نوێکردنەوەی ناسنامەی بەڵێندەر، کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی

زنجیرە: 
MOP04

لەسەر داواکاری بەڵێندەر یان خاوەن کۆمپانیا، و دوای بەسەرچوونی ماوەی ناسنامەکەیان، دەرهێنانی ناسنامەی پۆلینکردن لەجیاتی ناسنامەی بەسەرچوو.
بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی سێ ساڵە و بۆ بەڵێندەر دوو ساڵە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و داراییبەڕێوەبەرایەتی پۆلێنکردنی بەڵێندەران
مافی وەدەستهێنان: 

١. بۆ بەڵێندەرانی خۆماڵی.

٢. بۆ کۆمپانیاکانی بەڵێندەرایەتی خۆماڵی.

مەبەست: 

دەرکردنی ناسنامەیەکی نوێیە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ بەڵێندەر و سێ ساڵی تر بۆ کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی کاری پێدەکرێت، بۆ بەشداربوونیان لە پرۆسەی تەندەرین.

مەرجەکان: 

١. کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی خۆماڵی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمارکرابێت.

٢. بەڵێندەری خۆماڵی کۆمپانیای بەڵیندەرایەتی خۆماڵی پۆلینکرابێت لە وەزارەتی پلاندانان.

٣. بەڵێندەری خۆماڵی کۆمپانیای بەڵێندەرایەتی خۆماڵی تۆمارکرابێت لە یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان.

بەڵگەنامەکان: 

١. پێشکەشکردنی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کە لەکۆمپانیا تۆمارکراوە.

٢. پێشکەشکردنی پشتگیری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان کە بەڵێندەر/کۆمپانیا تۆمارکراوە.

٣. پێشکەشکردنی پشتگیری سەندیکا یان یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان، پشتگیری هەبوونی ئەندازیار.

٤. پێشکەشکردنی پشتگیری سەندیکای وردبینان و ژمێریاران، پشتگیری هەبوونی ژمێریار.

٥. پێشکەشکردنی پشتگیری سەندیکای پارێزەران، پشتگیری هەبوونی پارێزەر.

٦. پێشکەشکردنی پشتگیری بانک (توانای دارایی) پشتگیری هەبوونی توانای دارایی.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەتوانرێت بریکارنامەی فەرمی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بڕی ئەو تێچووە بریتیە لە رسومات کە لە پەیڕەوی تۆمار و پۆلینکردنی بەڵێندەران ژمارە (1) ی ساڵی (2007) لە ماددەی (پازدەهەم)دا بە شێوەی خشتە بەرامبەر هەر پلەیەکی پۆلین بڕەکەی دیاریکراوە. کە هاوپێچە

ماوەی پێویست: 

(3) رۆژ پێویستە بۆ بەدەست هێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

یەکەم هەنگاو: پێشکەشکردنی نوسراوی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.

دوا هەنگاو: دانی رسومات و وەرگرتنەوەی ناسنامەی پۆلینکردن.

ژوورەکان: 

خزمەتخوا سەردانی (6) ژوور دەکات:

١. ژووری دۆسیەکان بۆ وەرگرتنی دۆسیەی کۆمپانیا.

٢. ژووری وردبینی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان بەپێی پلەی پۆلینی بەڵێندەر یان کۆمپانیا.

٣. ژووری بەڕێوەبەری پۆلینکردن رەزامەندیدان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی.

٤. ژووری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندیدان و ناردنی بۆ وەرگرتنی رسومات.

٥. ژووری ژمێریاری بۆ دانی رسومات.

٦. ژووری کۆمپیوتەر بۆ دروستکردنی ناسنامە و وەرگرتنەوەی.

واژو: 

(4) واژوو پێویستە:
١. واژووی وردبین بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستی و تەواویی دۆکیومێنتەکان و بە بەراورد لەگەڵ دۆسیەکەی.

٢. واژووی بەڕێوەبەری پۆلینکردن بۆ رەزامەندیدان و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی.

٣. واژووی بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی بۆ رەزامەندیدان و ناردنی بۆ ژمێریار.

٤. واژووی ژمێریار بۆ وەرگرتنی رسومات.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز (2) جار سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکات:

١. یەکەم جار بۆ پێشکەشکردنی پشتگیریەکان و بەڵگەنامەکان و دانی رسومات.

٢. دووەم جار بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەکە.

ماوەی نێوان سەردانەکان 3 رۆژە.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری کە تۆمار کراوە.

٢. یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری.

٣. سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان یاخود یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری.

٤. سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری.

٥. سەندیکای وردبینان و ژمێریاران بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری.

٦. یەکێک لە بانکەکانی حکومی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی توانای دارایی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
هیج فۆرمێک نیە کە پڕبکرێتەوە لەلایەن خزمەتخواز. پیویستی بە مۆری عەریزەنووس نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان / ب.گ. کارگیڕی و دارایی/ ب. پۆلینکردنی بەڵێندەران

بەڕێوەبەرايەتی پۆلينكردنی بەڵێندەران
هةوليَر – شةقامي 60 م – نزيك پەرلەمان – بەرامبەر ئەنجومەنی دادوەری
تەلەفۆن : 0662230170
مۆبايل: 07502293509
E-mail: info@mop – krg.org

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟