وونبوونی ناسنامەی بەڵێندەرو ناسنامەی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی

زنجیرە: 
MOP05

دەرکردنی ناسنامەیەکی نوێی پۆلینکردن بۆ بەڵێندەر و کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی خۆماڵی لەجیاتی ناسنامەی ونبوو، و لەسەر داواکاری خۆیان و دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی پێویست.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و داراییبەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ بەڵێندەران و کۆمپانیاکانی بەڵێندەرایەتی خۆماڵی.

مەبەست: 

دەرکردنی ناسنامەی پۆلینکردنە لەجیاتی ناسنامەی ونبوو بۆ بەشداربوونی بەڵێندەر و کۆمپانیانیاکانی بەڵێندەرایەتی خۆماڵی لە پرۆسەی تەندەرین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە حکومیەکان.

مەرجەکان: 

١. کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی خۆماڵی بێت و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمارکرابێت.

٢. بەڵێندەر کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی پۆلینکرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.

٣. بەڵێندەر کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی تۆمارکرابێت لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.

بەڵگەنامەکان: 

١. پێشکەشکردنی ئەو رۆژنامەیەی کە بانگەوازی ونبوونی ناسنامەی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

٢. پێشکەشکردنی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی تایبەتمەند سەبارەت بە ونبوونی ناسنامە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ, دەتوانریت ئەگەر بریکارنامەی فەرمی هەبیت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(5،000) پێنج هەزار دینارە، بەپێی نوسراوی وەزارەتی دارايی و ئابوری ژمارە (867/11/9 ) لە 18/1/2011. هاوپێچ کراوە

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەست هێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی ئەو رۆژنامەیەی بانگەوازی ونبوونی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

ياخوود پێشکەشکردنی مامەڵەی ونبوون لە فەرمانگەکانی پۆلیسی ونبوون.

دوا هەنگاو: وەرگرتنەوەی ناسنامەی پۆلینکردن.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (5) ژوور دەکات:

١. ژووری وردبینی بۆ وردبینیکردنی داواکارییەکە بەپێی دۆسیەکە.

٢. ژووری بەڕێوەبەری پۆلینکردن بۆ رەزامەندیدان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی.

٣. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندیدان و ناردنی بۆ وەرگرتنی رسومات.

٤. ژووری ژمێریاری بۆ دانی رسومات.

٥. ژووری کۆمپیوتەر بۆ دروستکردنی ناسنامە و وەرگرتنەوەی.

واژو: 

(4) واژوو پێویستە:

١. واژووی وردبین دڵنیابوون لە راستی و دروستی و تەواویی دۆکیومێنتەکان و بە بەراورد لەگەڵ دۆسیەکەی.

٢. واژووی بەڕێوەبەری پۆلینکردن رەزامەندیدان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندیدان و ناردنی بۆ ژمێریار.

٤. واژووی ژمێریار بۆ وەرگرتنی رسومات.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکات:

یەکەم سەردان: بۆ پێشکەشکردنی پشتگیریەکان و داواکاری و دانی رسومات.

دووەم سەردان: بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەکە.

(2) رۆژ پێویستە لە نێوان سەردانی یەکەم و دووەم.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلینکردن لە ناو دیوانی وەزارەتی پلاندانان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان / ب.گ. کارگیڕی و دارایی/ ب. پۆلینکردنی بەڵێندەران

بەڕێوەبەرايەتی پۆلينكردنی بەڵێندەران
هةوليَر – شةقامي 60 م – نزيك پەرلەمان – بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری
تەلەفۆن : 0662230170
مۆبايل: 07502293509
E-mail: info@mop – krg.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟