هێنانی کارمەندی بیانی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

زنجیرە: 
BOI10

دەستەی وەبەرهێنان/دیوانی دەستە.

وەبەرهێن بەپێی برگەی (2) لەماددەی (7) ی یاسای ژمارە (4) لەساڵی2006 وەبەرهێنەر بۆی هەیە دەستی کاری بیانی و ناوخۆیی لەپڕۆژەکەی بەکاربێنێت بەمەرجێک زیاتر دەستی کاری ناوخۆیی سوودمەند بێت. هەروەها بەپێی یاسای وەبەرهێنانی بەشى چوارەم/ ماددەی (8) بڕگەى (6) وەبەرهێنەر پێویستە راهێنان و ئامادەکاری دەستی کاری ناوخۆیی بکات. هاوپێچ کراوە

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێناندیوانی دەستە
مافی وەدەستهێنان: 

ئەو وەبەرهێنەرانەی کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان هەیە و لە پرۆژەکانیان پێویستیان بە دەستی کارى هەیە.

مەبەست: 

پشتگیریکرنی خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ هێنانی کارمەندی شارەزای بیانی لەدەرەوەی وڵات بۆ بەگەرخستن و بیناکردنی پرۆژەکان.

مەرجەکان: 

مۆڵەتی وەبەرهێنان بە پڕۆژەکەی درابێت.

بەڵگەنامەکان: 

لەو پێداویستی و بەڵگەنامانەی کە تایبەتن بەو کارمەندە بیانیانەی کە وەبەرهێن لە دەرەوەی وڵات ئەیانهێنێت:
١. پاسپۆڕت، بۆ زانینی رەگەزنامەی ئەوکەسانە و زانیاری لەسەر کەسە بیانیەکان لە رووی تەمەن و هتد .).

٢. بڕوانامە یاخود (CV)، بۆ زانینی ئاستی زانیاری ئەو کەسانە چونکە نەخوێندەوار و بێبڕوانامە رێگایان پێنادرێت بێنە ناو هەرێمی کوردستان، ئەمە رێنمایی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆیە.

٣. وێنەیەک لە مۆڵەتی وەبەرهێنان، بۆ ئەوەی بزاندرێت داواکار مۆڵەتی وەبەرهێنانی هەیە.

٤. خشتەی کاتی (time table implementation) بۆ زانینی پێویستی ماوەی مانەوەی ئەو کرێکارانە لەم پڕۆژەیە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، خاوەنی پڕۆژەکە بریکارنامەیەک بۆ کەسێکی مەعنەوی یاخود پارێزەرێک دەکات و ئەو کەسە لە جیاتی خاوەنی پڕۆژەکە دێت، وەک بریکار داوای ئەم خزمەتە دەکات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەبەرهينانی پارێزگاکان و لە دەستەی وەبەرهێنان پێویستی بە هیچ رسوماتێک نیە ، بەڵام لە وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و ناوخۆ نازانین پێویستی بە رسومات هەیە یان نا.

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی داواکاری، بۆ هێنانی دەستی کاری بیانی بە دەستە.

دوا هەنگاو: وەرگرتنی رەزامەندی و هێنانی دەستی کار.

ژوورەکان: 

هەنگاوی یەکەم/ لە پارێزگا
١. ژووری هاتوو دەرچوو بۆ تۆمارکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی (هەولێر – سلێمانی – دهۆک).

٢. بەڕێوەبەری گشتی نووسراوەکە رەوانەی بەڕێوەبەری یاسایی دەکات بۆ ئامادەکردنی نوسراو.

٣. یاسایی نوسراو بۆ دەستە دەکات.

٤. بەڕێوەبەری گشتی واژوو لەسەر نوسراوەکە دەکات و بەرز دەکرێتەوە بۆ دەستە.

هەنگاوی دووەم/ لە دیوانی دەستە
١. ژووری هاتوو دەرچوو بۆ تۆمارکردنی نوسراو لە دیوانی دەستەی وەبەرهێنان.

٢. ژووری بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و کارگێڕیی و دارایی لێرەدا نوسراوەکە دەنێردرێتە بەشی یاسایی بۆ نوسراو پێکردنی بۆ هەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

. وزارەتی ناوخۆ بۆ رێگاپێدان بە هاتنە ژوورەوەیان و پێدانی ڤیزە و بواری ئەمنی.
. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دروستکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و تۆمارکردنی ناوەکانیان.

واژو: 

يه‌که‌م /لەبەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی وەبەرهێنان پارێزگاکان (2) واژوو:
١. واژووی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکان، وەک سەرۆکی فەرمانگە (واژووەکە لەسەر نووسراوی بەرزکردنەوەیە بۆ دەستە).

٢. واژووی بەڕێوەبەری یاسایی ، وەک ئامادەکاری نوسراوەکە (چونکە لەبەڕێوەبەرایەتی یاسایی نوسراوەکە ئامادەدەکرێت بۆیە پێویستە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی ئامادەی بکات).

دووەم/ لەدەستەی وەبەرهێنان (6) واژوو:

١. واژووی بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و کارگێڕی و دارایی ، بۆ بەرزکردنەوەی ئەو نوسراوەی لە فەرمانگەکانی وەبەرهێنانی شارەکان هاتوون و خستنە بەردەستی سەرۆکی دەستە.

٢. واژووی سەرۆکی دەستە، کە نوسراوەکە دەنرێرێتەوە بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى.

٣. واژووی به‌رێوه‌به‌رى گشتى ،کە نوسراوەکە دەنێرێتە به‌رێوه‌به‌رايه‌تى یاسایی بۆ ئامادەکردنی نوسراو.

٤. واژووی به‌رێوه‌به‌رايه‌تى یاسایی لەسەر نوسراوی ئامادەکراو.

٥. واژووی به‌رێوه‌به‌رى گشتى،لەسەر نوسراوی ئامادەکراو و خستنە بەردەستی سەرۆکی دەستە.

٦. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان واژوو لەسەر نوسراوەکە دەکات و دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

سێ یەم/ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی: (ئەمە تایبەتە بە وەزارەتەکە خۆی بەڵام بەگشتی بۆ وەرگرتنی رەزامەندییە سەبارەت بە هاتنە ژوورەوەی کرێکارەکان ).

چوارەم/ وەزارەتی ناوخۆ: (ئەمە تایبەتە بە وەزارەتەکە خۆی بەلام بەگشتی بۆ وەرگرتنی رەزامەندییە سەبارەت بە هاتنە ژوورەوەی کرێکارەکان).

ژمارەی سەردان: 

١. لەبەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی وەبەرهێنانی پارێزگاکان (1) جار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و ئاراستەکردنی نوسراو بۆ دیوانی دەستەی وەبەرهێنان.

٢. لە دەستەی وەبەرهێنان (2) جار سەردان دەکات:

. جاری یەکەم هێنانی نوسراوەکەیە.

. جاری دووەمیش بردنەوەی نوسراوەکەیە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی.
. وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێگاپێدان بە هاتنە ژوورەوەیان و پێدانی ڤیزە و بواری ئەمنی.
. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دروستکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و تۆمارکردنی ناوەکانیان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێگاپێدان بە هاتنە ژوورەوەیان و پێدانی ڤیزە و بواری ئەمنی.

٢. وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ دروستکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و تۆمارکردنی ناوەکانیان.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان / دیوانی دەستە

١.دەستەی وەبەرهێنانی ( فەرمانگەی یاسایی و کارگێری و دارایی ) ، رێگای 60 م تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری.
ژمارە تەلەفۆن- 0662531559
٢. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟