وەرگرتنى بەڵێننامە

زنجیرە: 
MMT10

بەڵين وەرگرتن لە هاوڵاتيان لە کاتى (سەرپێچى يان گوێڕايەڵى) رێنماييەکانى شارەوانى.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارسەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداریبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
مافی وەدەستهێنان: 

هاوڵاتی.

مەبەست: 

بۆ رێککردنى ئيش و کارى هاوڵاتی بۆ ئەوەى گوێڕايەڵى رێنماييەکان بێت وە پابەندکردنى بەڵێندەر بەو بەڵێنەى کە دەیدا وە پاراستنى مافەکانى هەر دوو لایەنى بەڵێندەر و بەرێوەبەرایەتى.

مەرجەکان: 

١. خاوەن ناسنامە بێت.

٢. تەمەنى لەسەروى (18) ساڵ بێت.

٣. عێراقى بێت.

٤. تەواو بێت واتا هيچ کەموکوڕی نەبێت ( لە رووى مێشک و جەستە).

بەڵگەنامەکان: 

١. هەر ناسنامەيەک کە ميرى بێت دەکرێت بەکار بهێنرێت.

٢. بریکارنامە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، ئەم خزمەتە لە لایەن خودى کەسەکە بەدەست دەهێنرێت یاخود بە بریکارنامە (بریکارنامەى تایبەت یان گشتى).

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

1,000 هەزار دينار پول.

3,000 سێ هەزار دينار وەصلى پەسەندکردن.

ماوەی پێویست: 

(10) خولەک پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: وەرگرتنى ناسنامە و پول.

دوا هەنگاو: ناردنی (صادر) بەڵێننامەکە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (4) ژوور دەکات:

١. ژوورى ژمێريارى.

٢. بڕينى پسولەى (وصل) پەسەندکردن.

٣. ژوورى بەڕێوەبەر.

٤. ژووری بەشى ياسايى بۆ ناردنی.

واژو: 

(3) واژووی پیویستە:

١. واژووى مافپەروەر ئەوەى کە بەڵێننامەکە دەنوسێت.

٢. واژووى بەڵێندەر بۆ پەسەندکردن.

٣. واژووى بەڕێوەبەر بۆ پەسەندکردن.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها لەو بەرێوەبەرایەتیە رێکارەکان ئەنجام دەدرێت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر نيە فۆرمەکە لە لايەن بەشى ياسا ئامادە دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟