نوێکردنەوەی مۆڵەتی باخچەی منداڵانی ناحكومی

زنجیرە: 
MED05

باخچەیەكی منداڵان كە ساڵی دووەمی بێت و ساڵێك بەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی تێپەڕبێت پێویستە بۆ ساڵی دووەم مۆڵەتی تازە بكاتەوە پاشان هەر دوو ساڵ جارێك مۆڵەتەكەی تازە دەكاتەوە.
تازەكردنەوەی ساڵانەی مۆڵەت پێش بەرواری ١٥/٨ دەبێت و ئەگەر دواكەوت بەرپرسیار دەبێ بەرامبەر بە سزا یاساییەكان. (بەپێی مادەی ٦٤ و بڕگەی ٢)کە هاوپێچە، تازە كردنەوەى ساڵانەى مۆڵەت پێش ١٥/٨ دەبێت، وە ئەگەر دواكەوت تا 30/9 سزا دەدرێت بە بڕى (10) ملیۆن دینار و ماوەى (15) ڕۆژى ترى پێ دەدەرێت بە پێی رێنمایی ساڵى ٢٠١٦ ماددەى (٦٨) خالى (٣) بڕگەی (ج) كە لە ، وە ئەگەر لەو ماوەیە تەواو نەكرا پێشنیازى داخستنى ئەو باخچە ناحكومیە دەكرێت لە كۆتایى وەرزى یەكەم).

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پەروەردەبەڕێوەبەرایەتی گشتی فێرکردنی بنەڕەتی و باخچەی ساوایانبەڕێوەبەرایەتی باخچەی ساوایان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ ئەو کەس و لایەنەی کە خاوەنی باخچەی ساوایانە و پێشتر مۆڵەتی کردنەوەی باخچەی ساوایانی ئەهلی وەرگرتووە.

مەبەست: 

بە مەبەستی نوێ کردنەوە مۆڵەتی باخچەی ساوایانی ئەهلی (ناحکومی) ،بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی باخچەکە و کوالیتیەکەی.

مەرجەکان: 

١.مۆڵەتی باخچەی منداڵانی هەبێت. واتە کەسێک ئەم خزمەتە نایگرێتەوە ئەگەر باخچەى منداڵانى نەبێت.
٢.میلاكی تەواو بێت كە ڕێژەی میلاك لە (80%) كەمتر نەبێت و وانەبێژە لە (20%) زیاتر نەبێت.
٣.كەفالەی مسۆگەری بە بڕی 5% لە داهاتی ژمارەی قوتابیان لە فەرمانگەی دادنووسی پارێزگاكەی پەسند كرابێت.
٤.بەڵگەى دارایى: ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بەمەبەستی دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە باخچەكە دادەمەزرێنێت.
٥.بەڵگەى خانووبەرە: بەمەبەستی دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تاپۆ ئاماژەی پێكراوە.
٦.پیشتگیرى تەندروستى كارمەندان: بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.
٧.پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی یەك ملیۆن دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.
کە دەکاتە بڕى نیوەى پارەى رسوماتى پێ دانى مۆڵەت بە پێی رێنمایی ژمارە (١) ساڵى ٢٠١٦ ماددەى شیێست وچوار خالى دووەم.

بەڵگەنامەکان: 

١. بەڵگەى دارایى: ئامادەكردنی دەستەبەری مسۆگەر (كفالە ضامنە) بە ڕێژەی 5% داهاتی ژمارەی قوتابیانی وەریان دەگرێت وە بەمەبەستی دڵنیا بوون لە توانای دارایی ئەو كەسەی كە باخچەكە دادەمەزرێنێت.
٢.بەڵگەى خانووبەرە: بەمەبەستی دڵنیابوون لە ڕووبەر و شوێنی بیناكە كە لە تاپۆ ئاماژەی پێكراوە.
٣.پیشتگیرى تەندروستى كارمەندان: بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی كارمەندانی و گونجانیان بۆ ئەم پیشەیە.
٤.پسوولە رسوماتی نوێ کردنەوەى مۆڵەت بەبڕی یەك ملیۆن دینار كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان / بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەم پارەیە دەدرێت.
کە دەکاتە بڕى نیوەى پارەى رسوماتى پێ دانى مۆڵەت بە پێی رێنمایی ژمارە (1) ساڵى 2016 ماددەى شیێست وچوار خالى دووەم .

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ، بەڵام پێویستە بریكارنامەى هەبێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەت بۆ هەر دوو ساڵ جارێک (1،000،000) یه‌ك ملیۆن دینار وەردەگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە دیوانی وەزارەت بە پێی پسولە دارایی (٣٧أ) کە هاوپێچە.

ماوەی پێویست: 

بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پشتگیری و ئەستۆپاکی هەریەک لە (بەرێوەبەرایەتی تەندروستی، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، بەرێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی پارێزگا، بەرێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پارێزگاکە) ماوەکەی دەکەوێتە ئەستۆی خودی خاوەن باخچەکە و دەرچوونی لیژنەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بۆ کەشفکردن، بەڵام (15) ڕۆژ دەخایەنێت.

هەنگاوەکان: 

1. پێشکەشکردنی داوایەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا.
2. سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەنتەری شار (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی. بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پارێزگاکە) بۆ وەرگرتنی پشتگیری.
3. پڕکردنەوەی فۆڕمی ژمارە (3) لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا.
4. بەرزکردنەوەی مامەڵەکە بۆ وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی ساوایان) بە مەبەستی وردبینی کردنی و دەرچوونی فەرمانی وەزاری بە تازەکردنەوەی ئەم مۆڵەتە.
بەپێی فۆڕمی ژمارە (3) ی باخچەی ساوایان کە هاوپێچە.

ژوورەکان: 

چوار هەنگاو کە لە خوارەوە ڕوونکراوەتەوە:

١.ژووری بەڕێوەبەر بۆ پەسەند كردنی داواكەى وناردنى بۆ لایەنى پەیوەندار .
٢.ژووری بەرپرسی دۆسیەى باخچەى منداڵان بۆ وردبینی كردنی مامەڵەكە.
٣.ژووری بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری بۆ وەرگرتنی ڕەسمی تازەكردنەوە.
٤.ژووری بەرپرسی دۆسیەی باخچەى منداڵان بۆ دەرکردنى فەرمانی تازە كردنەوە.

واژو: 

شەش واژوو پێویستە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی باخچەی ساوایانی ئەهلی:

١.بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٢.بەرپرسی بەشی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٣.بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا، بۆ وەرگرتنی ڕای لە تازەکردنەوەی مۆڵەتەکە.
٤.لێژنەی ووردبینی لە وەزارەت ،( بۆ ووردبینی كردنی سەرجەم بەڵگەنامەكان و پێداویستیەكان).
٥. ناحکومی.لە سەر فۆرمى ژمارە سێ خانەى تایبەتە بە بەرێوەبەرى خوێندنى ناحکومى .
٦.بەرپرسی بەشی باخچەکان لە وەزارەت، لە سەر فۆرمى ژمارە سێ خانەى تایبەتە لە فۆرمەکە .

ژمارەی سەردان: 

خزمەت خواز تەنها دوو جار سەردان دەکات:

1. جاری یەکەم ، بۆ وەرگرتنی مامەڵەی تازەکردنەوە بە پێی فۆرمی ژمارە (3ی باخچەی ساوایان) و وردبینی کردنی.
2. جاری دووەم ، بۆ واژووکردنی گرێبەست و وەرگرتنەوەی فەرمانی تازەکردنەوەی.

ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە پێویستن لە نێوان سەردانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بریتیە لە چوار ڕۆژ.
(بەمەرجێک هیچ کێشەیەکی نەبێت، بۆ نموونە خزمەت خواز تاوەکو پشتگیری پاکانەی باجی دەرامەت دەستەبەر نەکات کارەکانی لای ئێمە راهی نابێت).

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بە پێی فۆرمی باخچەی ساوایان تایبەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی باخچەی ساوایانی ئەهلی شەش فەرمانگە لەناو شارۆچکە یان شار کە ئەوانیش بریتین لە:

١. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.

٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگا،بۆ ئاراستە کردنی نوسراو بۆ ئەم چوار بەڕێوەبەرایەتیەی خوارەوە بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری.

٣. فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاکە،بۆ پشکنین و دڵنیابوون لە تەندروستی و بەرجەستەبوونی مەرجە تەندروستییەکان و فریاگوزاری سەرەتایی لە بینای باخچەی ساوایان.

٤. بەرگری شارستانی پارێزگاکەی، بۆ دانانی ئاگرکوژێنەوە و مەرجەکانی سەلامەتی لە باخچەکەدا.

٥. باجی دەرامەت،بۆ هێنانی پاکانەی ئەستۆی پاکی باجی دەرامەت.

٦. بەڕێوەبەرایەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، بۆ هێنانی ئەستۆ پاکی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

خزمەتە پێویستەکان لە دامودەزگای تر: 
زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
بەڵێ، فۆڕمی ژمارە (3) ی باخچەی ساوایان کە هاوپێچەبێ بەرامبەر لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەی ساوایان دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت و پێویستی بە عەریزەنووس نییە، و ئەم فۆرمە مەرج نییە لە تەنها بەڕێوەبەرایەکەمان بەدەست بهێنرێت لەبەر ئەوەی هیچ مۆرێکی لەسەر نییە. ئەم فۆرمە بە ڕێنمایی ڕێکخراوە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وازارەتی پەروەردە-بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانە وپەیمانگە ناحکومیەکان

١.هەولێر/ شەقامی شەست مەتری/ پشت تەلاری نوێی پارێزگای هەولێر/ پاشكۆی وەزارەتی پەروەردە، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بەم ئیمێــلە بکرێت esambotani@yahoo.com
٢.پارێزگای هەولێر سەنتەرى شار تەنیشت وەزارەتى تەندروستى minister0ffic@moe.com
٣.پارێزگای سلێمانی تەنیشت بەڕێوەبەراتەى هاتووچۆى سلێمانى parwarda.nongov@gmail.com
٤.پارێزگای دهۆك سەنتەرى شــــار نزیک بەرگرى شارستانى نەورۆز education1@gmail.com
٥.ئیدارەی گەرمیان سەنتەرى شــــار edu.garmian@gmail.com
٦.پارێزگای هەڵەبجە سەنتەرى شـــــار education.halabja@gmail.com

گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟