هاوبەشی کردنەوەی کارەبا بۆ کشتوکاڵی

زنجیرە: 
MOEL08

پێدانی کارەبا بە کێڵگە کشتوکاڵیەکان وە کردنەوەی هاوبەش بۆیان .

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کارەبابەریوبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەوانەی خاوەن کێڵگەی کشتوکاڵین .

مەبەست: 

بۆ گەیاندنی کارەبا بەشێوەیەکی فەرمی بۆ کێڵگە کشتوکاڵیەکان .

مەرجەکان: 

مەرجی بوونى کێڵگەی كشتوكاڵی وە پشتگیری لايەنى پەیوەندیداری هەبێت .

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەی خاوەنداريەتى پەروەردە يان گرێبەست .
٢. پشتگیری وەزارەتى كشتوكاڵ يان لايەنى پەيوەنديدار.
٣. ناسنامەی شارستانی .
٤. مۆڵەت و پشتگیری ئاوى ژێر زەوى ئەگەر بيرى ئيرتوازى هەبوو.
٥.فەرمانی کارگێری تەواوبوونى كارى گەياندنى كارەباى کێڵگە کشتوکاڵیەکان .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

خودی داواکار یان بریکارە یاسایەکەی .

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ هاوبەشی سینگل فەيس 90000دينار
بۆ هاوبەشی سری فەيس 175000دينار

ماوەی پێویست: 

(3) رۆژ .

هەنگاوەکان: 

١. بەڵگەنامەکان پێشکەش دەکات .
٢. هاوبەشی بۆ دەکرێتەوە وزەی کارەبای پێ داگات .

ژوورەکان: 

١. خزمەتگوزاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرم و کەشف و بەستانی پێوەر .
٢. ئەندازیاری تاکنیک بۆ دیاری کردنی جۆری پێوەر و هاوکۆلکەکەی .
٣.زانیاری هاوبەشان بۆ کردنەوەی دۆسەی هاوبەش و دانانی ژمارەی ئەژمار و ژمارەی بلۆک .
٤. خەزنە بۆ وەرگرتنی رسوومات.
٥. پشنین بۆ پشکنینی پێوەری نوێ .
٦. زانیاری هاوبەشان بۆ فەرمانی کارو فۆرمی هاوبەشی نوێ.
٧.کۆمپیتەر داخل کردنی هاوبەشی نوێ.
٨. لێپرسراوی فرۆشتنی وزە بۆ پەسەندکردنی مامەڵەکە .

واژو: 

١. خزمەتگوزاری بۆ دڵنیابوون بۆ دروستی فۆرمەکەو بەستانی پێوەر دەبێت واژوو برێت .
٢. ئەندازیاری تەکنیکی دەبێت واژوو بکات لەسەر جۆری پێوەرەکە کە دیاری دەکات .
٣. زانیاری هاوبەشان دەبێت واژوو لەسەر دۆکیومێنتەکان بکرێت .
٤. خەزنە واژوو لەسەر پسوولەی رسومات بکات.
٥. پشکنین بۆ دڵنیابوون لە دروستی پێوەرەکە .
٦. زانیاری هاوبەشەکان دەبێ واژوو لەسەر فەرمانی کار بکات .
٧. کۆمپیتەر بۆ دڵنیابوون لە داخڵ بوونی هاوبەشان لە کۆمپیتەر .
٨. لێپرسراوی فرۆشیاری وزە بۆ پەسەندکردنی مامەڵە کە .

ژمارەی سەردان: 

دوو جار لە رۆژەک بۆ تەواو كردنى مامەلەى پشكنينى پێوەر .
رۆژێک بۆ بەستانی پێوەرو کێبڵ و هیچ رۆژێک لە نێوان سەردانەکان نیە .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
تەنها داواکاری پێشکەش دەکات پێویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کارەبا، کاروباری وزە

پارێزگای هەولێر
ژمارەی مۆبایل:07504521458
ئیمێل:abdulqaradaxi@gmail.com

بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری وزەی هەولێر

بەرێوەبەرایەتیەکانی ناوشار
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 1، گەڕەکی نەورۆز، تەنیشت مزگەوتی سەید حوسێن.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 2، گەڕەکی مامۆستایان، نزیک قەبرستانی سید معروف.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 3، گەڕەکی حاکماوە، نزیک ماڵی پارێزگار.

بەرێوەبەرایەتیەکانی دەرەوەی شار
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای خەبات، فرۆشیاری وزە نزیک نەخۆشخانەی خەباتی نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بەشی فرۆشیاری وزە بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کۆیە، فرۆشیاری وزە ناو بینایەی شارەوانی کۆیە.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە، فرۆشیاری وزە تەنیشی قائیمقامیەتی شەقڵاوە.

پارێزگای سلێمانی
ژمارەی مۆبایل:07701566712
ئیمێل:chya29mw@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى چوار باخ، پشت سلێمانى پاڵاس.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى شەکرەکە، پشت دادگاى نوێى سلێمانى.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان، دوکان، گەڕەکى تەنکى نسێ قەبرسانەکە، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دوکان.

پارێزگای دهۆک
ژمارەی مۆبایل:07504587963
ئیمێل:dilshadkh2013@gmail.com

- ر.ب. کارەبا دهوکێ، تاخێ نەورۆز، بەرامبەر بەنکا داسنیا.
- ر.ب. کارەبا زاخو، تاخێ رکاڤا، نێزیک دادگەها زاخو.
- ر.ب. کارەبا ئاکرێ، تاخێ قاپەکى، نێزیک بنگەهێ فیترنەرى.
- ر.ب. کارەبا ئامێدیێ، تاخێ مرێبکا، تەنشت رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب. کارەبا شێخان، تاخێ سەربەستی، نێزیک رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب . کارەبا بەردەرەش، تاخێ شورش، نێزیک نەخوشخانا خازر.
- ر.ب . کارەبا سێمێلێ، تاخێ کلاڤێژ، بەرامبەر رێڤەبەریا پەروەردێ.

پارێزگای هەڵەبجە

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى شارەزور، هەڵەبجە، گەڕەکى شەهیدان، تەنیشت دادنوسى نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ، چەمچەماڵ، گەڕەکى راپەڕین، بەرامبەر نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو.

ئیدارەی راپەڕین

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رانیە، رانیە، گەڕەکى داستان، تەنیشت قایمقامیەتى رانیە.

ئیدارەی گەرمیان
ژمارەی مۆبایل:07702509763
ئیمێل:Adeljala200@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیان، کەلار، تەنیشت ویستگەى 132 کەى ڤى.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای گەرمیان، کەلار، گەڕەکى راپەڕین، تەنیشت نادى شێروانە.
- فرۆشتنى وزەى گەرمیان، کەلار، ناو قایقامیەت.
- ناحیەی رزگاری، سیانەى کارەبا، جادەی رزگاری-کفری.
- قەزای کفری، لە بینایى، دابەشکردنی کارەبای کفری، نزیک بینایى قایمقامیەت.
- ناحیەى بیباز، سیانەى کارەبای، ناو بازاڕ.
- ناحیەى کوکس، سیانەى کارەبا، نزیک ئاسایش.

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟