١) ,لێره سەردانى ژوورى پەیوەندار دەکات وە بە ووردى پەراوەکانى ووردبین دەکرێت ومامەلەکەى لێ وەردەگیرێت بە بێ کەم وکۆری .

واژو: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا: بە مەبەستی وەرگرتنی نوسراو بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە.

٢. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگا: بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەکان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای قوتابخانە.

٣. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا: بە مەبەستی دڵنیابوون لە باری ئاسایش و هەبوونی زانیاری قوتابخانەکە لەلایەن بنکەی ئاسایشی ئەو ناوچەیەی کە قوتابخانەکەی لێ دادەمەزرێت.

٤. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگا: بە مەبەستی دڵنیابوون لە خاوەنی قوتابخانەکە کە بە هیچ تاوانێک سزا نەدرابێت و داواکراو نەبێت لەلایەن دادگاوە.

٥. بەرگری شارستانی پارێزگا: بە مەبەستی دانانی ئاگرکوژێنەوە و مەرجەکانی سەلامەتی لە قوتابخانەدا.

٦. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچە: بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی و لاری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەکە و شیاوی شوێنی بیناکە بۆ قوتابخانەی بنەڕەتی.

٧. باجی دەرامەت: بە مەبەستی هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت.

٨. واژوی لیژنەی ئەهلی پارێزگا: بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی پەروەردەی پارێزگای پەیوەست.

٩. واژوی لیژنەی وردبینی وەزارەت بە مەبەستی وردبینیکردنی سەرجەم بەڵگەنامەکان و پێداویستییەکان.

١٠. واژوی بەڕێوەبەری فێرکردنی بنەڕەتی (خۆی بەرپرسی ئەم قۆناغەیە).

١١. واژوی بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان (بڕیاردەری لیژنەی باڵای پێدانی مۆڵەتە).

١٢. واژوی لیژنەی باڵای مۆڵەت لە وەزارەت کە بریتیین لە (بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، واژوی بەڕێوەبەری گشتی بنەڕەتی و باخچەکانی ساوایان، بەڕێوەبەری گشتی ئامادەیی و پیشەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگا و مەشقکردن).

١٣. واژوی وەزیری پەروەردە.
١٤. واژوی بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لەسەر گرێبەستەکە.

ژمارەی سەردان: 

تەنها دوو جار خزمەت خواز سەردانی دەکات:

جارى یەكەم بۆ پێشكەشكردنى بۆ پێشكەش كردنی فۆرمى ژمارە (1).
جارى دووەم بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری و واژووكردنی گرێبەست.

تێبینى / تەنهــا لە کاتێکدا پێویست بکات بەلێننامە پربکاتەوە پێویست دەکات بۆ ماوى دوو رۆژ سەردانى وەزارەت بکەت بۆ تەواو کردنى .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێی (فۆرمی قوتابخانەی ئەهلی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی قوتابخانەی ئەهلی) کە هاوپێچە ، شەش فەرمانگە پێویستن:

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا: بۆ وەرگرتنی نوسراو بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە.

٢. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگا: بۆ پشکنین و دڵنیابوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەکان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای قوتابخانە.

٣. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا: بۆ دڵنیابوون لە باری ئاسایش و هەبوونی زانیاری قوتابخانەکە لەلایەن بنکەی ئاسایشی ئەو ناوچەیەی کە قوتابخانەکەی لێ دادەمەزرێت.

٤. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی پارێزگا: بۆ دڵنیابوون لە خاوەنی قوتابخانەکە کە بە هیچ تاوانێک سزا نەدرابێت و داواکراو نەبێت لەلایەن دادگاوە.

٥. بەرگری شارستانی پارێزگا: بۆ دانانی ئاگرکوژێنەوە و مەرجەکانی سەلامەتی لە قوتابخانەدا.

٦. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچە: بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و لاری نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناوچەکە و شیاوی شوێنی بیناکە بۆ قوتابخانەی بنەڕەتی.

٧. باجی دەرامەت: بۆ هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆڕمى ژمارە (1) بەبێ بەرامبەر لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت و پێویستى بە عەریزەنووس نیە وە داواکار خودى خۆى دەتوانیت فۆرمەکە پڕ بکاتەوە ، وە ئەم فۆڕمە مەرج نیە لە تەنها بەڕێوەبەرایەكەمان بەدەست بهێنرێت لەبەر ئەوەی هیچ مۆرێكی لەسەر نیە. وە ئەم فۆڕمە بەیاسا ڕێكخراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وازارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان

١.هەولێر/ شەقامی شەست مەتری/ پشت تەلاری نوێی پارێزگای هەولێر/ پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ئیمێــلە بکرێت esambotani@yahoo.com
٢.پارێزگای هەولێر سەنتەرى شار تەنیشت وەزارەتى تەندروستى minister0ffic@moe.com
٣.پارێزگای سلێمانی تەنیشت بەڕێوەبەراتەى هاتووچۆى سلێمانى parwarda.nongov@gmail.com
٤.پارێزگای دهۆك سەنتەرى شــــار نزیک بەرگرى شارستانى نەورۆز education1@gmail.com
٥.ئیدارەی گەرمیان سەنتەرى شــــار edu.garmian@gmail.com
٦.پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرى شـــــار education.halabja@gmail.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟