ووردبينى كردنى بريارەكانى لێژنەكانى دەست بەسەرداگرتن و كوژاندنەوەى زەوى كشتوكاڵى

زنجیرە: 
MAWR33

خزمەتەكانمان لەسەر زەويە كشتوكاڵیەکانە كە مافى هەڵسوکەوتى هاووڵتيانى لەسەرە و تۆماركراون لە تۆمارى خانووبەرە بريتيە لە ووردبينى و وەڵام دانەوەى لايەنە پەيوەندارەكان و سەرجەم ئەو وەزارەتانەى كە داواى زەوى دەكەن لەگەل پەسەند كردنى بڕيارەكانى ئيفرازى پارجە زەویەکان و گۆرينى رەگەزى زەوى و هەڵوەشاندنەوەى ئەو زەویانەی کە سیفەتی كشتوكاڵیان تێدا نەماوە و راست كردنەوەى هەڵەكانى بریارەکانی تەسویە پەسەند کراوە لە پەسەندکردنی حوكمەكانى هەردوو ياسايى ژمارە ( 117 سالى 1970 و 90 سالى 1975)

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ جوتيارانى خاوەن مڵك و دام و دەزگا فەرمى و نيمچە فەرمیەکان وە هاوڵاتیان .

مەبەست: 

بۆ جێگیركردنى مافى هەڵسوکەوت لەسەر زەوی کشتوکاڵی و پەسەندکردنی مامەڵەکان دەکەین بە پێی یاسا و بڕیار و رێنمایەکانی تایبەت بە دەست بەسەرداگرتن و كوژاندنەوەى زەوى كشتوكاڵى.

مەرجەکان: 

پێویستە بە پێی یاسا و رێنمایەکان بێت بەفەرمی ئاگەدار بکرێنەوە لەسەر راهی کردنی مامەڵەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگاکان یاخود دامودەزگا حکومی و نیمچە حکومیەکان کە پێویستە سەرجەم بەرایەکان لە دۆسیەی مامەڵەکان هاتبن ئەوەی پەیوەندی بە مامەڵەکەوە هەیە .

بەڵگەنامەکان: 

نوسراوى فەرمی یاخود داواکاری هاوڵاتی لەبەر ئەم بەڕێوەبەرایەتیە کاروباری ( املاك ) راهى داکات ئێستا زیاتر لە د ( 2253 ) دۆسیە لە ئەرشیفی ئەم بەرێوەبەرایەتیە هەیە هەر مامەڵەیەک بەپێی ئەو یاسایەی کە کارەکەی پێی جێبەجێدەکرێت وردبینی دۆسیە کۆنەکان دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەتاکانی (ملكەکە ) ئەگەر نا لە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی کشتوکال داوا دەکرێت وە ئەو مامەڵانەی کە بەراییەکانیان سوتاون لە کاتی خۆیدا داوای زانیاری لە وەزارەتی کشتوکاڵی بەغداد دەکرێت ،وە بەشێک لەو مامەڵانە کە دۆسیەکانیان دەست ناکەوێت لەسەرەتاوە مامەڵەی نوێی بۆ ئەنجام دەدرێت .
بەڵگەنامەکانی ناو ئەو دۆسیانە زۆرن :-
1 . بڕیاری پەسەندکراوی دەست بەسەرداگرتن و کوژانەوە .
2 . وێنەی تۆمای پارچە زەویەکان استشهادی تاپۆ .
3 . نوسراوە فەرمیەکان .
4 . ئەو بڕیارانەی کە ( اعتراض) يان لەسەرە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستانی تیدایە .
5 ) قسامى ( قانونى يا شەرعى ) بۆ مامەڵەکانی دەست بەسەرداگرتن .
6 ) ناسنامەى بارى كەسی .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر لەبەر ئەوەی مامەڵەکانی کە راهی دەکەین جۆراوجۆرن نوێنەرێک کە شارەزای زۆری نەبێت و (خبرەی ) زۆری نەبێت لە کاروباری زەوی و زار ئەستەمە بتوانێت وەک پێویست وەڵام بداتەوە وە لە لایەکی ترەوەزۆربەی مامەڵەکان پێویستی بە رەزامەندی جەنابی وەزیر و بەرێوەبەری گستی زەوی وزارە .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تێچووی نیە.

ماوەی پێویست: 

خزمەتەکان جۆرەکانیان زۆرن پەسەندکردنی بريارى دەست بەسەرداگرتن ( 5 رۆژ تا 10 رۆژى ) دەوێت پەسەندکردنی بڕیاری کوژاندنەوە بە هەمان شێوە سەرەوە ،داواكارى هاوڵاتيان راستەوخۆ بەبێ دوکەوتن وەڵام دەدرێتەوە وەڵامیدەدرێتەوە وەڵامی پارێزگاکان ( 2 – 5 ) رۆژی پێویستە .

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو خوێندنەوەی دۆسیەی مامەڵەکان و ووردبینی کردنیانە
دواین هەنگاو پەسەندکردنو راستاندنی بڕیارەکانەو ناردنیان بۆ ئەو شوێنەی کە مەمەڵەکەی ناردووە بۆمان بە نوسراوی فەرمی .

ژوورەکان: 

بە پێی شوێن دەگۆرێت.

واژو: 

بە پێی مامەڵەکە گۆرانی بەسەردادێت.

ژمارەی سەردان: 

1 . زۆربەی مامەڵەکان دەست بەسەرداگرتن و کوژاندنەوە پێویستی بە سەردانی خاوەن مامەڵەکە ناکات چونکە بە یاسا رێک خراون
2 . ئەگەر زیاتر لە جارێک پێویستی کرد سەردانمان بکاتهۆیەکەی ئەوەیە کە مامەڵەکەی کەموکورتی تیدایە یاخود زانیارییەکە بە تەواوی رەوانە نەکراوە .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

زۆربەی مامەڵەکان بۆ ئێمە دێت لە بەرێوەبەریەتی گشتیەکان و دیوانی وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیەکانی دامودەزگا حکومیەکان دێت بۆ هەردوو بابەتی دەست بەسەرداگرتن و کوژاندنەوە .

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نیە.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟