هاوبەشیکردنەوەی کارەبا بۆ ماڵان

زنجیرە: 
MOEL06

هاوبەشیکردنەوەی تۆڕی کارەبا و سوودوەرگرتن لە وزەی کارەبا بۆ ماڵان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کارەبابەریوبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

سەرجەم هاوبەشانی ماڵان .

مەبەست: 

بۆ گەیاندنی کارەبا بەشێوەیەکی فەرمی.

مەرجەکان: 

پێویستە ئەم هاوبەشی کردنەوەیە بۆ ماڵێک بێت بە واقیع هەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. قەواڵەی موڵک (تاپۆ).
٢. مۆڵەتی رێپێدانی شارەوانی (ئیجازەی بینا) یان پشتگیری یەکەی ئیداری ناوچەکە.
٣. ناسنامەی باری شارستانی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت لە رێگای بریکارنامەی یاسایی یان ئەندامی پلەیەکی خێزانەوە ئەنجام بدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بۆ هاوبەشی سنگل فەیس 15،000دینار.
بۆ هاوبەشی سری فەیس 45،000 دینار.

ماوەی پێویست: 

(٢) رۆژ.

هەنگاوەکان: 

1. بەڵگەنامەکان پێشکەش بکات.
2. هاوبەشی بۆ دەکرێتەوەو وزەی کارەبای پێ دەگات.

ژوورەکان: 

١. ژووری خزمەتگوزاری بۆ کەشف و بەستانی پێوەر .

٢. زانیاری هاوبەشان بۆ کردنەوەی دۆسیەی هاوبەش و دانانی ژمارەی ئەژمار و ژمارەی بلۆک .

٣. ژووری خەزنە بۆ وەرگرتنی رسومات .

٤. ژووری پشکنین بۆ پشکنینی پێوەری نوێ .

٥. ژووری کۆمپیتەر بۆ داخیلکردنەوەی هاوبەشی نوێ .

٦.ژووری لێپرسراوی فرۆشتنی وزە بۆ پەسەندکردنی مامەڵە .

واژو: 

١. زانيارى هاوبەشان واژوو لەسەر دۆسيەى هاوبەش دەكات .

٢. خەزنە واژوو لە سەر پسوولەى رسومات دەكات .

٣. پشکنین بۆ دلنيابوون لە دروستى پێوەر .

٤. زانيارى هاوبەشان واژوو لە سەر فەرمانى كار دەكات .

٥. كۆمپیتەر بۆ دلنيابوون لە داخل بوونى هاوبەش لە کۆمپیتەر.

٦. لێپرسراوی فرۆشيارى ووزە بۆ پەسند كردنى مامەڵەکە.

ژمارەی سەردان: 

دوو جار سەردان دەکات
1. مامەڵە پێشکەشکردن و تەواوکردنی و کەشف.
2. کاری بەستانی پێوەر و گەیاندنی کارەبا.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
سەرجەم فۆرمەکان لە لایەن فەرمانگەی کارەبا پڕ دەکرێتەوە پێویست بە عەریزە نوس و مۆری عەریزە نووسی ناکات
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کارەبا، کاروباری وزە

پارێزگای هەولێر
ژمارەی مۆبایل:07504521458
ئیمێل:abdulqaradaxi@gmail.com

بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری وزەی هەولێر

بەرێوەبەرایەتیەکانی ناوشار
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 1، گەڕەکی نەورۆز، تەنیشت مزگەوتی سەید حوسێن.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 2، گەڕەکی مامۆستایان، نزیک قەبرستانی سید معروف.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 3، گەڕەکی حاکماوە، نزیک ماڵی پارێزگار.

بەرێوەبەرایەتیەکانی دەرەوەی شار
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای خەبات، فرۆشیاری وزە نزیک نەخۆشخانەی خەباتی نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بەشی فرۆشیاری وزە بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کۆیە، فرۆشیاری وزە ناو بینایەی شارەوانی کۆیە.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە، فرۆشیاری وزە تەنیشی قائیمقامیەتی شەقڵاوە.

پارێزگای سلێمانی
ژمارەی مۆبایل:07701566712
ئیمێل:chya29mw@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى چوار باخ، پشت سلێمانى پاڵاس.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى شەکرەکە، پشت دادگاى نوێى سلێمانى.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان، دوکان، گەڕەکى تەنکى نسێ قەبرسانەکە، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دوکان.

پارێزگای دهۆک
ژمارەی مۆبایل:07504587963
ئیمێل:dilshadkh2013@gmail.com

- ر.ب. کارەبا دهوکێ، تاخێ نەورۆز، بەرامبەر بەنکا داسنیا.
- ر.ب. کارەبا زاخو، تاخێ رکاڤا، نێزیک دادگەها زاخو.
- ر.ب. کارەبا ئاکرێ، تاخێ قاپەکى، نێزیک بنگەهێ فیترنەرى.
- ر.ب. کارەبا ئامێدیێ، تاخێ مرێبکا، تەنشت رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب. کارەبا شێخان، تاخێ سەربەستی، نێزیک رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب . کارەبا بەردەرەش، تاخێ شورش، نێزیک نەخوشخانا خازر.
- ر.ب . کارەبا سێمێلێ، تاخێ کلاڤێژ، بەرامبەر رێڤەبەریا پەروەردێ.

پارێزگای هەڵەبجە

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى شارەزور، هەڵەبجە، گەڕەکى شەهیدان، تەنیشت دادنوسى نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ، چەمچەماڵ، گەڕەکى راپەڕین، بەرامبەر نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو.

ئیدارەی راپەڕین

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رانیە، رانیە، گەڕەکى داستان، تەنیشت قایمقامیەتى رانیە.

ئیدارەی گەرمیان
ژمارەی مۆبایل:07702509763
ئیمێل:Adeljala200@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیان، کەلار، تەنیشت ویستگەى 132 کەى ڤى.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای گەرمیان، کەلار، گەڕەکى راپەڕین، تەنیشت نادى شێروانە.
- فرۆشتنى وزەى گەرمیان، کەلار، ناو قایقامیەت.
- ناحیەی رزگاری، سیانەى کارەبا، جادەی رزگاری-کفری.
- قەزای کفری، لە بینایى، دابەشکردنی کارەبای کفری، نزیک بینایى قایمقامیەت.
- ناحیەى بیباز، سیانەى کارەبای، ناو بازاڕ.
- ناحیەى کوکس، سیانەى کارەبا، نزیک ئاسایش.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟