وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بە پێی رێنمایی ژمارە 2 سالى 2017/2018. هاوپێچ کراوە
تەنها بۆ قوتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستانە.
وەرگرتنى قوتابیانى دەرچووى پۆلى دوانزەهەم لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.
مەرجەکانى بەپێی یاسای خوێندنى باڵایە وە جێبەجێکردنى رێنماییەکانى وەرگرتنى قوتابیان کە لە رێنماییەکان هاتووە:
١. وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەهەمى زانستى و وێژەیی.
٢. وەرگرتنى دەرچووانى ئامادەیی بازرگانى.
٣.وەرگرتنى پەیمانگەى تەنکیکى دوو سالە.
٤.وەرگرتنى پەیمانگەى پێنج سالە.
١. هێنانى بروانامەى دوازدەهەم کە پەسەندکرابێت لە وەزارەتى پەروەردەى, بۆ دڵنیابوون لە دەرچوونى.
٢. ناسنامەى بارى کەسى , بۆدڵنیاببون لە هاوڵاتى بوونى و خاوەنداریەتى.
٣. پشکنینى پزیشکى , بۆ درێژەدان بە خوێندن و تواناى جەستەیی.
نەخێر. تەنها وردبینی لە لایەن فەرمانبەرانی خوێندنی تایبەت دەبێت.
هیچ تێچووەکى نیە.
ماوەی وەرگرتنی (20) رۆژ بەردەوام دەبێت لە زانکۆ پەیمانگە تایبەتەکان.
یەکەم هەنگاو: لە رێگاى زانکۆ و پەیمانگەکانەوە فۆرم پردەکرێتەوە.
دوا هەنگاو: بۆ پەسەندکردنى ناوەکان زانکۆ لیستى گشت ناوەکان رەوانەى بەرێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت دەکات لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا.
وەرگرتن لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دەبێت پێویست ناکات قوتابی، خوێندکار سەردانمان بکات ئیش و کارەکان بە پێی رێوشوێنی خۆی جێبەجێ دەکرێت.
(1) واژوو پێویستە:
واژووى بەرێوەبەرى خوێندنى تایبەت یان واژووى سەرۆکى لێژنەى وەرگرتن ئەگەر هاتوو یەکێک لەم دووانە ئامادەنەبێت.
پێویست ناکات خزمەتخواز سەردان بکات.
١. سەردانى زانکۆ یاخود پەیمانگە دەکات بۆ وەرگرتنى فۆرم.
٢. سەردانى قوتابخانە ئامادەیەکەى دەکات بۆ پرکردنەوەى فۆرمەکەى.
٣. هێنانى بروانامە ئامادەییەکەى وە پەسەندکردنى بروانامەکەى لە پەروەردەکەى .
٤. وەرگرتنیان بۆ زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.
ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی فەرمانگەی گشتی خوێندن و بەدواداچوون/ب. خوێندنی تایبەت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرامبەر مزگەوتی رەشاد مفتی وە لەناو دیوانی وەزارەت.
E-Meil:Private.studies@mhe-krg.org
ژمارە تەلەفۆنی ناوەخۆ (208)
ژمارە تەلەفۆنی وەزارەت (0662569315)