نوێ کردنەوەی مۆڵه‌تى كاركردنى گه‌شتیارى بۆ بنكە گه‌شتیارییەكان

زنجیرە: 
MMT09

ئه‌م خزمه‌تە پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ هه‌موو بنكە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی كوردستان (هۆتێل٬ مۆتێل٬ ئەپارتمنتی راخراوی٬ گوندی گەشتیاری٬ كۆمەڵگای گەشتیاری٬ رێستورانت٬ كافتریا٬ خواردەمەنی خێرایی٬ شاری یاری٬ گێرانی هۆڵی ئاهەنگ خێزانی٬ یانەی شەوانی كۆمەڵایەتی٬ فرۆشگای ( مەی فرۆشتن)٬ نوسینگە و كۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە كۆ٬ مەساج لە ناو هۆتێل٬ رێستورانت و بار لە دەرەوەی هۆتێل٬ سینەما٬ (ئاهەنگ )ی تایبەت لە هۆتێل٬ (ئاهەنگ )ی تایبەت لە رێستۆرانت و بار......هتد).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
مافی وەدەستهێنان: 

١. هۆتێل.

٢. مۆتێل.

٣. ئەپارتمنتی راخراوی.

٤. گوندی گەشتیاری.

٥. كۆمەڵگای گەشتیاری.

٦. رێستورانت.

٧. كافتریا.

٨. خواردەمەنی خێرایی.

٩. شاری یاری.

١٠. گێرانی هۆڵی ئاهەنگ خێزانی.

١١. یانەی شەوانی كۆمەڵایەتی.

١٢. فرۆشگای (مەی فرۆشتن).

١٣. نوسینگە و كۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە كۆ.

١٤. مەساج لە ناو هۆتێل.

١٥. رێستورانت و بار لە دەرەوەی هۆتێل.

١٦. سینەما.

١٧. (ئاهەنگ )ی تایبەت لە هۆتێل.

١٨. (ئاهەنگ )ی تایبەت لە رێستۆرانت و بار.

مەبەست: 

بۆ نوێ کردنەوەی مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری.

مەرجەکان: 

١. دەبێت پاكانەی باجی دەرامەتی هەبێت.

٢. دەبێت (اقامه‌) ی هەبێت ئەگەر هاتوو خاوەن بنكەی گەشتیاری بیانی بوو.

٣. دەبێت مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری هەبێت.

٤. بوونی پسولەكانی پارەی دراو (رسومات)ی ساڵانە لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).

٥. دەبێت به‌ڵێنامه‌ بدات به‌ پێدانى زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر ژمارەی مێوانەكان و رەگەزنامەكانیان بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار.

٦. دەبێت رێپێدانی بەرگری شارستانی هەبێت بۆ بەکارهێنانی بنکەی گەشتیاری و پێشوازی مێوان.

بەڵگەنامەکان: 

١. فۆرمی داواكاری نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بنكە گەشتیارییەكان (F/LS /00/062/2017 ).

٢. پاكانەی باجی دەرامەت.

٣. رێپێدانی بەرگری شارستانی بۆ بەكارهێنانی بنكەی گەشتیاری و پێشوازی مێوان.

٤. وێنەیەک لە مانەوە (الاقامه‌) ئەگەر هاتوو خاوەن بنكەی گەشتیاری بیانی بوو.

٥.بوونی بەڵگە بە پێدانی زانیاری تەواو لەسەر ژمارەی مێوانەكان و رەگەزنامەكانیان بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار.

٦. مۆڵەتی كاركردنی پێدراوی پێشوو (ماوەی بەسەرچوو).

٧. راپۆرتەكانی لێژنەی پشكنین لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).

٨. پسوولەكانی پارەی دراو (رسومات) لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).

٩. فۆرمی بڕیاری كۆتایی بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنی بنكە گەشتیارییەكان (F/LS /00/063/2017).

بریکاری و نوێنەریکردن: 

به‌ڵێ، ده‌بێت پارێزە‌ری بنكەی گەشتیاری یان هه‌ر كه‌س وه‌كالەی هه‌بێت ‌له‌ لایه‌ن خاوه‌نی بنكە به‌دواداچوون بۆ مامه‌ڵه‌كه‌ بكات.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(125) لە 5/12/2017 رسومات وەردەگیرێت لە خاوەنی بنکەی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.

ماوەی پێویست: 

(15) رۆژ پیویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە، وە لە ئێستادا ئەبدێت لە (SOP)یەکە دەکرێت بۆ کەم کردنەوەی ماوەکە.

هەنگاوەکان: 

یه‌كه‌م هه‌نگاو: پڕكردنەوەی فۆرمی داواكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت لە لایەن هاوڵاتی.
دوا هەنگاو: واژووكردنی بەڕێوەبەری گشتی له‌سه‌ر مۆڵه‌ته‌كه وە مۆركردنی و رێزبه‌ندكردنى مۆڵه‌تی کارکردنی گەشتیاری.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (9) ژوور دەکات:

١. به‌شی مۆڵه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داوكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری.

٢. ژووری هاتوو وە دەرچوو بۆ ناردنی داواكارییه‌كه‌.

٣. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ ناردنی داواكارییه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنین وبەشی ئامار.

٤. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنینی گەشتیاری بۆ پێدانی رای دەربارەی پابەندبوونی بنکەکە بە رێنمایی گەشتوگوزار ومەرجەکانی پۆلین ئەمەش دیار دەبێت لە راپۆرتەکانی لێژنەی پشکنین.

٥. بەش ئامار بۆ پشتگیری کردن کە بنکەکە ئامارەکان دەنێرێت بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار.

٦. به‌شی مۆڵه‌ت بۆ وردبینكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان ودڵنیابوون له‌ بوونی هه‌موو بەڵگەنامەكانی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت و پێدانی راوسه‌رنج دەر‌باره‌ی نوێکردنەوەی یان نوێ نەکردنەوەی مۆڵه‌تی گەشتیاری.

٧. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ واژووكردنی لەسەر بڕیاری كۆتایی نوێ کردنەوەی مۆڵه‌ت.

٨. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری بۆ وەرگرتنی رسوماتی ساڵانە له‌ خاوه‌ن بنکە گەشتیاری .

٩. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ واژووكردنی له‌سه‌ر مۆڵه‌ت.

١٠. به‌شی مۆڵه‌ت بۆ مۆركردنى مۆڵه‌ت وه‌ رێزبه‌ندكردنى و تۆماركردنى له‌ داتابەیس وە داخستنى دۆسیه‌ وه‌پێدانى مۆله‌ته‌كه‌ (وێنه‌ی ره‌سن) به‌ خاوه‌نی بنکەی گەشتیاری وه‌ هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌راییه‌كان وە ناردنی وێنەیەک لە فۆرمی بڕیاری کۆتایی بۆ دیوانی دەستە بۆ زانین.

واژو: 

(7) واژوو پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە:

١. واژووى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ر فۆرمی داواكاری نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ ناردنی داواكاریه‌كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنین و بەشی ئامار.

٢. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری پشکنین لەسەر پابەندبوونی بنکەکە بە رێنمایی گەشتوگوزار و مەرجەکانی پۆلین.

٣. واژووی لێپرسراوی بەشی ئامار لە سەر پابەندبوونی بنکەکە بە ناردنی ئامار بە شێوەی مانگانە.

٤. واژووی سه‌رۆكی به‌شی مۆڵه‌ت دوای وردبینكردنی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ دڵنیابوون كە هەموو بەڵگەكانی داواكراو هاوپێچه‌ وه‌ به‌پێى رێنمایه‌كانى میریه و رای خۆی دەردەبرێ دەر‌باره‌ی نوێکردنەوەی یان نوێ نەکردنەوەی مۆڵه‌ت بۆ بنکە گەشتیارییەکە كە بەرز دەكرێتەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتی.

٥. واژووی بەڕێوەبەری گشتی لەسەر بڕیاری كۆتایی نوێكردنەوەی مۆڵه‌ت.

٦. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌سه‌ر وه‌رگرتنى باج له‌ خاوه‌ن بنکەی گەشتیاری.‌

٧. واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ر مۆڵه‌تەكە و لە سەر ئەو نوسراوەی کە دەینێرن بۆ دیوانی ده‌سته‌ی گشتی گەشتوگوزار تەنها بۆ زانینیان و فۆرمی بڕیاری كۆتایی لەگەڵی هاوپێچ دەكرێت .

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردان دەکات:

یه‌كه‌م جار بۆ پڕ كردنەوەی فۆرمی داوكاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت و پێشكه‌شكردنی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێویست.

جاری دووەم بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت دوای واژووكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ری.

(7-15)رۆژ پێویسته‌ له‌ نێوان سه‌ردانی یەکەم و دووه‌م.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی بۆ هێنانی ره‌زامه‌ندیان (لەکاتی بەدەستهێنانی خزمەت).

٢. فەرمانگەی نیشینگە بۆ هێنانی وێنه‌یه‌ک له‌ مانه‌وه‌ ( الاقامه‌) له‌ كاتێک خاوه‌نی بنکە گەشتیاری بیانى بێت ( لە پێش پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری نوێکردنەوەی مۆڵەت) .

٣. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت بۆ هێنانی پاکانەی باجی دەرامەت(لەکاتی بەدەستهێنانی خزمەت).

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟