وەرگرتنى باجى کۆمپانیا گەورەکان

زنجیرە: 
MOF08

هەمو کۆمپانیایەک ساڵانە داهات و خەرجى خۆى لە بودجەى خۆى کە لە سەندیکاى ژمیریاران پەسند دەکرێت و دواتر لەگەڵ ڕاپۆرتى ساڵانە پێشکەشى دەکات, بەگوێرەى سیستمى خود خەمڵاندنى ژمارە (1)ى ساڵى 2017ى ئەنجومەنى وەزیران, ئەگەر زیان بێ یان قازانج لێى وەردەگیرێت دواتر ڕەوانەى بەشەکانى التزام و دەرس دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە ڕاستى و دروستى بڕى باجەکەى ڕێژەى, 15%ى ئەو قازانجەى بۆ کۆمپانیا دیاری کراوە دەبێتە باج بەپێ ی یاساى ژمارە (26) ساڵى 2007ى پەرلەمانى کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى
مافی وەدەستهێنان: 

کۆمپانیاکانى بوارى (نەوت و خزمەتگوزاریەکانى, گەیاندن, کارەبا, ئاسن, بانکە ئەهلیەکان, چیمەنتۆ)

مەبەست: 

بەمەبەستى وەرگرتنى پشتگیرى هەموو کۆمپانیایەک بەپێ ی یاساى باجى دەرامەت ژمارە (113)ى ساڵى 1982 هەموار کراو دەبێت باج بدات.

مەرجەکان: 

پێویستە باجدەر خاوەن کەسایەتیەکى واتاى (معنوى)بێت و مۆڵەتى فەرمى هەبێت و بەپێ ی یاسا کارپێکراوەکان دامەزرابێت, هەروەها پێویستە چالاکى قازانجدارى هەبێت و چالاکیەکەى ملکەچ بێت بۆ باج و بە هیچ یاسایەک نە بەخشرابێت لە باج.

بەڵگەنامەکان: 

١/ ناسنامەى کەسى.
٢/ ئەگەر کۆمپانیا بیانى بوو ئەوا پاسپۆرتى کەسى بیانى.
٣/ بڕیارى دامەزراندنى کۆمپانیا.
٤/بڕوانامە دامەزراندن( شهادة تأسیس).
٥/ بڕیارى کارگێرى لە وەزارەتى بازرگانى دەردەچێت کە تایبەتە بە کۆمپانیاى ناوبراو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەکرێت لەلایەن بەڕێوەبەرى ڕێپێدراو یان پارێزەر یان ژمێریار یان کەسێکى ڕێپێدراو لەلایەن کۆمپانیاوە تەنها بۆ ئەمانە دەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ تیچوویەکى نیە.

ماوەی پێویست: 

دواى پیشکەش کردنى میزانیە و زانیارییە پیویستەکان, ئەگەر زانیاریەکان راست و دروست بن و میزانیەکە واقعی بوو ئەوا بە (1) یەک کاتژمێر تەواو دەبێت پاش ئەوەى کارەکەى بۆ ئەنجامدرا بەشى التزام و دەرس بۆیان هەیە لەماوەى (5) ساڵ هەڵسن بە ووردبینى کردنى بودجە و راپۆرتى کۆمپانیا دواى پێڕاگەیاندنى کۆمپانیا بە ووردبینى کردن.

هەنگاوەکان: 

بە گوێرەى سیستەمى خود خەمڵاندن باجدەر تەنها کارەکانى لە بەشى خزمەتگوزارى باجدەران بۆ ئەنجام دەدرێت.
سەرەتا لە بەشى خزمەتگوزارى دەست پێدەکات دواتر لەلایەن فەرمانبەرى گەورە باجدەران سەرجەم بەشەکانى ترى پێ دەکرێت.

ژوورەکان: 

لە بەرێوەبەرایەتى گەورە باجدەران سیستەمى یەک پنجەرەى پەیڕەو دەکرێت و باجدەر بۆ وەرگرتنى ئەم خزمەتە تەنها لەسەریەتى مامەڵەکەى پێشکەش بە ژوورى خزمەتگوزارى باجدەران بکات و دوایى لە ڕێگەى سیستەمێکى تایبەت سەرجەم رێکار و هەنگاوە پێویستەکانى بۆ تەواو دەکرێت و لەهەمان ژوور وەڵامى باجدەر دەدرێتەوە.

واژو: 

واژووى بەرپرسى بەشى خزمەتگوزارى.
واژووى بەرێوەبەر

ژمارەی سەردان: 

ساڵانە پێویستە سەردانى باج بکات بەمەبەستى دانى باجى کۆمپانیا بەڵام ئەگەر بەمەبەستى بەلێندەرایەتى بێت ئەوا بەپێ ى نووسراوى بەلێندەرایەتى سەردان دەکات مانگانە وە یان بەڵێندەرایەتیەکە تەواو بوو وە ئەگەر پاکانەى پێویست بوو سەردات دەکات تەنها یەک جار بە رۆژێک جیبەجێ دەکرێت, وە ئەگەر هاتوو لەلایەن هەر بەرێوەبەرایەتیەک کە داواى پاکانە دەکات ئەوا دێت پاکانە دەبات, هەروەها بۆ مەبەستى باجى لێبڕینى راستەوخۆ پێویستە ساڵانە (4) جار سەردانى باج بکات

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەگوێرەى پیشەکان دەگۆرێت:
کۆمپانیا هەیە سەردانى هیچ بەرێوەبەرایەتیەکى حکومى پیویست نیە تەنها پاکتاوکردنى دۆسیەکەیەتى.
کۆمپانیا هەیە دەبیت سەردانى هەندێک فەرمانگەى میرى بکات و بە گوێرەى پسپۆریەکەى کۆمپانیا دەنێردرێت بۆ لایەنى پەیوەندار.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەلێ پێویستى بە فۆرمى داهات (التصریح دخل)ە, دەدرێت بە باجدەر لەگەڵ بوودجە پێشکەش دەکرێت دوا مۆڵەتى پێشکەش کردن (30/6)ى هەر سالێکە بە خۆرایى پێیان دەدرێت.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوریی >بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى،ەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان

1. بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کومپانیاکان هەولێر (رێگاى که رکوک تەنیشت ب. هاتووچۆى هەولێر).
2. بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کومپانیاکان (سلێمانى دەکەوێتەناو کۆمەلگاى باجەکان لەسەر شەقامى 60م)
3. بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکان (دهۆک دەکەوێتە بالەخانەى سەندیکاى ژمێریاران و وردبینایان).

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟