وەرگرتنى باجى کۆمپانیاکان

زنجیرە: 
MOF07

هەموو کۆمپانیایەک ساڵانە داهات و خەرجى لە بودجەى خۆى تۆمار دەکات لەسەندیکاى ژمێریاران پەسند دەکرێت دواتر پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەکات،
لەبەرێوەبەرایەتیەکانی باج دیراسە ى ئە وبودجەیە دە کرێت ئەگەر داهات وخەرجیە کە ی راست و دروست بوون قبوول دە کرێت وبە پێچە وانەوە لەلە لایەن دەسه لاتى دارایی دە خەمڵێنرێت
وبودجە کە رەت دەکرێتەوە.
ڕێژەى 15%ى ئەو قازانجەى بۆ کۆمپانیا دیاریکراوە دەبێتە باج بەپێى یاساى ژمارە (26) ساڵى 2007 پەرلەمانى کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرىبەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان
مافی وەدەستهێنان: 

کۆمپانیاکان – بانکەکان و رێکخراوەکان و هەر کەسێکى واتایی(معنوی) باج بیگرێتەوە.

مەبەست: 

بە مە بە ستی وەر گرتنی پاکانە هەموو کومپانیایەک بەپێی یاسای باجى دەرامەت ژمارە (113) ساڵى (1982) هەموار کراوى باجى دەرامەت دەبێت باج بدات.

مەرجەکان: 

پێویستە باجدەر خاوەن کەسایەتیەکى واتاى (معنوى)بێت و مۆڵەتى فەرمى هەبێت بەپێى یاسا کارپێکراوەکان دەمەزرابێت, هەروەها پێویستە چالاکى قازانجدارى هەبێت و چالاکیەکەى ملکەچ بێت بۆ باج و بە هیچ یاسایەک نەبەخشرابێت لە باج.

بەڵگەنامەکان: 

١. ناسنامەى کەسی.

٢. ئەگەر کومپانیا بیانى بوو ئەوا پاسپورتى کەسى بیانى.

٣. بریارى رەزامەندەى دامەزراندنى کومپانیا.

٤. بریارى دامه زراندن (شهادة تأسيس).

5. بریارى کارگیرى کە لەوەزارتى بازرگانى دەردەچیت کە تایبەتە بە کومپانیاى ناوبراو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ ،دەکرێت لە لایەن بەڕێوەبەرى رێپێدراو یان پارێزەر و یان کەسێکى رێپدراو لە لایەن کۆمپانیایەوە تەنها بۆ ئەمانە دەبێت و کەسى تر نابێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها کرێی دەرخستە وەردەگیرێت بە برى (١٢٠٠٠) دوانزە هەزار دینارى عيراقى بۆ سەرجەم لیژنەکە.

ماوەی پێویست: 

دواى پێشکەشکردنى میزانیەو زانیارییە پیویستەکان ئەگەر زانیاریەکان راست و دروست بن و میزانیەکە واقعى بوو ئەوا بە (١:٣٠) کاتژمێرێک و نیو تەواو دەبێت بەڵام ئەگەر پێویستى بە دەرخستە و ووردبینى مەیدانى کرد یاخود میزانیەکە رەتکرایەوە ئەو کات کاتى زیاتر پێویستە تا داهاتى ڕاستەقینە دیار دەکرێت.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: لە ژوورى کۆمبیوتەر دەست پێ دەکات بۆ زانینى ژمارەى دۆسیەکەى .

دواین هەنگاو:ژووری بەمەبەستی تۆمارکردنی بری باجە کەی و دواتر دۆسیەکە دە گەرێنێتەوە شوێنی خۆی.

ژوورەکان: 

١. ژوورى کۆمپیوتەر:(وەرگرتنی ژمارەی دۆسیە).

٢.ژوورى دۆسیە:(وەرگرتنی ژمارە دۆسیە) بەمەبەستی خەملاندن.

٣. ژوورى خەملینەر :(خەملاند باج).

٤. ژوورى بەڕێوەبەر:بەمەبەستی رەزامە ندی و دەربڕین لەسەرخەملاندن.

٥. ژوورى وودبینى:(بەمەبەستی وور بینی کردن .

٦. ژوورى تقدیرات و جبایە:تۆمار کردنی خەملاندنە کە
٧. ژوورى خەزنە:(پێدێنی باج).
٨.وورى دۆسیەکان: گە رانە وە ی دۆسیە.

واژو: 

1. واژوى خەملینەر/کە خەملاندنى کردوە
2. واژوى بەڕێوەبەر /لەسەر خەملاندنکە کە رەزامەند بووە .
3. واژوى ووردبین / ووردبینى کراوە.
4. واژوى جبایە و تقدیرات/ کە لە جبایە تۆمار کراوە .

ژمارەی سەردان: 

ساڵانە دەبێت سەردانى باج بکات بەمەبەستى دانى باج کومپانیا بەڵام ئەگەر بەمەبەستى بەڵیندەرایەتى بێت ئەوا

بەپێی نوسراوى بەلێندەرایەتی سەردان دەکات مانگانە و یان بەلیندەرایەتیەکە تەواو بۆ و ئەگەر پاکانەى پێویست

بوو سەردان دەکات تەنها یەک جار بە رۆژێک جێ بە جێ دەکریت .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بە گوێرەى پیشەکان دەگۆردرێت.
٢. کومپانیا هەیە سەردانى هیچ بەڕێوەبەرایەتیەکى حکومى ناکات تەنها پاکتاوکردنى دۆسیەکەیەتى.

٣. کۆمپانیا هەیە دەبێت سەردانى هەندێک فەرمانگەى ميرى بکات بە گوێرەى پسپۆریەکەى کۆمپانیا دەنیردرێت بۆ لایەنى پەیوەندى دار.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر نییە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی دارایی و ئابوریی >بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى،ەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان

1. بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کومپانیاکان هەولێر (رێگاى که رکوک تەنیشت ب. هاتووچۆى هەولێر).
2. بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کومپانیاکان (سلێمانى دەکەوێتەناو کۆمەلگاى باجەکان لەسەر شەقامى 60م)
3. بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکان (دهۆک دەکەوێتە بالەخانەى سەندیکاى ژمێریاران و وردبینایان).

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟