نوێکردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی ئامادەیی ئەهلی

زنجیرە: 
MED07

نوێ كردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی ئامادەیی ناحكومی، هەر قوتابخانەیەكی ئامادەیی ئەهلی كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێك بەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕبێت پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەتی تازە بكاتەوە پاشان هەر دوو ساڵ جارێك مۆڵەتەكەی تازە دەكاتەوە.
یاساییەكان. (بەپێی مادەی ٦٤ و بڕگەی ٢)كە هاوپێچە، تازە كردنەوەی ساڵانەی مۆڵەت پێش ١٥/٨ دەبێت، وە ئەگەر دواكەوت تا 30/9 سزا دەدرێت بە بڕی (10) ملیۆن دینار و ماوەی (15) ڕۆژی تری پێ دەدەرێت بە پێی رێنمایی ساڵى ٢٠١٦ ماددەى (٦٨) خالى (٣) بڕگەی (ج) كە هاوپێچە، وە ئەگەر لە وماوەیە تەواو نەكرا پێشنیازی داخستنی ئەو قوتابخانەیە دەكرێت لە كۆتایی وەرزی یەكەم.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەییبەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەس و لایەنەی کە خاوەنی قوتابخانەی ئامادەیین.

مەبەست: 

بە مەبەستی نوێ کردنەوە مۆڵەتی قوتابخانەی ئامادەیی ئەهلی (ناحکومی) بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی قوتابخانە و کوالیتیەکەی.

مەرجەکان: 

١.مۆڵەتی كردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی ناحكومی هەبێت. واتە کەسێک ئەم خزمەتە نایگرێتەوە ئەگەر قوتابخانەى بنەرەتى نەبێت.
٢. میلاكی تەواو بێت كە ڕێژەی میلاك لە (80%) كەمتر نەبێت و وانەبێژە لە (20%) زیاتر نەبێت.
٣. كەفالەی مسۆگەری بە بڕی 5% لە داهاتی ژمارەی قوتابیان لە فەرمانگەی دادنووسی پارێزگاكەی پەسند كرابێت.
٤.ناسنامەی باری شارستانی، بۆ زانینی هاوڵاتی بوونی وە ئەگەر عێراقی نەبوو پێویستە پاسپۆرت پێشكەش بكات.
٥. بەڵگەی دارایی، ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بۆ دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە قوتابخانە دادەمەزرێنێت.
٦. بەڵگەی خانووبەرە،بۆ دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تابۆ ئاماژەی پێكراوە.
٧. بڕوانامەی مامۆستا و كارمەندانی، بۆ دڵنیا بوون لە بڕوانامە و پسپۆڕی گشت كارمەندان.
٨. ژیاننامە (CV) ی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر،بۆ زانینی توانای كارگێڕی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكەی.
٩. پلانی خوێندن،بۆ ئاگاداربوون و زانینی چاڵاكی پلانی ساڵانەی قوتابخانە.
١٠ بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەتی بەڕێوەبەر.
١١. لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ لەگەڵ پسپۆڕی و بڕوانەمەی هەر یەكێكیان.
١٢. ناوو بڕوانامەی ئەندامانی ئەنجومەنی قوتابخانە/ خوێندنگا.
١٣. پیشتگیری تەندروستی كارمەندان: بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.
١٤. پشتگیری فەرمانگەكانی ناو شار (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی،بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) .
١٥. پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی چوار ملیۆن و پێنج سەد دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان /بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.

بەڵگەنامەکان: 

١.ناسنامەی باری شارستانی، بۆ زانینی هاوڵاتی بوونی وە ئەگەر عێراقی نەبوو پێویستە پاسپۆرت پێشكەش بكات.
٢. بەڵگەی دارایی، ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بۆ دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە قوتابخانە دادەمەزرێنێت.
٣. بەڵگەی خانووبەرە،بۆ دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تابۆ ئاماژەی پێكراوە.
٤. بڕوانامەی مامۆستا و كارمەندانی، بۆ دڵنیا بوون لە بڕوانامە و پسپۆڕی گشت كارمەندان.
٥. ژیاننامە (CV) ی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر،بۆ زانینی توانای كارگێڕی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكەی.
٦. پلانی خوێندن،بۆ ئاگاداربوون و زانینی چاڵاكی پلانی ساڵانەی قوتابخانە.
٧. بڕوانامە و پسپۆڕی و ساڵانی خزمەتی بەڕێوەبەر.
٨. لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ لەگەڵ پسپۆڕی و بڕوانەمەی هەر یەكێكیان.
٩.. ناوو بڕوانامەی ئەندامانی ئەنجومەنی قوتابخانە/ خوێندنگا.
١٠. پیشتگیری تەندروستی كارمەندان: بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.
١١. پشتگیری فەرمانگەكانی ناو شار (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكەی، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی،بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت) .
١٢. پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی چوار ملیۆن دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان /بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ‌، بەڵام پێویستەبریكارنامەی هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ هەر دوو ساڵ جارێک یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزاردینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بەپێی پسولە دارایی (37أ) کە هاوپێچە.

ماوەی پێویست: 

بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پشتگیری و ئەستۆپاکی هەریەک لە (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی،بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پارێزگاکە) ماوەکەی دەکەوێتە ئەستۆی خودی خاوەن قوتابخانە و دەرچوونی لیژنەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بۆ کەشفکردن، (15) ڕۆژ دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکەشکردنی داوایەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا.
2. دەرچوونی فەرمانی وەزاری بە تازەکردنەوەی ئەم مۆڵەتە.

ژوورەکان: 

سێ هەنگاو کە لە خوارەوە ڕوونکراوەتەوە:
١.ژووری بەڕێوەبەر ، بۆ پەسەند كردنی داواكەى وناردنى بۆ لایەنى پەیوەندار .
٢.ژووری بەرپرسی دۆسیەى ئامادەیی، بۆ وردبینی كردنی مامەڵەكە.
٣.ژووری بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ،بۆ وەرگرتنی ڕەسمی تازەكردنەوە.

واژو: 

شەش واژوو پێویستە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی ئامادەیی ئەهلی.

١.بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٢. بەرپرسی بەشی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٣. بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٤. لێژنەی ووردبینی لە وەزارەت ( بەمەبەستی ووردبینی كردنی سەرجەم بەڵگەنامەكان و پێداویستیەكان).
٥. بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٦. بەرپرسی بەشی ئامادەیی لە وەزارەت بۆ دەرکردنى فەرمانى وەزارى.

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها دوو جارسەردانی دەکات:

١.جاری یەکەم، بۆ وەرگرتنی مامەڵەی تازەکردنەوە بە پێی فۆرمی نوێ کردنەوەی قوتابخانە ئەهلیەکان کە هاوپێچە و وردبینی کردنی.
٢.جاری دووەم، بۆ واژووکردنی گرێبەست و وەرگرتنەوەی فەرمانی تازەکردنەوەی.

ئەو ڕۆژانەی کە پێویستن هەبن لە نێوان هەر سەردانێکدا بریتیە لە چوار ڕۆژ.
(بەمەرجێک هیچ کێشەیەکی نەبێت، بۆ نموونە خزمەت خواز تاوەکو پشتگیری پاکانەی باجی دەرامەت دەستەبەر نەکات کارەکانی لای ئێمە راهی نابێت).

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێی فۆرمی قوتابخانەی ئەهلی تایبەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی قوتابخانەی ناحکومی(ئەهلی) شەش فەرمانگە لەناو شارۆچکە یان شار کە ئەوانیش بریتین لە:

١. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا،بۆ ئاراستە کردنی نوسراو بۆ ئەم چوار بەڕێوەبەرایەتیەی خوارەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری.

٣. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاکە،بۆ پشکنین و دڵنیابوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەکان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای قوتابخانە.

٤. بەرگری شارستانی پارێزگاکەی، بۆ دانانی ئاگرکوژێنەوە و مەرجەکانی سەلامەتی لە قوتابخانەکە.

٥. باجی دەرامەت، بۆ هێنانی پاکانەی ئەستۆی پاکی باجی دەرامەت.

٦. بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: ببۆ هێنانی ئەستۆ پاکی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆڕمی ژمارە (3) ی قوتابخانە ئەهلیەکان کە هاوپێچە بێ‌ بەرامبەر لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت و پێویستی بە عەریزەنووس نییە، و ئەم فۆرمە مەرج نییە لە تەنها بەڕێوەبەرایەکەمان بەدەست بهێنرێت لەبەر ئەوەی هیچ مۆرێکی لەسەر نییە، ئەم فۆرمە بە ڕێنمایی ڕێکخراوە.
هاوپێچەکان: 
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وازارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان

١.هەولێر/ شەقامی شەست مەتری/ پشت تەلاری نوێی پارێزگای هەولێر/ پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ئیمێــلە بکرێت esambotani@yahoo.com
٢.پارێزگای هەولێر سەنتەرى شار تەنیشت وەزارەتى تەندروستى minister0ffic@moe.com
٣.پارێزگای سلێمانی تەنیشت بەڕێوەبەراتەى هاتووچۆى سلێمانى parwarda.nongov@gmail.com
٤.پارێزگای دهۆك سەنتەرى شــــار نزیک بەرگرى شارستانى نەورۆز education1@gmail.com
٥.ئیدارەی گەرمیان سەنتەرى شــــار edu.garmian@gmail.com
٦.پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرى شـــــار education.halabja@gmail.com

پۆلێن: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟