نوێکردنەوەی مۆڵەتی نوسینگەی فێرکردنی لێخورینی ئۆتۆمبێل

زنجیرە: 
MOI13

نوێکردنەوەی مۆڵەتی نوسینگەی فێرکردنی لێخورینی ئۆتۆمبێل.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

هەموو نوسینگەی کە پێشتر نوسینگەیان هەبووە.

مەبەست: 

بە مەبەستی نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ نوسینگەکانی فێرکردنی لێخورینی ئۆتۆمبێل.

مەرجەکان: 

١. پشکنینی نوسینگە.
٢. لیژنەی پشکنینی تەندروستی بۆ شوفێر فێرکەرەکان.
٣. باجی دەرامەت.

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامە لەلایەن بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگاکانی هەرێم وەردەگیرێت ورەوانەی هاتووچۆی گشتی دەکرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، دەکرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

(75,000) هەزار دیناری عێراقی بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی نوسینگەی فێرکردنی لێخورینی ئۆتۆمبێل بۆ یەک ساڵ.

ماوەی پێویست: 

پاش هێنانی رەزامەندی لیژنە و نوسراوی باجی دەرامەت و لیژنەی پشکنینی تەندروستی بۆ شوفێرانی فێرکار( یەک1 )رۆژی دەوێت لە هاتوچۆی گشتی.

هەنگاوەکان: 

نوسین وداواکاری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی هەرێم . دواین هەنگاو وەرگرتنەوەی مۆڵەتی نوێ

ژوورەکان: 

١. سەردانی هاتوچۆی گشتی بەشی یاسایی.
٢. ژووری وەرگرتە.
٣. هۆبەی یاسایی .
٤. ژووری ژمێریاری .
٥. ژووری دەرکردە.
٦. ژووری یاسایی بۆ جیاکردنەوەی مامەلەکان.

واژو: 

١. بەر پرسی هوبە بۆ وردبینیکردن مامەڵە و تەوواو بونیی.
٢. واژوی بەڕێوەبەری بۆ وەرگرتنی رەزامەندی.

ژمارەی سەردان: 

یەک جار سەردانی هاتووچۆی گشتی دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. وەرگرتنی رەزامەندی ئاسایشی پاش پێشکەشکردنی بەڵگەنامە کەسیەکان وبەڵگەنامەی تایبەت بە ناسینی نوسینگەکە.
٢. وەرگرتنی رەزامەندی پۆلیسی پاش پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی کەسیەکان وبەڵگەنامەی تایبەت بە ناسین نوسینگەکە.
٣. پشتگیری موختاری ئەو ناوجەیەی کە نوسینگەکەی لێکرایتەوە بۆ ئاگادار بوونی موختار پاش بردنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بەکردنەوەی نوسینگەکەو (عەقدی )تایبەت بەکڕینی یان بەکرێ وەرگرتنی باڵەخانەی تایبەت بە نوسینگەکە.
٤. پشتگیری تەندروستی شوفێرەکان وخاوەن نوسینگە لە لایەن فەرمانگەی تەندروستی پاش بردنی بەڵگەنامە کەسیەتایبەتیەکان.
هێنانی پاکانەی باجی دەرامەت بۆ ساڵی تازە باش بردنی بەڵگەنامەکانی تایبەتیه کان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نییە
پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟