هاوبەشی کردنەوەی کارەبا بۆ پڕۆژە بازرگانیەکان

زنجیرە: 
MOEL04

پێدانی کارەبا بۆ پڕۆژە بازرگانیەکان و هاوبەشیکردنەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کارەبابەریوبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەوانەی خاوەن پڕۆژەی بازرگانین .

مەبەست: 

بۆ گەیاندنی کارەبا بەشێوەیەکی فەرمی .

مەرجەکان: 

پێویست دەكات بدرێت بە پرۆژەی بازرگانی مۆڵەت پێدراو .

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەی خاوەنداریەتی (تاپۆ).
٢. پشتگیری (ئأید) ی لایەنی پەیوەندیدار بەپێی جۆری پرۆژەکە و بەپێی پۆلەکان (نەخۆشخانەی ئەهلی، ئوتێل، رێستورانت، مارکێت، مۆڵ، . هتد...).
٣. مۆڵەتی بینا.
٤. ناسنامەی باری شارستانی.
٥. فەرمانی کارگێری بۆ ئەم پرۆژانەی کە گۆرەری تايبەتيان هەیە .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

خودی داواکار یان دەکرێت لە رێگای بریکارنامەوە ئەنجامبدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ هاوبەشی سنگل فەیس 20،000 دینار.
بۆ هاوبەشی سری فەیس 65،000 دینار.
بۆ هاوبەشی خاوەن گۆڕەری تایبەت 175،000دینار.

ماوەی پێویست: 

بە پێی قەبارەی پڕۆژەکە دەگۆڕێت (لۆدی پرۆژەکە) 3 رۆژ.

هەنگاوەکان: 

1. بەڵگەنامەکان پێشکەش بکات .
2. هاوبەشی بۆ دەکرێتەوەو وزەی کارەبای پێ دەگات .

ژوورەکان: 

١. ژووری تەکنیک پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕکردنەوەی فۆرم.
٢. ژووری خزمەتگوزاری بۆ کەشف کردنی باری محاویلە دیاری کردنی جۆری پێوەر و بەستانی پێوەر.
٣. ژووری زانیاری هاوبەشان کردنەوەی دۆسیەی هاوبەش و دانانی ژمارەی ئەژمارو ژمارەی بلۆک .
٤. ژووری خەزنە بۆ وەرگرتنی رەسومات .
٥. ژووری پشکنین بۆ پشکنینی پێوەری نوێ .
٦. ژووری کۆمپیتەر داخل کردنەوەی هاوبەشی نوێ .
٧. لێپرسراوی فرۆشیاری وزە بۆ پەسەند کردنی مامەڵەکە .

واژو: 

١. تەکیک لە پرکردنەوەی فۆرم وە ژووری بەسەر کردنەوە .
٢. خزمەتگوزاری بۆ دڵنیابوون کە سەردانی شوێنەکەیان کردوە .
٣. زانیاری هاوبەش بۆ پرکردنەوەی فایل وە دانانی ژمارەی بلۆک دەبێت واژوو بکرێت .
٤. خەزنە دەبێت واژوو لەسەر پسوولەی رسومات بکات .
٥. پشکنین بۆ دڵنیابوون لە پشکنینی پێوەری .
٦. کۆمپیتەر بۆ دڵنیابوون لە داخیل کردنی هاوبەش .
٧. لێپرسیاری فرۆشتنی وزە بۆ پەسەبد کردنی مامەڵەکە .

ژمارەی سەردان: 

دوو رۆژ رۆژێک بۆ تەواو كردنى مامەڵەکە پشکنینی پێوەر رۆژێک بۆ بەستانى پێوەر و کێبل.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
سەرجەم فۆرمەکان لە لایەن فەرمانگەی کارەبا پڕدەکرێتەوە پێویست بە عەریزەنووس و مۆری عەریزەنووسی ناکات .
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کارەبا، کاروباری وزە

پارێزگای هەولێر
ژمارەی مۆبایل:07504521458
ئیمێل:abdulqaradaxi@gmail.com

بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری وزەی هەولێر

بەرێوەبەرایەتیەکانی ناوشار
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 1، گەڕەکی نەورۆز، تەنیشت مزگەوتی سەید حوسێن.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 2، گەڕەکی مامۆستایان، نزیک قەبرستانی سید معروف.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 3، گەڕەکی حاکماوە، نزیک ماڵی پارێزگار.

بەرێوەبەرایەتیەکانی دەرەوەی شار
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای خەبات، فرۆشیاری وزە نزیک نەخۆشخانەی خەباتی نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بەشی فرۆشیاری وزە بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کۆیە، فرۆشیاری وزە ناو بینایەی شارەوانی کۆیە.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە، فرۆشیاری وزە تەنیشی قائیمقامیەتی شەقڵاوە.

پارێزگای سلێمانی
ژمارەی مۆبایل:07701566712
ئیمێل:chya29mw@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى چوار باخ، پشت سلێمانى پاڵاس.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى شەکرەکە، پشت دادگاى نوێى سلێمانى.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان، دوکان، گەڕەکى تەنکى نسێ قەبرسانەکە، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دوکان.

پارێزگای دهۆک
ژمارەی مۆبایل:07504587963
ئیمێل:dilshadkh2013@gmail.com

- ر.ب. کارەبا دهوکێ، تاخێ نەورۆز، بەرامبەر بەنکا داسنیا.
- ر.ب. کارەبا زاخو، تاخێ رکاڤا، نێزیک دادگەها زاخو.
- ر.ب. کارەبا ئاکرێ، تاخێ قاپەکى، نێزیک بنگەهێ فیترنەرى.
- ر.ب. کارەبا ئامێدیێ، تاخێ مرێبکا، تەنشت رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب. کارەبا شێخان، تاخێ سەربەستی، نێزیک رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب . کارەبا بەردەرەش، تاخێ شورش، نێزیک نەخوشخانا خازر.
- ر.ب . کارەبا سێمێلێ، تاخێ کلاڤێژ، بەرامبەر رێڤەبەریا پەروەردێ.

پارێزگای هەڵەبجە

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى شارەزور، هەڵەبجە، گەڕەکى شەهیدان، تەنیشت دادنوسى نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ، چەمچەماڵ، گەڕەکى راپەڕین، بەرامبەر نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو.

ئیدارەی راپەڕین

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رانیە، رانیە، گەڕەکى داستان، تەنیشت قایمقامیەتى رانیە.

ئیدارەی گەرمیان
ژمارەی مۆبایل:07702509763
ئیمێل:Adeljala200@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیان، کەلار، تەنیشت ویستگەى 132 کەى ڤى.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای گەرمیان، کەلار، گەڕەکى راپەڕین، تەنیشت نادى شێروانە.
- فرۆشتنى وزەى گەرمیان، کەلار، ناو قایقامیەت.
- ناحیەی رزگاری، سیانەى کارەبا، جادەی رزگاری-کفری.
- قەزای کفری، لە بینایى، دابەشکردنی کارەبای کفری، نزیک بینایى قایمقامیەت.
- ناحیەى بیباز، سیانەى کارەبای، ناو بازاڕ.
- ناحیەى کوکس، سیانەى کارەبا، نزیک ئاسایش.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟