هاوبەشيکردنەوەی کارەبا بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان

زنجیرە: 
MOEL02

پێدانی کارەبا بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان و هاوبەشیکردنەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی کارەبابەریوبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەوانەی خاوەن پڕۆژەی پیشەسازین و مۆڵەتیان هەیە.

مەبەست: 

بۆ گەیاندنی کارەبا بەشێوەیەکی فەرمی بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان.

مەرجەکان: 

هەبونی پڕۆژەی پیشەسازی فەرمی (بەفەرمی مۆڵەتی پڕۆژەی پیشەسازی هەبێت).

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەی خاوەنداریەتی پڕۆژە.
٢. پشتگیری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یان لایەنی پەیوەندیدار بەپێی جۆری پڕۆژەکە.
٣. مۆڵەتی پڕۆژە.
٤. پاکانەی باجی دەرامەت.
٥. ناسنامەی باری شارستانی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

دەکرێت لە رێگای بریکارنامەوە ئەنجامبدرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

١. بۆ هاوبەشی پاڵەپەستۆی نزم 90،000دینار.
٢. بۆ هاوبەشی پاڵەپەستۆی بەرز 175،000 دینار.

بە پێی رێنمای ژمارە (1) ساڵی 2018 پاشکۆی خشتەى (4) خشتەى ژمارە (1) برگەکانی (1,2)

ماوەی پێویست: 

(3)رۆژ دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

1. بەڵگەنامەکان پێشکەش بکات .
2. هاوبەشی بۆ دەکرێتەوەو وزەی کارەبای پێ دەگات .

ژوورەکان: 

١. ژووری خزمەتگوزاری بۆ کەشفکردنی باری محاویلە .

٢. ژووری ئەندازیاری تەکنیک بۆ دیاریکردنی جۆری پێوەر .

٣. ژووری کۆمپیتەر بۆ داخل كردنەوەى هاوبەشی نوێ .

٤. ژووری خەزنە بۆ وەرگرتنی رسومات .

٥. ژووری پشکنین بۆ پشکنینی پێوەری نوێ .

٦. ژووری بەسەرکردنەوە بۆ فەرمانی کار فۆڕمی هاوبەشی نوێ .

٧. ژووری کۆمپیتەر بۆ داخیلکردنەوەی هاوبەشی نوێ .

٨.ژووری لێپرسراوی فرۆشتنی وزە بۆ پەسەند کردنی مامەڵە .

لەگەل هەنگاوەکانی (موتابەقە , سەرپەرشتى , استلام) بە پێی ى كەشف و دەرخستەى پلان .

واژو: 

١. خزمەتگوزاری واژوو لەسەر فۆرمی کەشف و بەستانی پێوەر .

٢. ئەندازیاری تەکنیکی جۆری پێوەر ديارى دەكات و واژووى لە سەر دەكات .

٣. زانيارى هاوبەشان واژوو لەسەر دۆسيەى هاوبەش دەكات .

٤. خەزنە واژوو لەسەر پسوولەى رسومات دەكات .

٥. پشکنین بۆ دلنيابوون لە دروستى پێوەر .

٦. زانيارى هاوبەشان واژوو لەسەر فەرمانى كار دەكات .

٧. كۆمپیتەر بۆ دلنيابوون لەداخل بوونى هاوبەش لەکۆمپیتەر.

٨. لێپرسراوی فرۆشيارى ووزە بۆ پەسندكردنى مامەڵەکە .

ژمارەی سەردان: 

ماوەى (3) رۆژی پێویستە بە مەبەستی کەشف و تەواوكردنى مامەڵە و پشكنينى پێوەر و بۆ بەستانى پێوەر و كێبڵ سێ رۆژ لە سەر يەك سەردانى دەكات .

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

نیە.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
سەرجەم فۆرمەکان لە لایەن فەرمانگەی کارەبا پڕ دەکرێتەوە پێویست بە عەریزە نوس و مۆری عەریزە نووسی ناکات
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی، وەزارەتی کارەبا، کاروباری وزە

پارێزگای هەولێر
ژمارەی مۆبایل:07504521458
ئیمێل:abdulqaradaxi@gmail.com

بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری وزەی هەولێر

بەرێوەبەرایەتیەکانی ناوشار
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 1، گەڕەکی نەورۆز، تەنیشت مزگەوتی سەید حوسێن.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 2، گەڕەکی مامۆستایان، نزیک قەبرستانی سید معروف.
- بەڕێوەبەرایەتی فرۆشتنی وزە 3، گەڕەکی حاکماوە، نزیک ماڵی پارێزگار.

بەرێوەبەرایەتیەکانی دەرەوەی شار
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای خەبات، فرۆشیاری وزە نزیک نەخۆشخانەی خەباتی نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سۆران، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بەشی فرۆشیاری وزە بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کۆیە، فرۆشیاری وزە ناو بینایەی شارەوانی کۆیە.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای شەقڵاوە، فرۆشیاری وزە تەنیشی قائیمقامیەتی شەقڵاوە.

پارێزگای سلێمانی
ژمارەی مۆبایل:07701566712
ئیمێل:chya29mw@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى چوار باخ، پشت سلێمانى پاڵاس.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى، گەڕەکى شەکرەکە، پشت دادگاى نوێى سلێمانى.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى دوکان، دوکان، گەڕەکى تەنکى نسێ قەبرسانەکە، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى دوکان.

پارێزگای دهۆک
ژمارەی مۆبایل:07504587963
ئیمێل:dilshadkh2013@gmail.com

- ر.ب. کارەبا دهوکێ، تاخێ نەورۆز، بەرامبەر بەنکا داسنیا.
- ر.ب. کارەبا زاخو، تاخێ رکاڤا، نێزیک دادگەها زاخو.
- ر.ب. کارەبا ئاکرێ، تاخێ قاپەکى، نێزیک بنگەهێ فیترنەرى.
- ر.ب. کارەبا ئامێدیێ، تاخێ مرێبکا، تەنشت رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب. کارەبا شێخان، تاخێ سەربەستی، نێزیک رێڤەبەریا پەروەردێ.
- ر.ب . کارەبا بەردەرەش، تاخێ شورش، نێزیک نەخوشخانا خازر.
- ر.ب . کارەبا سێمێلێ، تاخێ کلاڤێژ، بەرامبەر رێڤەبەریا پەروەردێ.

پارێزگای هەڵەبجە

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى شارەزور، هەڵەبجە، گەڕەکى شەهیدان، تەنیشت دادنوسى نوێ.
- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چەمچەماڵ، چەمچەماڵ، گەڕەکى راپەڕین، بەرامبەر نەخۆشخانەى شەهید پێشڕەو.

ئیدارەی راپەڕین

- بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رانیە، رانیە، گەڕەکى داستان، تەنیشت قایمقامیەتى رانیە.

ئیدارەی گەرمیان
ژمارەی مۆبایل:07702509763
ئیمێل:Adeljala200@yahoo.com

- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى گەرمیان، کەلار، تەنیشت ویستگەى 132 کەى ڤى.
- بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای گەرمیان، کەلار، گەڕەکى راپەڕین، تەنیشت نادى شێروانە.
- فرۆشتنى وزەى گەرمیان، کەلار، ناو قایقامیەت.
- ناحیەی رزگاری، سیانەى کارەبا، جادەی رزگاری-کفری.
- قەزای کفری، لە بینایى، دابەشکردنی کارەبای کفری، نزیک بینایى قایمقامیەت.
- ناحیەى بیباز، سیانەى کارەبای، ناو بازاڕ.
- ناحیەى کوکس، سیانەى کارەبا، نزیک ئاسایش.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟