نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی

زنجیرە: 
MED10

نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای پیشەیی ئەهلی بۆ راهێنانی پیشەیی و زمان و بەهێزکردن،بۆ کردنەوەی پەیمانگایەکی پیشەیی بۆ ئەنجامدانی خولی بەهێزکردنی زمان و خولەکانی بەهێزکردنی پڕۆگرامەکان بۆ قوتابیان و خولی بەهێزکردنی پیشەیی جۆراوجۆر.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییبەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی پیشەیی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ خاوەنی پەیمانگای پیشەیی كە مۆڵەتی هەبێت و ساڵێكی بەسەر چوو بێت، بۆ بەردەوام بوونی مۆلەتەکەی.

مەبەست: 

بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای پیشەیی.

مەرجەکان: 

ئەم خاڵانەی خوارەوە بەشێکن لە مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە:
١.بەڵێن نامەی خاوەن و بەڕێوەبەر کە فەرمانبەری میری نیە لای دادنوس.
٢.پاکانەی باج و دەرامەت.
٣.(عقد ايجار) يان تاپۆی بینایە.
٤.ڕەزامەندی تەندروستی.
٥.دامەزراندنی دەرچوی پیشەیی -گرێبەستی دامەزراندن -بڕوانامە یان پشتگیری.
٦.بڕگەکانی پڕۆگرام.
٧.چالاکی ساڵی ڕابوردوو.
٨.بەرگری شارستانی.
٩. دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە سەر تەواوی مەرجەکانى وەرگرتنی ئەم خزمەتە سەیری (پێداویستی نوێکردنەوەی مۆڵەتی پەیمانگای فێرکردنی پیشەیی ناحکومی)کە هاوپێچە.

بەڵگەنامەکان: 

١. پاكانەی باجی دەرامەت، بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لەسەر ئەستۆ پاکی.
٢. ڕەزامەندی تەندروستی، بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی تەندروستی.
٣. گرێبەستی بە كرێگرتنی بینایە یان تاپۆی بیناكە (عقد ایجار)، بۆ زانینی خاوەنداریەتی بینایەی پەیمانگا، مولکە یان کرێیە.
٤. لیستی ناوی مامۆستایان و بڕوانامەكانیان و سیڤی، بۆ زانینی زانیاری تەواو لەسەر مامۆستای وانە بێژ، بە پێی پسپۆریەکەی.
٥. لیستی كەلوپەلی پەیمانگای پیشەیی ئەهلی، بۆ زانینی ئامادەکردنی پێداویستی مەشق وڕاهێنان وهۆیەکانی فێرکردن.
٦. دیاریكردنی پڕۆگرامەكانی خوێندن، بۆ زانینی بەکارهێنانی پڕۆگرامی فێرکردن.
٧. چالاكی ساڵی ڕابردووی پەیمانگاكە.
بۆ زانینی چالاکی پەیمانگا ورێژەی بەشداربووان لە خولی پێشکەشکراو.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ بەڵام پێویستە بریكارنامەى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رەسمی نوێكردنەوەی مۆڵەتی هەربەشێك بۆ هاوڵاتی ناوخۆ (200,000) دوو سەد هەزار دینارە.
رەسمی نوێكردنەوەی مۆڵەتی هەربەشێك بۆ هاوڵاتی بیانی (350,000) سێ سەد و پەنجا هەزار دینارە.
پاڵپشت بە رێنمایی پێدان وکردنەوە ونوێ کردنەوەی مۆلەت، بە پێی یاسای ژمارە (14) ی سالی (2012)کە هاوپێچە.

ماوەی پێویست: 

ئەگەر هاتوو پێداویستی و ڕەزامەندی لایەنەكانی تر تەواو بێت پێویستی تەنها بە دوو كاتژمێرە لە وەزارەت.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکەشکردنی داواکاری لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا.
2. وەرگرتنەوەی مۆڵەت لە وەزارەتی پەروەردە.

ژوورەکان: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی. بۆ:

ا- نووسینی پەراوێز بۆ ڕایی کردنی مامەڵە.
ب- واژوو بۆ دەرچوونی فەرمانی مۆلەت، بۆ:

ا- نووسینی پەراوێز بۆبەڕێوەبەرایەتی گشتی دوای پێداچوونەوە لە دروستی مامەڵەکە.
ب. نووسینی نووسراو بۆ ژمێریاری، بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی دیاری کراو بۆ کردنەوە و نوێ کردنەوەی پەیمانگا.
ج- دەرکردنی فەرمانی وەزاری.
2. بەڕێوەبەری فێركردنی پیشەیی.
3. ژمێریاری، بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی دیاری کراو بۆ کردنەوە و نوێ کردنەوەی مۆلەت، پاڵپشت بە رێنمایی پێدان وکردنەوە ونوێ کردنەوەی مۆلەت، بە پێی یاسای ژمارە (14) ی سالی (2012)کە هاوپێچە.

واژو: 

(3) واژوو:

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی، نوێکردنەوەی گرێبەستەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی واژوو دەکرێت.
٢. بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی، بۆ وردبینی کردنی سەرجەم مەرجەکان و بەڵگەنامە پێویستەکان.
٣. ژمێریاری، بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی دیاریکراو کە.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها یەک جار سەردانی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا، بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زانیاری و پەسندكردنی.
2. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاكە، بۆ پشكنین و دڵنیا بوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەكان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای پەیمانگا.
3. باجی دەرامەت، بۆ هێنانی ئەستۆپاكی باجی دەرامەت.
٨- بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ، بۆ دیاری کردنی پێداویستی ئاگر کوژێنەوەو دەرچەی فریاکەوتن.
٩- دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمی زانیاری دەبێت بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا/ / بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی پیشەیی پەسندی بکات، پێویستی بە مۆری 'عەریزەنووس' نییە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردنی ئامادەیی و پیشەیی- بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی پیشەیی

١. هەولێر – شەقامی 60 مەتری نزیك باڵەخانەی نوێی پارێزگای هەولێر - پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی فێركردنى پیشەیی.
٢. پارێزگای هەولێر - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر/ ب. فێرکردنی پیشەیی .
٣. پارێزگای سلێمانی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی پیشەیی .
٤. پارێزگای دهۆك - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك / بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان.
٥. ئیدارەی گەرمیان - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان/ بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان.
٦. پارێزگای هەڵه بجه بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەله بجه/ بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان.
٧. پارێزگای كەركوك - بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كەركوك / بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری کەرکوک.

بۆ وەر گرتنی هەر زانیارییەک پەیوەندی بەو ئیمیلانە بکە:
zardashtyoasif@yahoo.com
faruq_naby@yahoo.com

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟