هاوردەکردنی کلۆر و شەب

زنجیرە: 
MOH23

هاوردەکردنی کلۆر و شەب لە دەرەوەی ووڵات بۆ ناو هەرێمی کوردستان، لە لایەن کۆمپانیاکان و بازرگانان بۆ پاککردنەوەی ئاوی پڕۆژە و بیر و تانکیەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراکبەشی ئاو
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە تایبەتە بەو بازرگان و کۆمپانیايانەی کە کاری هاوردنی کلۆر و ماددەی کیمیاوی دەکەن.

مەبەست: 

١. بۆ دابینکردنی ئاوێکی پاک و خاوێن بۆ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان.
٢. بۆ پاککردنەوەی تانکی و حەوزی ئاو کە ئاوی پاک و خاوێنی تێدا هەڵدەگیرێت، لە دوای دابەش دەکرێتە سەر ماڵەکان.
٣.بۆ کەرتی تایبەت بۆ ئەو پڕۆژانەی سوود وەرگرتن وە پێویستیان بە هاوردەکردنی کلۆر و شەبە.

مەرجەکان: 

١. به‌رده‌ست خستنى نووسراوی ئەو دامودەزگا حکومیانەی تایبەتن بە ئاوی خواردنەوە یان ئەو شوێنەی کە داوای کلۆری کردووە بەو بڕ وجۆرە.

٢. هێنانى نووسراوی لاری نەبوونی پارێزگای ئەو شوێنه‌یە کە بۆی هاوردە دەکات بۆ دڵنیابوون لەڕووی ئەمنی بازرگان، کۆمپانیا.

٣. بڕوانامەی کۆمپانیای ناوخۆی هەبێت.

٤. مۆڵەتی بازرگانی و ناسنامه‌ى ژووری بازرگانی هەبێت.

٥. بڕوانامەی کۆگای هەبێت، ئەگەر زیاتر لەو بڕە بهێنێت کە لە نووسراوی لایەنی پەیوەندیدار واتا داواکار ئاماژەکراوە.

٦. فۆرمی زانیاری تايبه‌ت پربکاتەوە.

٧. لەسەر لێبڵی بەرهەمەکە ناونیشانی تەواو لە پاڵ زمانی وەڵاتەکە دەبێت بە یەکێک لەم زمانانە بنوسرێت (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی).

٨. لەسەر لێبڵەکە نیشانەی ئاگادارکردنەوەی مەترسی لە سەر دیاری بکرێت.

٩. زانیاری سەبارەت بە ماددەکە پێشکەش بکات وەک( رێگای بەکارهێنانی، پلەی ژەهراویەکەی، نیشانەکانی ژەهراوی بوون و ژەمی کوشندە چەندە، هەر زانیاریەکی تر کە پەیوەندار بێت بە ماددەکه‌).

١٠. زانیاریه‌که‌ پشت ڕاست بکرێتەوە بە بەڵگەنامەی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی سەرچاوە.

١١. نموونەی پێویست لە ماددەکە پیشکەش بکرێت، بۆ پشکنین و شیکردنەوەیان لە تاقیگەوە ئەگەر پێوست بکات.

بەڵگەنامەکان: 

١. بڕوانامەی سەرچاوە (شهادە المنشاء) بۆ دڵنیابوون لە شوێنی دروستکردن و هاوردەکردنی کلۆرەکە.

٢. بڕوانامەی پشکنین بۆ پێکهاتەی ماددەکە (شهادە التحلیل) و لەگەڵ دەرخستنی ڕێژە و ڕێگەی شیکردنەوەکەى.

٣. بەڵگەنامەی بەکارهێنانی لە وڵاتی سەرچاوە (Free sale) کە ئاماژە بکات بە دروستکردن و بەکارهێنانی ماددەکە لەو ووڵاتە، پێویستە پشت راست کرابێتەوە بە بەڵگەنامەی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە ووڵاتی سەرچاوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی کلۆرەکە و باشی کلۆرەکە، کە ئەو وڵاتەش بەکاری دەهێنێت بۆخۆیان.

٤. بڕوانامەیەک، ماددەکە دەربخات کە مۆڵەت پێ دراوە بە مەبەستی هاوردەکردن لە ووڵاتی سەرچاوە لە ڕووی دروستکردن و فرۆشتن، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەو ماددەیە کە قەدەغە کراو نییە واتا ڕێگە پێدراوە لە جیهاندا.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بەو مەرجەی کۆمپانیا و بازرگان وەکالەتی بۆ ئەو پارێزەرە کردبێت له‌ فەرمانگەی دادنووس.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ پشکنین بڕی (18،000) هه زاردیناری عێراقی وەردەگیرێت.
له‌ خاڵە سنوریەکان پەیرەو دەکرێت سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، شارەزوور).

ماوەی پێویست: 

تەنها(1) یەک کات ژمێری دەوێت بۆ پێدانی نووسراوی پشتگیری.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: هێنانی نووسراوی ئەو شوێنەی کە داوای کلۆرەکە دەکه‌ن بە بڕ و جۆر،
نموونه‌ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەرۆ، بەڕێوەبەرایەتیەکانی تری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار) چونکە ئەمان بەرپرسن لە دابینکردنی کلۆر بۆ پرۆژەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان.
دوایین هەنگاو: پێدانی نووسرای پشگیری و رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی.

ژوورەکان: 

ئەگەر کۆمپانیا بێت بۆ هاوردنی کلۆر دەبێت:
١. سەردانی ژووری هۆبەی چاودێری تەندروستی بکات بە مەبەستی پێدانی زانیاری سەبارەت بە ناونیشانی کۆمپانیاکە بەتەواوی.
٢. لە هەمان ژوور هۆبەی چاودێری تەندروستی پێدانی رێنمایییەکان بۆ ئەوەی تووشی هیچ گیروگرفتێکی یاسایی نەبێت سەبارەت بە بەرهەمەکەی.
٣. ژووری بەڕێوەبەر پێداچوونه‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌که‌ دەکات و واژوى دەکات.
٤. رێگا پێدانی بۆ دەکرێت بە مەبەستی هاوردە کردنی کلۆر و شب لەلایەن بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).

واژو: 

(3) واژوو پێویستە.
١. واژوی بەرپرسی هۆبەی چاودێری تەندروستی بە مەبەستی ئاگادار بوون لە نووسراوەکە.
٢. واژوی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی بۆ دڵنیای بوونی نووسراوەکە و هەمان مەبەستی سەرەوە.
٣. واژوی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئەو خاڵە سنووریەی کە کلۆرەکای لێ هاوردە دەکرێت.

ژمارەی سەردان: 

(1) یەک جارسەردانی دەکات، بۆ هەر داواکاریەک کە پێشکەشی دەکات بۆ هاوردنی کلۆر و شب بۆ ناو هەرێمی کوردستان.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

ئەگەر بۆ کەرتی تایبەت بێت ئەوا (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی)
بەڵام ئەگەر کەرتی گشتی بێت ئەوا (3) شوێنی حکومی دەوێت.
١. ئەو شوێنەی کە کلۆرەکە داوا دەکات بۆ نمونە (وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار /بەڕێوەبەرایەت گشتی ئاوو ئاوەڕۆ) بۆ هاوکاری کردن و دڵنیایی کردنەوە ئەو کۆمپانیایەى گرێبەستی هەیە بۆ هاوردە کردنی کلۆر بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی تر سەر بە وەزارەتیان.

٢. پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ دڵنیابوون لە کۆمپانیا و بازرگانەکان لە ڕووی ئاسايشه‌وه‌، ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی لێ دامەزراندووە.

٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بازرگانی و ئاگاداربوون لە ڕێنمایەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیه‌.

تێبینی/ بۆ هەر جارێک ئەم ڕێکارە یاسایانە دەبیت ئەنجام بدات.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرم هەيه‌، هاوپێچ کراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

بەشی چاودێری تەندروستی

1. بەشی چاودێری تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر_ تەنیشت نەخۆشخانەی لەدایک بوون-گەرەکی کوێستان/پاڕێزگای هەولێر.
تەلەفۆن 07504569082 نۆرماڵ 0662536379
ئیمەیل bgt.hawler@gmail.com

2. بەشی چاودێری تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی_ شەقامی قەنات بەرامبەر پزیشکی دادوەری/پاڕێزگای سلێمانی.
تەلەفۆن 0533200045 ئیمەیل bgt.sulaimani@gmail.com

3. بەشی چاودێری تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک_ گرێ باسێ بەرامبەر سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆک/شەقامی گشتی/پاڕێزگای دهۆک.
تەلەفۆن 07504579946 ئیمەیل لالالا bgt.duhok@gmail.com

4. بەشی چاودێری تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان_ گەرەکی فەرمانبەران - تەنیشت ئامادەیی شەهید ئارام/ پاڕێزگای سلێمانی.
تەلەفۆن 07701912450 ئیمەیل bgt.garmian@gmail.com

5. بەشی چاودێری تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین_ گەرەکی ڕاپەڕین - پشت کتێبخانەی گشتی- تەنیشت بنکەی تەندروستی ڕاپەڕین/ پاڕێزگای سلێمانی.
تەلەفۆن 07501199830 نۆرماڵ 0538643888
ئیمەیل bgt.garmian@gmail.com

6. بەشی چاودێری تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی شارەزوور/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەزوور _ گەرەکی شارەوانی - تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە/پاڕێزگای سلێمانی.
تەلەفۆن 07501206348 فانۆس تلیکۆم 0748018648
ئیمەیل bgt.sharazwr@gmail.com

7. بەشی چاودێری تەندروستی/بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی کۆیە/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە_ ڕێگای هەیبەت سوڵتان- بەرامبەر دادگای کۆیە/پاڕێزگای هەولێر.
تەلەفۆن 07508585901
ئیمەیل bgt.koya@gmail.com

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟