نۆێ کردنەوەی مۆڵەتی كاركردنى گه‌شتیارى بۆ (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌)ى گه‌شتیاری

زنجیرە: 
MMT07

ئه‌م خزمه‌تە پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ هه‌موو (كۆمپانیا و نوسینگه‌ و وه‌كاله‌) گەشتیاریەکانی هه‌رێمی كوردستان.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
مافی وەدەستهێنان: 

(كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌)ى گه‌شتیاری.

مەبەست: 

بۆ نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری.

مەرجەکان: 

١. دەبێت ده‌سته‌به‌ری بانكی نوێ هەبێت له‌ یه‌كێک له‌ بانكه‌كانی هه‌رێم و به‌پێی رێنماییه‌كان.

٢. دەبێت مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری هەبێت.

٣. دەبێت به‌ڵێنامه‌ بدات به‌ پێدانى زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر كومپانیا و پڕۆگرامه‌كانى به‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری په‌یوه‌ندیدار.

بەڵگەنامەکان: 

١. فۆرمى داواكاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تى كاركردنى گه‌شتیارى (F/LS/01/021/2017 ).

٢. ده‌سته‌به‌ری بانكی نوێ له‌ یه‌كێک له‌ بانكه‌كانی هه‌رێم و به‌پێی رێنماییه‌كان.

٣. ناوی ئه‌و خولانه‌ كه‌ كارمه‌ندانی كۆمپانیا به‌شداریان تێداكردووه‌ و وێنه‌یه‌ک له‌ بڕوانامه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌كان له‌ بواری گه‌شتیاری له‌ ماوه‌ى ساڵى پێشوودا.

٤. مۆڵه‌تی كاركردنی پیشه‌ی گه‌شتیاری پێدراوی پێشوو.

٥. وێنه‌یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه‌ پێشتر نێردراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانى گه‌شتوگوزار تایبه‌ت به‌ زانیاری ئه‌و گروپه‌ بیانیانه‌ى كه‌ هێناویانه‌ له‌ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌رێم له‌ ماوه‌ى ساڵه‌ى پێشوودا .

٦. وێنه‌یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ پێشتر نێردراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانى گه‌شتوگوزار كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیاری ئه‌و گروپانه‌ى كه‌ بردویانه‌ له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى پێشوودا.

٧. پاكێجی گه‌شتیاری بۆ ئه‌و ساڵانەی كه‌ مۆڵه‌تی تێدا نوێ ده‌كرێته‌وه‌ (به‌ لایه‌نی كه‌م له‌ پێنج پاكێج كه‌متر نه‌بێت له‌ كاتی هێنانی گه‌شتیار له‌ ده‌روه‌ی وڵات).

٨. كۆتا سێ راپۆرتی لێژنه‌ی پشكنینی كاره‌كانی (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌).

٩. فۆرمى هه‌ڵسه‌نگاندنى داواكاری(پێدان/نوێكردنه‌وه‌)ی مۆڵه‌تی كاركردن (F/ LS /01/018 /2017 ).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

به‌ڵێ، ده‌بێت پارێزە‌ری كۆمپانیا یان هه‌ر كه‌س وه‌كالەی هه‌بێت ‌له‌ لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیا به‌دواداچوون بۆ مامه‌ڵه‌كه‌ بكات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(125) لە 5/12/2017 ئەم رسوماتە وەردەگیرێت لە خاوەنی ( کۆمپانیا، وەکالە، نوسینگە)ی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەت.

ماوەی پێویست: 

(15) رۆژ پیویستە بۆ بەدەست هێنانی ئەم خزمەتە، وە لە ئێستادا ئەبدێت لە (SOP)یەکە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی ماوەکە.

هەنگاوەکان: 

یه‌كه‌م هه‌نگاو: پڕكردنەوەی فۆرمی داواكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت لە لایەن هاوڵاتی.

دوا هەنگاو: واژووكردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه، وە مۆركردنی و رێزبه‌ندكردنى مۆڵه‌تی کارکردنی گەشتیاری.

ژوورەکان: 

١. به‌شی مۆڵه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داوكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری.

٢. ژووری هاتوو وە دەرچوو بۆ ناردنی داواكاریه‌كه‌.

٣. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ناردنی داواكارییه‌كه بۆ به‌شی په‌یوه‌ندیدار.

٤. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى پلان وبه‌رنامه‌ى ساڵانه‌ و پاكێجه‌كانی (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌ )ی گەشتیاری.

٥. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنینی گه‌شتیاری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌) ئه‌نجامى داوه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى پێشوودا پشت به‌ستن به‌ راپۆرته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین ( فۆرمی پشكنینی كاره‌كانی كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌).

٦. به‌شی مۆڵه‌ت بۆ وردبینكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و دڵنیابوون له‌ بوونی هه‌موو بەڵگەنامەكانی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت و پێدانی راوسه‌رنج دەر‌باره‌ی نوێکردنەوەی یان ‌ نوێ نەکردنەوەی مۆڵه‌ت بۆ (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌)ی گەشتیاری.

٧. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ پێدانی بڕیاری كۆتایی به‌ نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت.

٨.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێری بۆ ده‌رهێنانی فه‌رمانی كارگێری بۆ (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌ )ی گەشتیاری.

٩. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری/ بۆ وەرگرتنی رسوماتی ساڵانە له‌ خاوه‌نی (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌ ) له‌گه‌ڵ وەرگرتنی ده‌سته‌به‌رى بانک.

١٠. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ واژووكردنی له‌سه‌ر مۆڵه‌ت.

١١. به‌شی مۆڵه‌ت بۆ ره‌وانه‌كردنى مۆڵه‌تی كاركردن دوای واژووكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌راییه‌كان بۆ دیوانی ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار به‌ نوسراوى فه‌رمى بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ واژوو بكرێت.

١٢. ژووری هاتوو وە دەرچوو لە دیوانی دەستە بۆ ناردنی نوسراوەكە وناردنی بۆ نوسینگەی سەرۆكی دەستە.

١٣. سەرۆكی دەستە بۆ ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروبارى گه‌شتیارى.

١٤. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری لە دیوانی دەستە بۆ وردبینكردنی ئه‌و به‌راییانه‌ی كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووه‌ .

١٥. سه‌رۆكی ده‌سته‌ بۆ واژووكردنی له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌.

١٦. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری لە دیوانی دەستە بۆ مۆركردنى مۆڵه‌تی كاركردن دواى واژووكردنى له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ وه‌ رێزبه‌ندكردنى و تۆماركردنى له‌ داتابەیس و گه‌ڕانه‌وه‌ى مۆڵه‌تی كاركرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یوه‌ندیدار به‌ نوسراوێكى فه‌رمى به‌ واژووكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گه‌شتیاری.

١٧. ژووری هاتوو وە دەرچوو لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ناردنی نوسراوەكە.

١٨. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ناردنی بۆ به‌شی مۆڵه‌ت.

١٩. به‌شی مۆڵه‌ت بۆ داخستنى دۆسیه‌ وه‌پێدانى مۆله‌ته‌كه‌ (وێنه‌ی ره‌سن) به‌ خاوه‌ن كۆمپانیا وه‌ هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌راییه‌كان وه‌ تۆماركردنى له‌ داتابەیس.

واژو: 

(10) واژوو پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە:

١. واژووى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ر فۆرمی داواكاری نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ ناردنی داواكاریه‌كه‌ بۆ به‌شی مۆڵه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری.

٢. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری بەشی كاروباری گه‌شتیاری بۆ دوای هه‌ڵسه‌نگاندنى پلان وبه‌رنامه‌ى ساڵانه‌ و پاكێجه‌كانی (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌ ) بۆ دڵنیابوون كە هەمووی به‌پێی بنه‌ماكانی كه‌ هاوپێج كراوه‌ لەگەڵ داواكاریەكە.

٣. واژووی به‌ڕێوبه‌ری بەشی پشكنین بۆ دوای هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌) ئه‌نجامى داوه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵى پێشوودا پشت به‌ستن به‌ راپۆرته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین ( فۆرمی پشكنینی كاره‌كانی كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌).

٤. واژووی سه‌رۆكی به‌شی مۆڵه‌ت دوای وردبینكردنی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ دڵنیابوون كە هەموو بەڵگەنامەكانی داواكراو هاوپێچه‌ وه‌ به‌پێى رێنمایه‌كانى میریه و رای خۆی دەردەبرێ دەر‌باره‌ی نوێكردنەوەی یان ‌ نوێ نەكردنەوەی مۆڵه‌ت بۆ (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌ )ی گەشتیاری كە بەرز دەكرێتەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی.

٥. واژووی بەڕێوەبەری گشتی لەسەر بڕیاری كۆتایی نوێكردنەوەی مۆڵه‌ت و له‌سه‌ر فه‌رمانی كارگێری (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌ )ی گەشتیاری.

٦. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌سه‌ر وه‌رگرتنى باج له‌ خاوه‌ن كۆمپانیاكه.‌

٧. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ر مۆڵه‌تەكە و له‌سه‌ر ئەو نوسراوەی کە دەینێرن بۆ دیوانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار کە مۆڵه‌ت و هەموو بەراییەکانی لەگەڵ هاوپێچ دەكرێت.

٨. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گەشتیاری لە دیوانی دەستە دوای دڵنیابوون له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ وداتاكانی تایبه‌ت به‌پێدانی مۆڵه‌تى كاركردنى گه‌شتیارى بۆ (كۆمپانیا، نوسینگه‌، وه‌كاله‌ ) پێش بەرزكردنەوەی مۆڵەت بۆ سەرۆكی دەستە.

٩. واژووی سەرۆكی دەستە لەسەر مۆڵەت.

١٠. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گەشتیاری لە دیوانی دەستە لەسەر نوسراوەكە بۆ گه‌رانه‌وه‌ى مۆڵه‌تی كاركرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌یوه‌ندیدار.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

یه‌كه‌م جار بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی داوكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت و پێشكه‌شكردنی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێویست.

جاری دووه‌م بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت دوای واژووكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ له‌سه‌ری.

(7- 15) رۆژ پێویسته‌ له‌ نێوان سه‌ردانی یه‌كه‌م و دووه‌م.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

یه‌كێک له‌ بانكه‌كانی هه‌رێم بۆ هێنانی ده‌سته‌به‌ری بانكی له‌ (دوای ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر داواكاری).

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟