وەرگرتنی باجى پیشە و کارە بازرگانیەکان

زنجیرە: 
MOF02

هەمو خاوەن پیشەیەک و چالاکیەکى بازرگانى و هەر سەرچاوەیەکى داهات کە بە پێی یاسایى باجى دەرامەت ژمارە

(113)ى ساڵى (1982) هەموار کراو باج بیگرێتەوە پێویستە ساڵانە باج بدات لە پوختەى ئەو قازانجەى بەدەستهاتووە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرىفەرمانگەکانى باجی دەرامەت
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ تاکە کەسەکان(کەسە سروشتی) ئەوانەى سەرچاوەى داهاتیان هەیە باج دەیانگرێتەوە،وەک(بازرگانەکان،
/خاوەن پێشەکان) لە هەر داهاتێک نەبەخشرابێت لە باج.

مەبەست: 

پاکتاو کردنى دۆسیەى کەسى و دانى باجى ساڵانە بەپێی یاساى باجى دەرامەت ژمارە (113) ى ساڵى (1982) ى هەموار کراو .

مەرجەکان: 

دەبێت سەرچاوەى داهاتى هەبێت و داهاتەکەى نەبەخشرابێت لەباج بە پێی یاسا.

بەڵگەنامەکان: 

1. ناسنامەى بارى شارستانى.

2. ناسنامەى منداڵەکانى ئەگەر منداڵى هەبوو/ بە مەبەستى کەم کردنەوەى باج وەک ئەو روونکرنەوەى خوارەوە:

000 500 2 سماح بۆ خۆى.
000 500 2 سماح بۆ خێزانى.
000 300 سماح بۆ هەر منداڵیکى ناکام.
000 500 سماح بۆ تەمەنى گەورە پاش (63) ساڵ.
000 200 3 سماح بۆ بێوەژن.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەلێ،لەلایەن کەسەکە خۆیەوە یان بریکارەکەی بە مەرجێک بریکارنامەی هە بێت لەگەڵ بەڵگە نامەی رەسمی (ناسنامە).

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەگەر دەرخستە پێویست نەکات تەنها بە (1000) هەزار دیناری عێراقی یاداشتى خەملاندن دەکرێت کە ئەژمارى باجەکەى لەسەر دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

ئەگەر هیچ کێشەیەکى نەبێت بە ماوەى (1:30) کاتژمێریک و نیو تەواو دەبێت بەڵام ئەگەر دەرخستەى پێویست بێت ئەوا رۆژى دواتر تەواو دەبێت .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو :لە ژووى کۆمپیوتەر دەست پێ دەکات .
دواین هەنگاو : دانەوەى دۆسیەکە بۆ ژوورى دۆسیەکان.

ژوورەکان: 

(٨)ژووری پێویستە.
١ ژوورى کۆمپیوتەر : (بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەى دۆسیەکان).
٢. ژوورى دۆسیەکان: (وەرگرتنی دۆسیەکان).
٣. ژوورى خەملێنەر : (خەمڵاندنی داهات ودیاریکردنی باج).
٤. ژوورى ووردبین: (وردبینی کردنی خەمڵاندن وباج و پێدانی پسولە ی وەرگرتن).
٥. ژوورى جبایە : (تۆمارکردنی خەمڵاندن)
٦. ژوورى صندوق (خەزنە):(وەرگرتنی باج).
٧. ژوورى جبایە :(تۆمارکردنی لە تۆماری باج).
٨. ژوورى دۆسیەکان:(گەرانەی دۆسیە و پێدانی نوسراوى پاکانە).

واژو: 

1. واژوى خەملێنەر : خەملاندنى کردووە.
2. واژوى بەڕێوەبەر :رەزامەندەى دەربرێوە بۆ خەملاندن .
3. واژوى ووردبین : ووردبینى کراوە .
4. واژوى جبایە : لە جبایە تۆمار کراوە.

ژمارەی سەردان: 

١-بۆ خاوەن دوکانێک ساڵى جارێک دەبێت سەردان بکات بەڵام ئەگەر پشکنینی پێویست بێت پێویستە دوو جار سەردان بکات .
٢- بەڵیندەرێک دەبێت هەر بەڵیندەرایەتێک یان خەرج کردنى پارە یان داخل بوون لە (مناقصە) دەبێت سەردانى باج بکات ئەگەر دۆسیەکەى پاکتاو کرابێت ئەوا تەنیا پاکانە وەردەگرێت بە ماوەیەکى کورت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە گوێرەى پيشەکان دەگۆڕێن،بۆنموونە:
قوماش فرۆش: هێچ بەڕێوەبەرایەتى ترىپێویست نیە.

خاوەن مۆلەتی تەندروستی( چیشتخانەکان) پێویستە سەردانى بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەکان بکات دواتر سەردانی بە رێوەبە رایەتیە کانی باج دەکات.
ئەو کەسانەی خاوەن مۆڵەتی هەناردە و هاوردەن لە لایەن وەزارەتی بازرگانی ئاراستە دەکرێن بۆ بەرێوەبەرایەتیەکانی باج.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵى راپۆرتى باجى دەرامەتى ساڵانە دەبێت پر بکاتەوە و داهاتى خۆى تێدا دیار بکات و ناوى منداڵەکانى بنوسرێت و کارى خەمڵاندنەکەى تیدا دەکرێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاووڵاتیان/ وەزارەتی دارایی و ئابوری،بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى،

1/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/ 1 (پشت نەخۆشخانەى کۆمارى).
2/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر /2 (گەرەکى نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەى سەردەم).
3/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/3 (شەقامى 100م بەرامبەر پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل).
4/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى عەنکاوە ( جووت سایدى عەنکاوە).
5/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى دهؤك (گەرەکى میدیا بەرامبەر گومرگى دهۆک).
6/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى /1 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان). 7/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى/ 2 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان ). 8/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى گەرمیان (گەرەکى فەرمانبەران پشت ئاسایشى گەرمیان).
9/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەلەبجەى شەهید (گەرەکى کانى قولتە شەقامى ئاسنگەرەکان). 10/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى راپەرین (گەرەکى نەورۆز سەر رێگارى چوار قورنە).
11/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى کۆیە. (پشت گەرەکى ئازادى سەر رێگاى هەیبەت سوڵتان).

12/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سۆران (گەرەکى نەورۆز نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى ).
13/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى ئاکرێ (شەقامى سەرەکى ئاکرێ نزیک مەفرەقى سوسنە).
14/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى زاخۆ (گەرەکى مەهمەدیە نزیک ب. خانەنشینى زاخۆ).
15/ تێبینەرایەتى بەردەرەش (گەرەکى ئازادى بەرامبەر نەخۆشخانەى بەردەرش).
16/تێبینەرایەتى چەمچەمال ( شەقامى بێکەس نزیک مەڵبەند)..
17/ تێبینەرایەتى سەید صادق ( کۆمەلگەى فەرمانگەکان).
18/ تێبینەرایەتى دەربەندیخان (کۆمەلگەى فەرمانگەکان).

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟