نوێکردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی بنەڕەتی ئەهلی

زنجیرە: 
MED06

نوێ كردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحكومی، هەر قوتابخانەیەكی بنەڕەتی ئەهلی كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێك بەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕبێت پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەتی تازە بكاتەوە پاشان هەر دوو ساڵ جارێك مۆڵەتەكەی تازە دەكاتەوە.
تازەكردنەوەی ساڵانەی مۆڵەت پێش بەرواری ١٥/٨ دەبێت و ئەگەر دواكەوت بەرپرسیار دەبێ بەرامبەر بە سزا یاساییەكان. (بەپێی مادەی ٤ و بڕگەی ٢،کە هاوپێچە، تازە كردنەوەی ساڵانەی مۆڵەت پێش ١٥/٨ دەبێت , وە ئەگەر دواكەوت تا 30/9 سزا دەدرێت بە بڕی (10) ملیۆن دینار و ماوەی (15) ڕۆژی تری پێ دەدەرێت بە پێی رێنمایی ساڵى ٢٠١٦ ماددەى (٦٨) خالى (٣) بڕگەی (ج) كە لە, وە ئەگەر لە وماوەیە تەواو نەكرا پێشنیازی داخستنی ئەو قوتابخانەیە ناحكومیە دەكرێت لە كۆتایی وەرزی یەكەم).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی ساوایانبەڕێوەبەرایەتی فێرکردنی بنەڕەتی
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەس و لایەنەی کە خاوەنی قوتابخانەی بنەڕەتین.

مەبەست: 

بە مەبەستی نوێ کردنەوە مۆڵەتی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحکومی (ئەهلی) بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی قوتابخانەکە و کوالیتیەکەی.

مەرجەکان: 

١.مۆڵەتی كردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی ناحكومی هەبێت. واتە کەسێک ئەم خزمەتە نایگرێتەوە ئەگەر قوتابخانەى بنەرەتى نەبێت.
٢. میلاكی تەواو بێت كە ڕێژەی میلاك لە (80%) كەمتر نەبێت و وانەبێژە لە (20%) زیاتر نەبێت.
٣. كەفالەی مسۆگەری بە بڕی 5% لە داهاتی ژمارەی قوتابیان لە فەرمانگەی دادنووسی پارێزگاكەی پەسند كرابێت.
٤. بەڵگەی دارایی: ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بۆ دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە قوتابخانەكە دادەمەزرێنێت.
٥.بەڵگەی خانووبەرە: بۆ دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تابۆ ئاماژەی پێكراوە.
٦.بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەتی بەڕێوەبەر.
٧.لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ لەگەڵ پسپۆڕی و بڕوانەمەی هەر یەكێكیان.
٨.ناوو بڕوانامەی ئەندامانی ئەنجومەنی قوتابخانە/ خوێندنگا.
٩.پیشتگیری تەندروستی كارمەندان: بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە..
١٠ پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی چوار ملیۆن دینار كە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان /بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت،کە هاوپێچە.

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەی دارایی، ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بۆ دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە قوتابخانەكە دادەمەزرێنێت.
٢.بەڵگەی خانووبەرە، بۆ دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تابۆ ئاماژەی پێكراوە.
٢.بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەتی بەڕێوەبەر.
٣.لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ لەگەڵ پسپۆڕی و بڕوانەمەی هەر یەكێكیان.
٤.ناوو بڕوانامەی ئەندامانی ئەنجومەنی قوتابخانە/ خوێندنگا.
٥.پیشتگیری تەندروستی كارمەندان، بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە..
٦.پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی چوار ملیۆن دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت،کە هاوپێچە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ‌، بەڵام پێویستەبریكارنامەی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسوماتی نوێ كردنەوەی مۆڵەت بۆ هەر دوو ساڵا جارێك چوار ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بە پێی پسوولە دارایی (37أ). کە هاوپێچە هاتووە.

ماوەی پێویست: 

بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پشتگیری و ئەستۆپاکی هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پارێزگاکە) ماوەکەی دەکەوێتە ئەستۆی خودی خاوەن قوتابخانە و دەرچوونی لیژنەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بۆ کەشفکردن (15) ڕۆژ دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکەشکردنی داوایەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا.
2. سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەنتەری شار (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی،بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی پارێزگا،بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پارێزگاکە) بۆ وەرگرتنی پشتگیری.
3. پڕکردنەوەی فۆڕمی ژمارە (3) لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا.
4. بەرزکردنەوەی مامەڵەکە بۆ وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان) بە مەبەستی وردبینی کردنی و دەرچوونی فەرمانی وەزاری بە تازەکردنەوەی ئەم مۆڵەتە.
بەپێی فۆڕمی ژمارە (3ی قوتابخانەی ئەهلیەکان) کە بە هاوپێچی ژمارە (11).

ژوورەکان: 

چوار هەنگاو كە لە خووارەوە ڕوونكراوەتەوە:
١.ژووری بەڕێوەبەر ، بۆ پەسەند كردنی داواكەى وناردنى بۆ لایەنى پەیوەندار .
٢.ژووری بەرپرسی دۆسیەى بنەرەتى ، بۆ وردبینی كردنی مامەڵەكە.
٣.ژووری بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ، بۆ وەرگرتنی ڕەسمی تازەكردنەوە.
٤. بەرپرسی دۆسیەی بنەرەتى بۆ دەرکردنى فەرمانی تازە كردنەوە.

واژو: 

شەش واژوو پێویستە بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی بنەڕەتی ئەهلی.
١.بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٢.بەرپرسی بەشی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٣.بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٤.لێژنەی ووردبینی لە وەزارەت ( بۆ ووردبینی كردنی سەرجەم بەڵگەنامەكان و پێداویستیەكان).
٥.بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٦.بەرپرسی بەشی قوتابخانە بنەرەتییەکان لە وەزارەت بۆ دەرکردنى فەرمانى وەزارى .

ژمارەی سەردان: 

تەنها دوو جار:
جاری یەکەم , بۆ وەرگرتنی مامەڵەی تازەکردنەوە بە پێی فۆرمی ژمارە (3ی قوتابخانەی ناحکومی) و وردبینی کردنی.
جاری دووەم , بۆ واژوکردنی گرێبەست و وەرگرتنەوەی فەرمانی تازەکردنەوەی.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێی فۆرمی ژمارە (3ی قوتابخانەی ئەهلی) شەش فەرمانگە لەناو شارۆچكە یان شار كە ئەوانیش بریتین لە:
١. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا ، بۆ پێشكەش كردنی داواكاری.
٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا ، بۆ ئاراستە كردنی نوسراو بۆ ئەم چوار بەڕێوەبەاریەتیەی خوارەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری.
3- فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاكە، بۆ پشكنین و دڵنیا بوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەكان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای قوتابخانە.
4- بەرگری شارستانی پارێزگاكەی، بۆ دانانی ئاگركوژێنەوە و مەرجەكانی سەلامەتی لە قوتابخانە.
5- باجی دەرامەت، بۆ هێنانی پاكانەی ئەستۆی پاكی باجی دەرامەت.
٦. كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بۆ هێنانی ئەستۆ پاكی دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆڕمی ژمارە (3ی قوتابخانەی ناحکومی کە هاوپێچە) بەبێ‌ بەرامبەر لە بەڕێوەبەرایەتی فێركردنی بنەڕەتیدەتوانرێت بەدەست بهێنرێت و پێویستی بە عەریزەنووس نیە، وە ئەم فۆڕمە مەرج نیە لە تەنها بەڕێوەبەرایەكەمان بەدەست بهێنرێت لەبەر ئەوەی هیچ مۆرێكی لەسەر نیە. ئەم فۆڕمە بە ڕێنمایی ڕێكخراوە.
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وازارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان

١.هەولێر/ شەقامی شەست مەتری/ پشت تەلاری نوێی پارێزگای هەولێر/ پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ئیمێــلە بکرێت esambotani@yahoo.com
٢.پارێزگای هەولێر سەنتەرى شار تەنیشت وەزارەتى تەندروستى minister0ffic@moe.com
٣.پارێزگای سلێمانی تەنیشت بەڕێوەبەراتەى هاتووچۆى سلێمانى parwarda.nongov@gmail.com
٤.پارێزگای دهۆك سەنتەرى شــــار نزیک بەرگرى شارستانى نەورۆز education1@gmail.com
٥.ئیدارەی گەرمیان سەنتەرى شــــار edu.garmian@gmail.com
٦.پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرى شـــــار education.halabja@gmail.com

پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟