ئەم خزمەتە پێشکەش دەکرێت لە کاتى فرۆشتنى موڵک بەشێوەیەکی گشتی بە پێی یاسایى ژمارە (113) ی
باجی دەرامەتى ساڵى (1982) ی هەموارکرا و یاسای ژمارە (26) ساڵى 2007 لەگەڵ یاسای ژمارە (20) ساڵى 2011.
بۆ ئەو کەسانەى موڵک دەفرۆشن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆمارگەى خانووبەرە موڵکەکانیان بە ناوى کڕیار
دەکەن.
بە مەبەستی کڕین و فرۆشتنى موڵک ئەم خزمەتە داوادەکرێت.
١. هێنانى مامەڵەى موڵکەکە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارى خانووبەرەرێکخراوە.
٢. ئەگەر خاوەن موڵک ناکام بێت وتەمەنی(18)ساڵ کەمتربێت ئەوا دەبێت رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتى سەرپەرشتیارى ناکامەکان بهێنێت.
١. ناسنامەى بارى شارستانى.بۆ زانینی شوێنی تۆمارکردنی باجدەر.
2. مامەڵەى موڵکەکە (لە گەڵ سە ندو وێنەیەک لەکەشف وتاپۆ)
3. بریکارنامەبۆ بریکار.
بە ڵێ ،بریکار دەبێ بریکارنامەی هەبێت.
لەبەرێوەبەریەتیەکانی باج هیچ تێچوویەکی نیە،تەنهابڕی باجەکەی لێ وەردەگیرێت بە پێی ئەو بڕو رێژانەی لە یاساکانی باج هاتووە.
ماوەى (2) کاتژمێر ئەگەر کڕیار و فرۆشیار پێشتر باجیان دابێت یاخود قەرزداری باج نەبێت بەڵام ئەگەر قەرزاربن پێویستە باجەکەیان بدەن ئینجا مامەڵەی فرۆشتنی موڵکیان بۆ ڕایی دەکرێت.
یەکەم هەنگاو: ژوورى خەملێنەر.
دواین هەنگاو: مۆرکردنى مامەڵە لە لایەن بەڕێوەبەر.
١. خەملێنەرى زەوى زار(پرکردنەوەی فۆرمی فرۆشتنی موڵک).
٢. ژوورى کۆمپيوتەر.(وەرگرتنی لاری نەبونی لایەنەکان).
٣- خەملێنەرى پيشە.(ئەگەردۆسیەی هەبوو).
٤-ژووری ووردبین.(ووردبینی کردنی خە مڵاندنەکە).
٥-ژووری خەزنە.(دانی باجەکەی).
٦-ژووری خەملێنەری زەوی وزار.(مۆرکردنی فۆرمی تایبەت بەمامەڵەی فرۆشتنی موڵکە کە).
٧-ژووری بەرێوەبەر.(واژووکردن لە سەر فۆرمەکە).
٨-ژووری خەملێنەر.(نوسەری زەوی وزارهەڵدەستێت بە پرکردنەوەی ناو فۆرمەکەوئەرشیف کردنی سەرەتاکان).
١. خەملێنەرى زەوی وزار : هەژمارکردنى باجەکە.
٢-ژووری کۆمپیتەر : وەرگرتنی ژمارەی دۆسیە ئەگەر دۆسیەی هە بێت.
٣. خەملێنەرى پیشە :ئەگەر دۆسیەی هەبوو پێویستە لاری نەبوونی خەمڵێنەری تایبەت وەربگیرێت دوای دانی باجە کە.
٤-ووردبینی زەوی زار :ووردبینی کردنی مامەڵەکە.
٥-بەرێوەبەر :مۆرکردنی مامەڵەکە.
تەنها یەکجار سەردانی بەرێوەبەرایەتی باج دەکات بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکەی ئەوەندەی پەیوەندی بە باج هه بێت.بەڵام ئەگەر سەرچاوەی داهاتی تری هەبوو وە قەرزاری باج بوو سەرەتا پێویستە باجی هەموو پیشەکانیتری بدات،ئینجا مامەڵەی فرۆشتنی مولکی بۆرایی دەکرێت.
١-بەرێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە:کرین وفرۆشتن و ئەنجامدانی هەرگۆرانکاریەک لەسەر موڵک لە بەرێوەبەرایەتیەکانی تۆماری خانووبەرە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتیەکانی باج دەکرێت بەمەستی وەرگرتنی باج.
٢- بەرێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە:هیچ مامەڵەیەک لەسەر هیچ موڵکێک ئەنجام نادرێت تاکو سەردانی بەرێوەبەرایەتی باجی دەرامەت نەکات،ئەگەرقەرزاری باج بێت پێويستە باجەکەی بدات ئینجا مامەڵەکەی رایی دە کرێت.
تێبینی:
هەندێک مامەڵەی تایبەت هەن کە لە رێگەی دادگاکانەوە ئاراستە دەکرێن وەک لابردنی کۆبەش(ازالةشیوع).
ئەدرەسى سەردان، وەزارەتی دارایی و ئابوری›بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى›فەرمانگەکانى باجی دەرامەت
1/بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر/1 (گەرەکى نەورۆز-نزیک نەخوشخانەى سەردەم)
2/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى هەولێر/2(گەرەکى نەورۆز-نزیک نەخوشخانەى سەردەم)
3/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى/1 (جادەى شەست مەترى،گردە بەراوەکە،پشت بەنزینخانەى بینایى)
4/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سلێمانى/2(جادەى شەست مەترى،گردە بەراوەکە،پشت بەنزینخانەى بینایى).
5/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى دهۆك ( تاخى میدیا ،جادەى ئوسترالیا )
6/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى زاخۆ ( نزیک محکمەى نۆى).
7/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى ئاکرێ (گەرەکى یازدەى ئەیلول ،نزیک کۆمەلگاى دارایى ئاکرێ)
8/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى سۆران (کۆمەلگاى دارایى).
9/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى كۆیە (کۆمەلگاى دارایى)
10/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى راپەرین( رانیە ،جادەى گشتى کۆمەلگاى فەرمانگەکان)
11/ بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى گەرمیان(بازار ،بەرامبەر بالەخانەى بامۆک)
12/ تێبینەرایەتى دەرامەتى دەربەندیخان (کۆمەلگاى فەرمانگەکان)
13/تێبینەرایەتى دەرامەتى چەمچەماڵ (گەرەکى راپەرین، بەرامبەر بانکى چەمچەماڵ).