نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی شوێنی خزمەت گوزاری گشتی

زنجیرە: 
MOH29

لە کاتی ته‌واو بوونى یەک ساڵ بە سەر دەرهێنانی مۆڵەتی تەندروستی پێویستە خاوەن شوینەکە مۆڵەتەکە تازە بکاتەوە،واتە پاش هەر (12) مانگ ئەم مۆڵەتە پێویستی بە نوێ کردنەوەی هەیە واتە مۆڵەتی تەندروستی بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن یان خزمه‌ت پێشکەش بە هاوڵاتی دەکەن (ئارایشگە ، سەرتاشخانە، سەنتەرەکانی جوانکاری، شوێنی مەساج، مەلەوانگە، هۆڵی لەشجوانی، سەیرانگا و شاری گەشتیاری، کۆفی شۆپ نێرگەلە، کۆشک و فرۆشگای مەی فرۆشەکان، سینەما، گەرماو) لەگەڵ هوموو کارگەکانی بەرهەمهێنانی خواردن وە کارگەکانی کە خۆراک قوتوبەند دەکەن یان دروست دەکەن پێویستە لەسەر ئەم شوێنانە مۆڵەتی تەندروستی نوێ بکەنەوە.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی تەندروستیبەڕێوەبەراریەتی گشتی کاروباری تەندروستیبەڕێوەبەرایەتی چاودێری و سەلامەتی خۆراکهۆبەی چاودێری تەندروستی
مافی وەدەستهێنان: 

ئەم خزمەتە بۆ هەموو شوینە گشتیەکان کە خواردن و خواردنەوە دەفرۆشن پێشکەش بە هاوڵاتی دەکەن لە بڕگە روونمان کردۆتەوە.

مەبەست: 

بۆ نوێکردنه‌وه‌ى مۆڵەتی تەندروستی بۆ ماوەی یەک ساڵ، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی تەندروستی ئەو شوێنە کە لە خاڵی (3) ئاماژەمان پێکردووە.

مەرجەکان: 

١. دەبێت خاوەن کارەکە فۆرمێک پڕ بکاتەوە ئەم فۆرمەش لە ژووری ژمێریاری کە بڕەکەی (5،000) پێنج ههزار ديناری عێراقی.
٢. دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە لەلایەن تیمی چاودێری تەندروستی دەرخستە بۆ شوێنەکەی دەکەن بە مەبەستی دڵنیا بوون بۆ شێنی کارەکە.
٣. خاوەن کارەکە ئەستۆپاکی خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت کە ئەمەش رێکخراوە لەنێوان دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگی کردن لە نێوانیان بۆ ئەوەی توشی هیچ گرفتێکی یاسایی نەبێت.

٤. دوای ئەوەی دووبارە دەرخستەیەکی تری کۆتایی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانێت ئەو شوێنە گونجاوە بۆ کارکردن پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بووە.

٥. مەرجەکانی تری هەمان مەرجی پێشوو کە سەرەتا مۆڵەتەکەی دەرهێنا هاوپێچمان کردووە لە فۆرمی (پێدانی مۆڵەتی تەندروستی).

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەنامەی باری شارستانی (نفوس) بۆ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان، بۆ دڵنیابوون ئایا هاوڵاتیەکە عراقیە یان نا، چونکە ئەگەر کەسەکە(خاوەن کارەکە) هاوڵاتی بیانی بێت دەبێت مۆڵەتی کارکردنی هەبێت لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.

٢. بەڵگەنامەی نشینگە و باری شارستانی بۆ هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێم، ئەمەش بۆ هەمان خاڵی (1) لە بڕگەی (15) روون کراوەتەوە.

٣. بەڵگەنامەی نشینگە و پاسپۆرت بۆ بیانیان، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت پاسپۆرت و مۆڵەتی کارکردنی هەیە و بەسەر نەچووە، ماوەی کارکردنی و نیشتەجێ بوونی.

٤. بەڵگەنامەی نشینگە یان فۆرمی (نەتەوە یەکگرتووەکان) بۆ پەنابەرە سوور یەکان.بۆ ئەوەی بزانرێت لە کام گروپە ئایا ئاوارەیە يا بۆ کارکردن هاتووە بۆ هەرێمی کوردستان، مۆڵه‌تى کارکردنى به‌شێوه‌يه‌کى دروست به‌ده‌ست هێناوه‌.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

ئەم خزمەتە دەتوانرێت خودی خاوەن شوێنەکە بێت یان بريکاری خاوەن شوێنەکە یان پارێزەرێک بێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسومات بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١. شوێنی میللی (9،000)هه زارديناری عێراقی کرێی ده‌رخسته‌.

٢. شوێنی گەشتیاری (23،000) هه زارديناری عێراقی کرێی ده‌رخسته‌.
لەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکە گشتیەکانی تەندروستی(هەولێر، سلێمانی ، دهۆک، هەڵەبجەی شەهید، گەرمیان، راپەرین. کۆیە).

ماوەی پێویست: 

(7)حه‌وت رۆژ.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: دەبێت فۆرمەکە پڕبکاتەوە.
٢. هێنانی مۆڵەتی پێشوو کە بەسەرچووە.
دوایین هەنگاو: دوای تەواو کردنی هەموو ئەو خاڵانەی باسمان کردووە بۆ نوێ دەکرێتەوە.

ژوورەکان: 

1. ژووری پرسگە بۆ پرکردنه‌وه‌ى فۆرم.
2. ژووری تیمی کارگە دەرخسته‌ بۆ شوێنەکە دەکات (رۆژێک دیاری دەکەن بە مەبەستی سەردانی کردنی شوێنەکە).
3. ژوور ژمێریاری بە مەبەستی پێدانی پارە (رسومات) بۆ خاوەن کارەکە.
4. ژووری بەرپرسی بەدواداچوونی کارەکە بۆ واژوکردنی دەرخستە.
5. ژووری مۆڵەت بۆ پێدانه‌وه‌ى مۆڵه‌تى تازه‌.

واژو: 

(4) واژووی پێویستە.
١. دوو واژو بۆ تیمی چاودێری تەندروستی لەکاتی دەرخستەدا، ئەمەش بۆ سه‌ردانى کردن و لە دواکاری خاوەن کارەکە.
٢. واژووی بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری تەندروستی بۆ ئاگاداربوونی لەوەی ئایا تیمەکانیان دەرخسته‌ بۆ خاوەن کارەکە کراووە.
٣. واژوی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی بۆ رێگاپێدان بەنوێ کردنەوەی مۆڵەتی 3تەندروستی بۆ خاوەن کارەکە.

ژمارەی سەردان: 

(5) ژووری پێویستە.
1. ژوورێک کە فۆرمی بۆ پردەکرێتەوە کە سەرەتای کارەکەیە.
٢. ژووری ئەو تیمەی کە دەخستەی بۆ دەکرێت واتا بۆ شوێنەکە دەکرێت(رۆژێک دیاری دەکەن بە مەبەستی سەردان کردنی شوێنەکە).
٣. ژووری ژمێریاری بە مەبەستی پێدانی پارە(رسومات) بۆ خاوەن کارەکە.
٤. ژووری بەرپرسی بە دوا داچوونی کارەکە بۆ واژوو کردنی لەسەر ئەو دەرخستەی بۆی کراوە.
٥. ژووری مۆڵەت پێدان: واتە مۆڵەتی نوێی تەندروستی بۆ دەردەهێنرێت بۆ ماوەی یەک ساڵ.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. شارەوانی بۆ پابەندبوونی شوێنەکە بە رێنمایی شارەوانی.

٢. باجی دەرامەت بۆ هێنانى ئەستۆپاکی.

٣. قایمقامیەت یاخود گەشت و گوزار، ئه‌گه‌ر شوێنه‌که‌ ميللى بوو ئه‌بێت بچێته‌ قائيم قاميه‌ت، ئه‌گه‌ر گه‌شت و گوزار بوو ئه‌بێت بچێت بۆ به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شتوگوزار.

٤. ژووری بازرگانی بۆ وەرگرتنی (ناوی بازرگانی).

٥. بەرگری میللی بۆ دانانى ئاگرکوژينه‌وه‌و پابه‌نديه‌تيان به‌ رێنمايى.

تێبینی: بە پێی پارێزگا دەگۆڕێت بۆ هێنانی لاری نەبوونی شوێنی تری حکومی.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
فۆرمى تايبه‌ت هه‌يه‌، له‌لايه‌ن عه‌ريزه‌نوسى به‌ريوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى پولى لێده‌درێت. هاوپێچ کراوه‌.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟