هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی

زنجیرە: 
MOH31

له‌کاتى ڕاگرتنى کاره‌که‌ يا نه‌مانى ئەم شوێنە خاوه‌ن مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌که‌ ده‌هێنێت بۆ هۆبه‌ى چاوه‌دێرى ته‌ندروستى فۆرمێکى تايبه‌ت بۆ ئەم مەبەستە پرده‌کاته‌وه‌ ئینجا لە ژووری ژمێریاری بە بڕی (5،000) دینار (رسومات) دەدات لە لایەن تيمى چاوه‌دێرى ته‌ندروستى سنوورى ئه‌م شوێنه‌ ده‌رخسته‌ى بۆده‌که‌ن و دواتر نوسراو دەکرێت بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى باجى ده‌رامه‌ت ده‌که‌ن، بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌يان له‌ نه‌مانى شوێنه‌که‌.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراکهۆبەی چاودێری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ خاوەن مۆڵەتەکەیە کە داوا دەکات هەڵبوەشێتەوە.

مەبەست: 

بۆ ئاگادار کردنەوەی هۆبەی چاوه‌دێری تەندروستی کەوا ئەم شوێنه‌ نەماوە وە هەروەها تاوەکو باجى ده‌رامه‌تى له‌سه‌ری کۆنه‌بێته‌وه‌.

مەرجەکان: 

١. داواکاریەک پێشکەش بکات بە هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی تەندروستی بۆ شوێنەکە لەلایەن خۆیەوە کە ئاماژە بکات ئەو شوێنە بۆ کارەکەی بەکارنەهێنین.

٢. پرکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە هەڵوەشانەوە.

٣. پێویسە وەک (رسومات) بری (5،000)هه زار دیناری‌ عێراقی بدات کە لەلایەن ژووری ژمێریاری دەکرێت بە پسوولەی تایبەت بەم کارە.

٤.دەبێت دەرخستە بۆ خاوەن شوێنەکە بکرێت لەلایەن چاودێری تەندروستی بۆ داخستنی فایلەکەی.

٥. پێویستە نوسراو بکرێت بۆ باجی دەرامەت بۆ زانین و ئاگاداربوون.

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگە نامەی باری شارستانی، بۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایا هاوڵاتی عێراقیە یان نا، چونکە ئەگەر کەسەکە (خاوەن کارەکە) هاوڵاتی بیانی بێت دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.

٢. بەڵگەنامەی نشینگە و باری شارستانی بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێم ئەمەش بۆ هەمان خاڵی(1) لە بڕگەی (15) روون کراوەتەوە.

٣. بەڵگەنامەی نشینگە و پاسپۆرت بۆ بیانیان، بۆ ئه‌وەی بزانرێت کە پاسپۆرت و مۆڵەتی کارکردنی هەیە، ماوەی کارکردن و نیشتەجێ بوونی به‌سه‌ر نه‌چووه‌.

٤. بەڵگەنامەی نشینگە یان فۆرمی (نەتەوە یەکگرتووەکان) بۆ پەنابەرە سوور یەکان بۆ ئەوەی بزانرێت لە کام گروپە ئایا ئاوارەیە یان بۆ کارکردنی هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان پيدراوه‌.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ئەم خزمەتە دەتوانرێت لە لایەن خودی خاوەن شوێنەکە بێت، یان بریکاری خاوەن شوێنەکە یان پارێزەرێک بێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

تەنها(رسومات) لە ژووری ژمێریاری دەدات بە بڕی (5،000) هەزار دیناری عێراقی.
لەگەڵ پارەی فۆرم لەلای (عەریزە نووس) به‌ بڕى (4،000) هەزار دیناری عێراقی.

ماوەی پێویست: 

(2) دوو ڕۆژ پێویستە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: فۆرم پڕ دەکاتەوە.
دوایین هەنگاو: نوسراو دەبات بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى باجی دەرامەت.

ژوورەکان: 

١. ژووری ژمێریاری :بۆ پێدانی فورم بە مەبەستی پرکردنەوە.
٢. ژووری چاوه‌دێری تەندروستی :بۆ دروستکردنى ده‌رخسته.
٣. ژووری چاوه‌دێری تەندروستی: نوسراو دەکات بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى باجی دەرامەت.
٤. دوای تەواوکردنی تەواوی دۆکيۆمێنتەکان هەڵوەشانەوەی مۆڵەته‌ تەندروستیەکەی بۆ دەکرێت بۆ ماوەی سالێک.

واژو: 

(4) واژوو پێویستە
١. دوو واژوو بۆ تیمی چاودێری تەندروستی لەکاتی دەرخستەدا، بۆ سەردان کردن و لە داواکاری خاوەن کارەکە.
٢. واژویی بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری تەندروستی بۆ ئاگاداربوونی لەوەی ئایا تیمەکانیان دەرخستەی بۆ خاوەن کارەکە کراوە یان نا لە دواییدا هاموش دەکات بۆ بەڕێوەبەری سەرووی خۆی بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی.
٣. واژوی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی بۆ رێگادان بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی بۆ خاوەن کارەکە.

ژمارەی سەردان: 

دووجار سه‌ردان ده‌کات به‌م شێوه‌يه‌.
١.سەردانی یەکەم:
أ. ژووری ژمێریاری بۆ پێدانی فورم بە مەبەستی پرکردنەوە.
ب. ژووری چاوه‌دێری تەندروستی، دروستکردنى ده‌رخسته‌بۆ خاوه‌نه‌که‌ى.
ج. ژووری چاوه‌دێری تەندروستی نوسراو ده‌کات بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى باجی دەرامەت.
د. دوای تەواوکردنی تەواوی دۆکێۆمێنتەکان مۆڵەتی هەڵوەشانەوەی تەندروستی بۆ دەردەکرێت.
٢. دواجار مۆڵەتی هەڵوەشاندنەوەی تەندروستی بۆ دەکرێت ئەم هەنگاوانە دەگەرێتەوە سەر خودی خاوەن کارەکە تا چەند زوو شتەکانی لە شوێنەکانی تر تەواو دەکات، دەرخستەی بۆ دەکریت واتە (کشف) نوسراوی بۆ دەکرێت بۆ باجی دەرامەت.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ رێکارە یاسایيەکانى تایبەت به‌ شوێنه‌که‌ بۆ خاوه‌ن کاره‌که‌.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
وەک ئاماژەمان کرد کەسی داواکار بۆ هەڵوەساندنەوەی مۆڵەتی تەندروستی، دەبێت داواکاریەک بنوسرێت لە ژووری ژمێریاری کە بڕەکەی(5،000) دینارە، ئەم فۆرمە تەنها لە لایەن ئەو شوێنە پێشکەش دەکرێت خاوەن کارەکە ناتوانێت ئەم کارە بکات، واتە پێشوەخت فۆرمەکە پڕ بکاتەوە چونکە دەستی ناکەوێت وەک ئاماژەمان کرد تەنها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان تەندروستی/ بەڕێوەبەری خۆپاراستن (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور، کۆیە).
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟