هاوردەکردنی دار ( ئەسپیندا و تەختەدار)

زنجیرە: 
MAWR27

ڕێگەپێدان بە هاوردەکردنی دار ( ئەسپیندار و تەختەدار) .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوبەریوبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوونەوە
مافی وەدەستهێنان: 

کارگەکانی مۆبیلیات.

مەبەست: 

بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ دروستکردنی مۆبیلیات.

مەرجەکان: 

1-دەبێت کارگەی مۆبیلیاتەکە مۆڵەتی کارکردنی هەبێت.
2-دەبێت هاوردەکار خاوەن کارگە بێت .
3-ناسنامەی ژووری بازرگانی هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

1-ناسنامەی ژووری بازرگانی ( بۆ دڵنیا بوون لە چالاکی و ناوی بازرگان)
2-بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا یاخود کارگە ( بۆ دڵنیا بوون لە بەسەرنەچوونی مۆڵەتی کارگە و هەروەها چێک کردنی ووزەی کارگە)
3-ئەگەر هەر کەسێکی تر بێجگە لە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیەوێت مامەڵەکە ڕابپەڕێنێت دەبێت بریکارنامەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای پێ بێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانرێت بەمەرجێک نوێنەرەکە یاخود بریکارەکە بەڵگەنامەی (بریکارنامە)ی یاسای هەبێت و ڕێپێدراوبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نییە

ماوەی پێویست: 

تەنها 1 یەک کاتژمێر.

هەنگاوەکان: 

1-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کارگەکەی تیادا دامەزراوە.
2-وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەڕێوەرەایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون.
3-وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.
4-وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ .
5-سەرکەوتووی ئەنجامی تاقیگەیی لە کەرەنتینەکانی دەروازە سنووریەکان.

ژوورەکان: 

1-هۆبەی هاتووەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. (دانانی ژمارە و بەرواری هاتووی نووسراو).
2-ژووری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون. (وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر نووسراو).
3-ژووری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی (ڕەزامەندی و چێک کردنی نووسراوو و بەراییەکان) .
4-هۆبەی پێشینە و بەبازارکردن ( ئاراستەکردنی نووسراو بۆ لایەنی پەیوەندیدار).

واژو: 

1-واژووی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کشتوکاڵی / بۆ پشتراستکردنەوەی نووسراوەکە.
2-واژووی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون / بۆ ناردنی نووسراو بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.

ژمارەی سەردان: 

تەنها 1 جار

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

تەنها بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاکان بۆ مەبەستی ئاراستە کردنی نووسراو بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نییە
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟