وەرگرتنى باجى خانووبەرە

زنجیرە: 
MOF05

هەموو خاوەن موڵکێک کاتێک موڵکەکەى بە کرێ دەدات پێویست بەپێی یاساى ژمارە(162) ساڵى 1959هەموار کراوە باج بدات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی دارایی و ئابوریبەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرىبەڕێوەبەرایەتی باجی خانوبەرە
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەسانەى کە خانوبەرەو موڵكيان هەیە و بە کرێیان داوە.

مەبەست: 

بۆ وەرگرتنى باجى خانوبەرە لە هاوڵاتیان.

مەرجەکان: 

تاپۆى موڵکەکە بەناوى خۆى بێت و موڵکەکەش بە کرێدرابێت.

بەڵگەنامەکان: 

1. ناسنامەى شارستانى
2. ڕەگەزنامەى عێراقى.
3. بریکارنامە ئەگەر خۆى ئامادە نەبێت.
4. تاپۆى موڵک

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ،بەڵام دەبێت بریکار نامەى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەگەر پێویستى بە دەرخستە نەبێت هیچ تێچویەکى نیە.
بەڵام ئەگەر پێویستى بە دەرخستە هەبوو یاخود بە ناوى خۆى نەبوو ئەوا پێویستە داواکارى پێشکەش بکات کە پولى دارایە (500) دینارى پێویستە لەگەڵ بڕى (5000) هەزار دینار ی عێراقی بۆ کرێى دەرخستە.

ماوەی پێویست: 

بە یەک کاتژمێر تەواو دەبێت .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: ژوورى کۆمبیوتەر
دواین هنگاو بە واژووى بەڕێوەبەر کۆتایى دێت.

ژوورەکان: 

(٥)ژووری پێویستە :
١. کۆمپیوتەر (بۆوەرگرتنی زنجیرەی موڵک).
٢. بەشى زەوى(زانینی باجەکەی).
٣. بەشى ووردبین(ووردبینی کردنی باجەکەی وپێدانی پسولەی وەرگرتن (داهات 18).
٤.بەرێوەبەر (واژووکردن لە سەرمامەڵەکە ).
٥ بەشى خەزنە (وەرگرتنی باجەکە).

واژو: 

1. واژووى ژوورى زەوی :- (واژووکردنی مامەڵەکە دوای هەر ژمارکردنی باجەکەی).
2. واژووى ژوورى وردبین :-(بەهۆی ووردبینی کردنی مامەڵە کە).
٣-واژووی بە شی کۆمپیوتەر:-(دیاریکردنی زنجیرەموڵکەکە).
4. واژووى بەڕێوەبەر :-(رەزامەندی لە سەر باجەکە).

ژمارەی سەردان: 

ساڵانە یەک جار و لەکاتى فرۆشتن سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

پێویست بە سەردانکردنى هیچ بەرێوەبەرایەتیەک ناکات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ جۆرە فۆرمێک نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاووڵاتیان/ وەزارەتی دارایی و ئابوری،بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەى میرى،

1/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/ 1 (پشت نەخۆشخانەى کۆمارى).
2/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر /2 (گەرەکى نەورۆز بەرامبەر نەخۆشخانەى سەردەم).
3/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەولێر/3 (شەقامى 100م بەرامبەر پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل).
4/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى عەنکاوە ( جووت سایدى عەنکاوە).
5/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى دهؤك (گەرەکى میدیا بەرامبەر گومرگى دهۆک).
6/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى /1 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان). 7/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سلێمانى/ 2 (شەست مەترى کۆمەلگاى باجەکان ). 8/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى گەرمیان (گەرەکى فەرمانبەران پشت ئاسایشى گەرمیان).
9/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى هەلەبجەى شەهید (گەرەکى کانى قولتە شەقامى ئاسنگەرەکان). 10/بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى راپەرین (گەرەکى نەورۆز سەر رێگارى چوار قورنە).
11/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى کۆیە. (پشت گەرەکى ئازادى سەر رێگاى هەیبەت سوڵتان).

12/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى سۆران (گەرەکى نەورۆز نزیک سەرۆکایەتى شارەوانى ).
13/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى ئاکرێ (شەقامى سەرەکى ئاکرێ نزیک مەفرەقى سوسنە).
14/ بەرێوەبەرایەتى باجى خانووبەرەى زاخۆ (گەرەکى مەهمەدیە نزیک ب. خانەنشینى زاخۆ).
15/ تێبینەرایەتى بەردەرەش (گەرەکى ئازادى بەرامبەر نەخۆشخانەى بەردەرش).
16/تێبینەرایەتى چەمچەمال ( شەقامى بێکەس نزیک مەڵبەند)..
17/ تێبینەرایەتى سەید صادق ( کۆمەلگەى فەرمانگەکان).
18/ تێبینەرایەتى دەربەندیخان (کۆمەلگەى فەرمانگەکان).

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟