نێردراوان (البعثات)

زنجیرە: 
MHESR07

ناردنى ئارەزوومەندان فەرمانبەر بێ یاخود نا بۆ دەرەوەى وڵات بۆ خوێندن بە رێگاى زەمالات.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیبەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانبەڕێوەبەرایەتی نێردراوان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئارەزوومەندان فەرمانبەر بێت یاخود نا.

مەبەست: 

بۆ ناردنی خوێندکار بۆ دەرەوەی وڵات.

مەرجەکان: 

بۆ ماستەر:

١. ئەگەر فەرمانبەر بوو ئەوە دەبێت (2) ساڵ خزمەتى هەبێت وە کۆنمرەى بەکالۆریۆس لە 65% کەمتر نەبێت ئەوە مۆڵەتى بە مووچەى تەواو پێ دەدرێت, بەڵام ئەگەر بۆ نموونە لە 65% کەمتر بێت ئەوا (5) ساڵ خزمەتى هەبێت بۆ وەرگرتنى مۆڵەت.

٢. ئەگەر فەرمانبەر نەبوو ئەوە دەبخشرێت لە دوو ساڵ تێپەربوون بەسەر بڕوانامەکەى وە دەبێت کۆنمرەى بەکالۆریۆس لە 65% کەمتر نەبێت.

بۆ دکتۆرا:

١. ئەگەر فەرمانبەر بوو دەبێت کۆنمرەى ماستەرەکەى لە 70% کەمتر نەبێت و (2) ساڵ هەبێت لە دواى دوایین بڕوانامە وە لە پلانى زانکۆى دا هەبێت.

٢. ئەگەر فەرمانبەر نەبوو ئەوە دەبەخشرێت لە دوو ساڵ تێپەربوون بەسەر بڕوانامەى ماستەرەکەى وە دەبێت کۆنمرەى ماستەرەکەى لە 70% کەمتر نەبێت.

بەڵگەنامەکان: 

١. داواکار داواکار: بە شێوەى عەریزە کە دواى مۆڵەتى خوێندن بکات.

٢. رەزامەندى بەش: کە رەزامەندبن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.

٣. رەزامەندى کۆلێژ: کە رەزامەندبن لەسەر وەرگرتنى داواکار مۆڵەتى خوێندن.

٤. رەزامەندى زانکۆ: کە لاریان نەبێت لەسەر وەرگرتنى ناوبراو مۆڵەتى خوێندن.

٥. بڕوانامەى بەکالۆریۆس: بۆ ئەوەى بزانرێت ناوبراو کۆنمرەى چەندە.

٦. بڕوانامەى ماستەر: بۆ ئەوەى بزانرێت ناوبراو کەى ماستەرەکەى بەدەستهێناوەو کۆنمرەکەى چەندە.

٧. ناسنامەى بارى شارستانى: بۆ ئەوەى بزانرێت تەمەنى چەندە.

٨. رەگەزنامەى عیراقى: دەبێت پێشکەشکار هەڵگرى رەگەزنامەى عیراقى بێت.

٩. پاسپۆرت: کە بزانرێت پێشکەشکار پاسپۆرتى هەیە.

١٠. ئۆفەرى زانکۆ: تاوەکو لە وردەکارى خوێندن و ساڵانى پێویست بۆ تەواوکردنى خوێندنەکەى و رانکى زانکۆکە.

١١. پوختەی راژە: تاوەکو بزانین ئەو پێشکەشکارى چەند ساڵ خزمەتى هەیە وە کەى دامەزراوە.

١٢. تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى: چونکە خوێندن لە دەرەوە بە زمانى ئینگلیزیە بۆیە دەبێت ئاستى زمانى
ئینگلیزى بەرز بێت.

١٣. کفاله: بۆى ناوبراو بگەرێتەوە وڵات لە کاتى تەواکردنى خوێندنى.

١٤. وەکاله: پێشکەشکار دەبێت وەکیلى هەبێت لەکاتى پێویستبوون بە هەر شتێک وە پێشکەشکار لە دەرەوەى وڵات بێت ئەوە پێویستە وەکیلى هەبێت.

١٥. بەلێننامە: پێشکەشکار دەبێت بەلێن بدات لە کاتى تەواوکردنى خوێندنى بگەرێتەوە وڵات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ, داواکار خۆى دەتوانى کارەکانى ئەنجام بدات یان وەکیلەکەى.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نیە.

ماوەی پێویست: 

(6) شەش مانگ پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزنمەتە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکاری لە رێگای زانکۆوە.

دوا هەنگاو: دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە رێگای وەزارەتەوە.

ژوورەکان: 

تەنها (1) جار پێویستە خزمەتخواز سەردانى وەزارەت / بەرێوەبەرایەتى نیردراوان بکات ژمارەی ژوور (86) بۆ هێنانى دۆکیومێنتەکانى پێویست.
لە پاش کاندیدبوونى لە لایەن قونسلخانەوە, کاندیدکراو پێویستە گشت دۆکیومێنتەکان بۆ ئەم بەرێوەبەرایەتییە بهێنێت بۆ ئەوەى فەرمانى وەزارى بۆى دەربچێت.
بەرێوەبەرایەتى نێردراوان ئینجا بەرێوەبەرایەتى گشتى نێردراوان ژمارەی ژوور (88) وە دواى نوسینگەى وەزیر.

واژو: 

(4) واژوو پێویستە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە:

١. واژووى لێژنەى مۆڵەتى خوێندن بۆ پەسەندکردنى دۆکیومێنتەکان.

٢. واژووى بەرێوەبەرى نێردراوان دواى چاپکردنى نوسراوەکە.

٣. واژووى بەرێوەبەرى گشتى نێردراوان بۆ وردبوون لە نوسراوەکە لە دواى چاپ.

٤. واژووى وەزیر کە کۆتا قوناغه بۆ نوسراوەکە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات بۆ بەدەستهینانى فەرمانى وەزارى.
بەرێوەبەرایەتى نێردراوان دواتر بەرێوەبەرایەتى گشتى نێردراوان ژمارە ژوور (88) وە دواى نوسینگەى وەزیر.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

ئەگەر فەرمانبەر بوو, زانکۆکەى خۆى بۆ وەرگرتنى بڕوانامەکەى و لارى نەبوون و پوختەى راژەکەى, ئینجا وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچوونى فەرمانى وەزارى.

ئەگەر فەرمانبەر نەبوو, زانکۆکەى خۆى بۆ وەرگرتنى بڕوانامەکەى وە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچوونى فەرمانى وەزارى.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
پێویست ناکات هیچ فۆرمێک لە وەزارەت پڕ بکاتەوە.
گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟