هاوکاری و چارەسەرکردنی نەخۆشی بۆ وارسی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراوان

زنجیرە: 
MOMA09

کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان لە کرێی پشکنین و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی حکومەت لە ناو هەرێمدا دەبەخشرێن وحکومەت کرێی چارەسەرکردن وخەرجی تێچووی نەشتەرگەری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ئەستۆ دەگرێت.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانبەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شەھیدان و ئەنفالکراوانبەشی تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ وارسی پلە یەکی شەهیدی سەنگەر و ئەنفالکراو (دایک، باوک، خێزان، مێرد، کور و کچ، خۆشک، برا)

مەبەست: 

١. بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە بنکە ونەخوشخانەکانی ناوەوی هەریم .

٢. بە مەبەستی گەرانەوەی تیچووی خەرجی لە دوای نەشتەرگەری بۆ کەسوکاری شەهیدی سەنگەرو ئەنفالکراو.

مەرجەکان: 

١. وارستی پلەی یەکی شەهیدی سەنگەر بێت.

١.وارستی پلەی یەکی ئەنفال کراوبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. هێنانی ناسنامەی شەهید.

٢. هێنانی ناسنامەی نەخوش.

٣. هێنانی پسوولەی پارە.

٤. هێنانی راپۆرتی پزیشکی تایبەتمەندی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی تەندروستی بۆ دیاریکردنی بڕی خەرجی تیچووی نەشتەرگەری و گەڕانەوەی تێچووەکە بۆ نەخۆش.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

نەخێر نابێت دەبیت نەخۆش ئامادەبێت لەلایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

هیچ جۆرە تێچوویەکی نیە.

ماوەی پێویست: 

(3) مانگ دەخایانێت.

هەنگاوەکان: 

١. پیشکەشکردنی داواکاری بۆ بەریوەبەری گشتی شەهیدان وئەنفالکراوانی پارێزگا.

٢. وەرگرتنەوەی پارەی نەشتەرگەری لە هەمان شوین.

ژوورەکان: 

١. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری / بەرپرسی بەشی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پڕکردنەوی فورمی تایبەتمەند بۆ نەخۆشەکە.

٢. سەردانی لیژنەی پزیشکی تایبەتمەند بۆ پشکنینی و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی تێچووی نەشتەرگەری.

٣. بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان بۆ رەزامەندیکردن لەسەر خزمەتەکە.

٤. بانکی زانیاری لە بەریوەبەرایەتیە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پشتراستکردنەوەی زانیاریەکان.

٥. سەردانی بەشی وردبینی لە بەریوەبەرایەتیە گشتییەکانی شەهیدان بۆ وردبینیکردن.

٦. ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دواتر رەوانەکردنی رەزامەندی وەرگرتن لەلایەن وەزیری شەهیدان.

٧. ئارەستەکردنی نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لە سەر بڕی پارەی تەرخانکراو.

واژو: 

١. واژووی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان / بۆ بەرزکردنەوەی نوسراو.

٢. واژووی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان شەهیدان / بۆ ئاڕاستەکردنی مامەلەکە بۆ لیژنەی تەندروستی تایبەت.

٣. واژووی لیژنەی پزیشکی بۆ بریاردان و نیشانکردنی رێژەی نەخۆشی.

٤. واژووی بەریوەبەری ژمیریاری لە بەریوەبەرایەتیە گشتییەکانی شەهیدان بۆ پڕکردنەوەی فورمی تایبەتمد.

٥. واژووی وردبینی لە بەریوەبەرایەتیە گشتییەکان بۆ وردبینی فورم و ناسنامە.

٦. واژووی بانکی زانیاری لە بەریوەبەرایەتیە گشتییەکان بۆ پشت راستکردنەوەی زانیاریەکان.

ژمارەی سەردان: 

3 جار

١. بۆ پڕکردنەوەی فورمی تایبەتمەند بۆ لیژنەی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری بەشی تەندروستی لە بەریوەبەرایەتیەگشتیەکانی شەهیدان.

٢. پشکنینی لێژنەو دیاریکردنی نەخوشیەکەی.

٣. بۆ وەرگرتنەوەی خەرجی تەرخانکراو.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بنکەی تەندروستی بۆ پشکنینی نەخۆش.

٢. وەزارەتی دارایی بۆ رەزامەندی وەرگرتن لەسەر خەرجکردنی بڕی پارەی تەرخانکراو.

٣. بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی پارێزگا بۆ خەرجکردنی پارەی تەرخانکراو.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان

1. وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517956724
ئیمێل:divan@moma.krg

2. بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێر . هەولێر – تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئازادی
ژمارەی مۆبایل:07518837249
ئیمێل:b.g.shaheedanhswler@gmail.com

3. بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری هەولێر . هەولێر – شەقامی سی مەتری – نزیک پردی سەیداوە
ژمارەی مۆبایل:07517352472
ئیمێل:b.g.xzmetguzari@gmail.com

4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / سلێمانی. کوردستان : سلێمانی – کارێزە وشکە
ژمارەی مۆبایل:0533287832--0533287831
ئیمێل:shahidanwanfal@gmail.com

5. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / دهوک. کوردستان : دهوک – نزارکا نوی
ژمارەی مۆبایل:07515059279
ئیمێل:duhok.shehidan@yahoo.com

6. بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / کەرکوک. کوردستان : کەرکوک – شوراو
ژمارەی مۆبایل:07705806462
ئیمێل:shehidan@yahoo.com

7.بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/هەڵەبجە ،کوردستان -شوقاکانی عەنەب
ژمارەی مۆبایل:0538850337
ئیمێل:gdmaa.halabja@gmail.com

8. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان / گەرمیان. کوردستان : کەلار– ناحیە رزگاری
ژمارەی مۆبایل:0748641296
ئیمێل:shahedan٧٤@yahoo.com

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟