نوێکردنەوەی پشتگیری دارایی بۆ کاندیدانی تواناسازی

زنجیرە: 
MOP17

نوێکردنەوەی پشتگیری داراییە بۆ کاندیدانی پرۆگرامی تواناسازی بۆ دەستپێکی خوێندنی ئەکادیمی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆییبەڕێوەبەرایەتی تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کاندیدکراوانی پڕۆژەی تواناسازییە بەپێی داواکاری کاندیدکراوان.

مەبەست: 

١. بۆ دەستپێکردنی مامەڵەی خوێندن.

٢. بۆ دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی.

٣. بۆ زیادکردنی ناوی خێزان و منداڵ بۆ سەر نوسراوەکە.

مەرجەکان: 

١. بۆ دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی بێت پێویستە بەڵگەنامەی تەواوبوونی خوێندنی زمانی هەبێت.

٢. بۆ زیادکردنی ناوی خێزان بێت پێویستە پاسپۆرتی ئەندامانی خێزان بهێنێت.

٣. بۆ نوێکردنەوەی بەروار بێت تەنها پشتگیری کۆن لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ نوێکردنەوەی.

بەڵگەنامەکان: 

١. نوسراوی پشتگیری دارایی پێشوو، بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی پشتگیرییەکە.

٢. پاسپۆرتی خێزان و منداڵ، زیادکردنی ناوی خێزان بێت.

٣. رەزامەندی زانکۆ بۆ خوێندنی ئەکادیمی، بۆ دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی پێویستە قبولی زانکۆی هەبێت بە بەرواری تازە.

٤. بەڵگەنامەی تەواوبوونی خوێندنی زمان ئەگەر کاندیدکراو دەست بکات بە خوێندنی ئەکادیمی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کاندیدکراو کۆرسی زمانی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

ئەم خزمەتە بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

ماوەی (1) کاتژمێر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: کاندیدکراو داواکاری پێشکەش بە لیژنەی تواناسازی وەزارەت دەکات.

دواین هەنگاو: بەدەستهێنانی رەزامەندی لە لایەن لیژنەی تواناسازی وەزارەتەوە.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (4) ژوور دەکات:
١. ژووری بەڕێوبەرایەتی تواناسازی، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. ژووری لیژنەی تواناسازی بۆ وردبینی لایەنی ئەکادیمی خوێندنەکە.

٣. ژووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی، بۆ واژووکردنی نوسراوەکەی.

٤. ژووری هاتوو و دەرچووی وەزارەت، بۆ مۆرکردن و ناردنی نوسراوەکە.

واژو: 

(1) واژوو پێویستە:

واژووی بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان، بۆ لاری نەبوونی وەزارەتی پلاندانان.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (1) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

دوای بە دەست هێنانی رەزامەندی وەزارەتی پلاندانان:

کاندیدکراو نوسراوی رەزامەندییەکە دەبات بۆ (وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتی ناردن) بۆ پەسەندکردن ئاسانکاری وەرگرتنی ڤیزای خوێندن.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیچ فۆرمێکی تایبەت نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرٶیی / ب.تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم.

وەزارەتی پلاندانان/ ب.گ. پەرەپێدانی مرۆیی/ ب. تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
هەرێمی کوردستان / هەولێر / 60 مەتری نزیک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
ت/009647508613096
ئیمەیل / recd.r2@gmail.com
مالپەر / www.mop-krg.org

گروپ: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟