نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای ناحکومی(ئەهلی)

زنجیرە: 
MED08

نوێ كردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای ناحكومی، دەرچووانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەبێ مەرجی تەمەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەم پەیمانگایانە دەخوێنن و بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەهێنن كە بڕواپێكراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە، هەر پەیمانگایەكی ئەهلی كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێك بەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕبێت پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەتی تازە بكاتەوە پاشان هەر دوو ساڵ جارێك مۆڵەتەكەی تازە دەكاتەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییبەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەس و لایەنەی کە خاوەنی پەیمانگای ناحکومین (ئەهلیین).

مەبەست: 

بە مەبەستی نوێ کردنەوە مۆڵەتیپەیمانگای ناحکومی (ئەهلی).

مەرجەکان: 

1. مۆڵەتی کردنەوەی پەیمانگای ئەهلی هەبێت.

2. میلاکی تەواو بێت کەڕێژەی میلاک لە (80%) کەمتر نەبێت و وانەبێژە لە (20%) زیاتر نەبێت.

3. کەفالەی مسۆگەری بە بڕی 5% لە داهاتی ژمارەی قوتابیان لە فەرمانگەی دادنوسی پارێزگاکەی پەسەند کرابێت.

.ناسنامەی باری شارستانی، بۆ زانینی هاوڵاتی بوونی وە ئەگەر عێراقی نەبوو پێویستە پاسپۆرت پێشكەش بكات.
٥. بەڵگەی دارایی، ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بۆ دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە قوتابخانە دادەمەزرێنێت.
٦. بەڵگەی خانووبەرە،بۆ دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تابۆ ئاماژەی پێكراوە.
٧. بڕوانامەی مامۆستا و كارمەندانی، بۆ دڵنیا بوون لە بڕوانامە و پسپۆڕی گشت كارمەندان.
٨. ژیاننامە (CV) ی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر،بۆ زانینی توانای كارگێڕی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكەی.
٩. پلانی خوێندن،بۆ ئاگاداربوون و زانینی چاڵاكی پلانی ساڵانەی قوتابخانە.
١٠ بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەتی بەڕێوەبەر.
١١. لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ لەگەڵ پسپۆڕی و بڕوانەمەی هەر یەكێكیان.
١٢. ناوو بڕوانامەی ئەندامانی ئەنجومەنی قوتابخانە/ خوێندنگا.
١٣. پیشتگیری تەندروستی كارمەندان: بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.
١٤. پشتگیری فەرمانگەكانی ناو شار (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی،بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) .
١٥. پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان /بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.ناسنامەی باری شارستانی، بۆ زانینی هاوڵاتی بوونی وە ئەگەر عێراقی نەبوو پێویستە پاسپۆرت پێشكەش بكات.
٢. بەڵگەی دارایی، ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بۆ دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە قوتابخانە دادەمەزرێنێت.
٣. بەڵگەی خانووبەرە،بۆ دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تابۆ ئاماژەی پێكراوە.
٤. بڕوانامەی مامۆستا و كارمەندانی، بۆ دڵنیا بوون لە بڕوانامە و پسپۆڕی گشت كارمەندان.
٥. ژیاننامە (CV) ی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر،بۆ زانینی توانای كارگێڕی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكەی.
٦. پلانی خوێندن،بۆ ئاگاداربوون و زانینی چاڵاكی پلانی ساڵانەی قوتابخانە.
٧. بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەتی بەڕێوەبەر.
٨. لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ لەگەڵ پسپۆڕی و بڕوانەمەی هەر یەكێكیان.
٩. ناوو بڕوانامەی ئەندامانی ئەنجومەنی قوتابخانە/ خوێندنگا.
١٠. پیشتگیری تەندروستی كارمەندان: بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.
١١. پشتگیری فەرمانگەكانی ناو شار (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی،بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) .
١٢. پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی چوار ملیۆن دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان /بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ‌، بەڵام پێویستەبریكارنامەی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

سوماتی نوێ كردنەوەی مۆڵەت چوار ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بە پێی پسوولە دارایی (37أ) کە هاوپێچە.

ماوەی پێویست: 

بۆ دەستەبەركردنی پشتگیری و ئەستۆپاكی هەریەك لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی،بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی پارێزگاكە) ماوەكەی دەكەوێتە ئەستۆی خودی خاوەن قوتابخانە و دەرچوونی لیژنەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بۆ كەشف كردن ،15 ڕۆژ دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکەشکردنی داوایەک بۆ وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان بەمەبەستینوێ کردنەوەی مۆڵەت.
2. وەرگرتنەوەی فەرمانی وەزاری بە نوێکردنەوەی مۆڵەت.

ژوورەکان: 

سێ هەنگاو كە لە خووارەوە ڕوونكراوەتەوە:

هەنگاوی یەكەم، ژووری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان لە پاشكۆی وەزارەت بۆ وردبینی كردنی مامەڵەكە.
هەنگاوی دووەم، ژووری بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری بۆ وەرگرتنی ڕەسمی تازەكردنەوە.
هەنگاوی سێیەم، ژووری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانی تازە كردنەوە.

واژو: 

چوار واژوو پێویستە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای ئەهلی:

١. لێژنەی ووردبینی لە وەزارەت، ( بۆ ووردبینی كردنی سەرجەم بەڵگەنامەكان و پێداویستیەكان).
٢. بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٣. بەرپرسی پەیمانگاکان، بۆ دەرکردنى فەرمانى وەزارى .
٤.بەڕێوەبەری قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان ،بۆ دوا جار ووردبینکردن و ناردنى بۆ نووسینگەى وەزیر.

ژمارەی سەردان: 

تەنها سێ جار:

جاری یەكەم ، بۆڕادەستکردنى مامەڵەی تازەكردنەوە بە پێی فۆرمی ژمارە (3)ی پەیمانگە كەهاوپێچە و وردبینی كردنی.
2- جاری دووەم ،بۆ وەرگرتنەوەی فەرمانی تازەكردنەوەی.
ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە پێویستن هەبن لە نێوان سەردانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بریتیە لە چوار ڕۆژ.
(بەمەرجێک هیچ کێشەیەکی نەبێت، بۆ نموونە خزمەت خواز تاوەکو پشتگیری پاکانەی باجی دەرامەت دەستەبەر نەکات کارەکانی لای ئێمە راهی نابێت).

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێی فۆرمی ژمارە (3) چووار فەرمانگە لەناو شارۆچكە یان شار كە ئەوانیش بریتین لە:

١. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاكە، بۆ پشكنین و دڵنیا بوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەكان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای قوتابخانە.
٢. بەرگری شارستانی پارێزگاكەی، بۆ دانانی ئاگركوژێنەوە و مەرجەكانی سەلامەتی لە قوتابخانەكە.
٣. باجی دەرامەت: بۆ هێنانی پاكانەی ئەستۆی پاكی باجی دەرامەت.
٤.بەرێوەبەرایەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەمەبەستی هێنانی ئەستۆ پاكی دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆڕمی ژمارە (3)ی پەیمانگە كە لە (هاوپێچی ژمارە 1) هاوپێچە بەبێ‌ بەرامبەر لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت و پێویستی بە عەریزەنووس نیە، وە ئەم فۆڕمە مەرج نیە لە تەنها بەڕێوەبەرایەكەمان بەدەست بهێنرێت لەبەر ئەوەی هیچ مۆرێكی لەسەر نیە، ئەم فۆڕمە بە ڕێنمایی ڕێكخراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا نا حكومیەكان.

هەولێر/ شەقامی 60 مەتری / نزیك باڵەخانەی نوێی پارێزگای هەولێر- پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە / بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا نا حكومیەكان. بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ئیمێــلە بکرێت esambotani@yahoo.com

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟