هه‌ڵسەنگاندنی مامه‌ڵه‌ى پڕۆژەکانی وەبەرهێنان

زنجیرە: 
BOI09

هەڵسەنگاندنی ئەو نەخشانەی لە لایەن وەبەرهێنەر پێشکەش کراوە لە هەموو بوارەکانی:
ئەندازیاری، تەلارسازی، (ستراکچەر)، کارەبا، میکانیک، گونجاوی لەگەڵ پڕۆگرامی ژینگە.

دەزگای بەرپرس: 
دەستەی وەبەرهێنانبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاکانبەڕێوەبەرایەتی هەلسەنگاندن
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ هەموو پرۆژەیەکی پێشکەشکراو بۆ دەستەی وەبەرهێنان پێش قۆناغی پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکە.

مەبەست: 

١.دیاریکردنی کەموکوڕی.

٢. روونکردنەوه‌ی پێکهاتەی پڕۆژە.

٣. هەوڵدان بۆ بەرزکردنه‌وەی کوالیتی پرۆژه‌ له‌ رووى ئەندازیاری و ئابوری.

مەرجەکان: 

١. پڕۆژەکە لە لیژنەی پەسه‌ندکردنی سەرەتایی ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درابێت وەک پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان.

٢. پێشکەشکردنی نەخشەکانی ئەندازیاری لە بوارەکانی تەلارسازى، پێکھاتە (ستراکچەر)، کارەبا، میکانیک.

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەی نوسینگەی ئەندازیاری کەنەخشەکەی دروستکردووە، بۆ راستاندنی نەخشەکە لە رووی ئەندازەییەوە.

٢. بەڵگەنامەی نوسینگەی ئابوریناسان بۆ راستاندنی کەڵکی ئابوری پڕۆژەکە.
بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە کەڵکی ئابوریەکە لەلایەن نوسینگەیەکی باوەڕ پێکراو ئەنجامدراوە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، کۆمپانیای وەبەرهێن دەتوانێ نوێنەر رەوانەی دەستە بکات بە گوێرەی بوارەکەی(اختصاص).

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێبه‌رامبه‌ر پێشکه‌ش ده‌کرێت.

ماوەی پێویست: 

(2) رۆژ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

تێبینی/ئەگەر هەر سەرنج و تێبینیەک هەبێت ئەوا کاتی زیاتری پێویستە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی نەخشە و وردەکاری پرۆژەکە.

دوا هەنگاو: پەسەندکردنی نەخشەکانی پرۆژەکە.

ژوورەکان: 

لە سەرەتا خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات بۆ هەر ژوورێک:

١. ژووری بەڕێوەبەری گشتی هەڵسەنگاندن و مۆڵەتپێدان، بۆ ئاراستەکردنی نەخشە و وردەکاری پڕۆژە بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى هەڵسەنگاندن.

٢. بەڕێوەبەرایەتی هەڵسەنگاندن، بۆ هەڵسەنگاندنی نەخشەکان.

٣. ژووری ئەندازیاران (ئەندازیاری تەلارسازی، سترەکچەر، کارەبا، میکانیک) بۆ وردبینیکردنی نه‌خشەکان بە پێی بواری تایبەتمەندی و شارەزایان.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. واژووی ئەندازیاران، لە هەموو بوارەکان بۆ پەسەندکردنی نەخشەکان.

٢. واژووی بەشی هەلسەنگاندنی ئابوری ، بۆ راستاندنی کۆتایی واتە بۆ وردبينیكردن و بەراوردكردنی ئەو ژمارە و داتايانەی لە كەڵكی ئابووری پڕۆژەکە هاتووە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات، بۆ ئامادەکردنی زانیاری لە سەر پڕۆژەکە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

حکومی سەندیکای ئەندازیاران، بۆپشکنینەوەی (چێکردنەوەی) نەخشەکان و پەسەندکردنی راپۆرت.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نيه‌.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی دەستەی وەبەرهێنان / بەڕێوەبەرایەتی هەڵسەنگاندن لەناو دەستە و پارێزگاکان

١.دەستەی وەبەرهێنانی ، رێگای 60 م تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری.
ژمارە تەلەفۆن- 0662531559
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ( هەولێر - رێگای کەرکوک ) بەرامبەر هۆتێلی چوارچرا.
ژمارە تەلەفۆن – 0662642079
٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی (سلێمانی – سەرچنار ) تەنیشت مزگەوتی مەشغلان.
ژمارە تەلەفۆن – 0663287417
٤. بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی دهۆک (دهۆک – شەقامی مازی) بەرامبەر پەیمانگای پۆلی تەکنیکی.
ژمارە تەلەفۆن – 0627220971
٥. وێب سایتی دەستە: WWW.kurdistaninvestment.org

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟