وەرگرتنی باجى زەوى بەتاڵ

زنجیرە: 
MOF04

هەموو زەوییەکى بەتاڵى سنوورى شارەوانیەکان پێویست بەپێى یاسای ژمارە (26) ساڵى 1962هەموار کراوه باج بدات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرىبەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەسانەیە کە زەوى بە تاڵیان بە ناوە.

مەبەست: 

وەرگرتنى باجى زەوى لە هاوڵاتیان.

مەرجەکان: 

دەبێت زەویەکەبەتاپۆ بەناوی خۆی بێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى بارى شارستانى
٢. رەگەزنامەى عیراقى.
٣. بریکارنامە ئەگەر خۆى ئامادە نەبێت.
٤.تاپۆى موڵک.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵی، بەڵام دە بێت بریکار نامەی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەپێى خەمڵاندن و شوێنى زەوییەکە و ڕووبەرى زەوییە کە ڕێژەى 2% وەکو باج لە خەمڵاندنى زەوییەکە وەردەگیرێت لە ماوەى یەک ساڵ.

ماوەی پێویست: 

بە (١) یەک کاتژمێر تەواو دەبێت .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو :ژوورى کۆمبیوتەر
دواین هەنگاو : بە واژووى بەڕێوەبەر هەنگاوى کۆتایى دێت.

ژوورەکان: 

١. کۆمپیوتەر:(بۆوەرگرتنی زنجیرەی موڵک)

٢. بەشى زەوى:(زانینی باجەکەی).

٣. بەشى ووردبین:(ووردبینی کردنی باجەکەی وپێدانی پسولەی وەر گرتن داهات18).

٤. بەشى خەزنە:(وەرگرتنی باجەکە).

واژو: 

١. واژوى ژوورى زەوى: (واژوکردنی مامەڵەکەدوای هەژمارکردنی باجەکەی).

٢. واژوى ژوورى ووردبین:(بەهۆی ووردبینی کردنی مامەڵەکە).

٣. واژوى بەشى کومپیوتەر.(دیاری کردنی زنجیرەی موڵکەکە).

٤. واژوى بەڕێوەبەر:(رەزامەندی لەسەرباجەکە).

ژمارەی سەردان: 

ساڵانە یەک جاره و لەکاتى فرۆشتن سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست بە سەردانکردنى هیچ بەڕێوەبەرایەتیەک ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ جۆرە فۆرمێک نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاووڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوری،بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى،

١/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/ 1 (پشت نەخۆشخانەى کۆمارى).
٢/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر /2 (گەرەکى نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەى سەردەم).
٣/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/3 (شەقامى 100م بەرامبەر پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل).
٤/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى عەنکاوە ( جووت سایدى عەنکاوە).
٥/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى دهؤك (گەرەکى میدیا بەرامبەر گومرگى دهۆک).
٦/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى /1 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان). ٧/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى/ 2 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان ). ٨/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى گەرمیان (گەرەکى فەرمانبەران پشت ئاسایشى گەرمیان).
٩/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەلەبجەى شەهید (گەرەکى کانى قولتە شەقامى ئاسنگەرەکان). ١٠/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى راپەرین (گەرەکى نەورۆز سەر رێگارى چوار قورنە).
١١/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى کۆیە. (پشت گەرەکى ئازادى سەر رێگاى هەیبەت سوڵتان).

١٢/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سۆران (گەرەکى نەورۆز نزیک
سەرۆکایەتى شارەوانى ).
١٣/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى ئاکرێ (شەقامى سەرەکى ئاکرێ نزیک مەفرەقى سوسنە).
١٤/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى زاخۆ (گەرەکى مەهمەدیە نزیک ب. خانەنشینى زاخۆ).
١٥/ تێبینەرایەتى بەردەرەش (گەرەکى ئازادى بەرامبەر نەخۆشخانەى بەردەرش).
16/تێبینەرایەتى چەمچەمال ( شەقامى بێکەس نزیک مەڵبەند)..
١٧/ تێبینەرایەتى سەید صادق ( کۆمەلگەى فەرمانگەکان).
١٨/ تێبینەرایەتى دەربەندیخان (کۆمەلگەى فەرمانگەکان).

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟