نامەی پشتگیری دارایی

زنجیرە: 
MOP14

نوسراوێکی فەرمییە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە وەکو پشتگیری دەدرێت بە کاندیدانی تواناسازی.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی پلاندانانبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆییبەڕێوەبەرایەتی تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ سەرجەم کاندیدانی تواناسازیە.

مەبەست: 

وەرگرتنی رەزامەندی (قبول) زانکۆ داوادەکرێت.

مەرجەکان: 

بۆهەر کاندیدانی پڕۆگرامی تواناسازی.

بەڵگەنامەکان: 

١. کۆپی پشتگیری دارایی سەرەتایی بۆ دڵنیابوون لە کاندید.

٢. کۆپی نوسراوی وەرگیران (قبوڵ) ئەکادیمی ((Offer Letter بۆ زیادکردنی ناوی زانکۆ لەسەر نوسراوەکە.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

١. خزمەتخواز بۆ جاری یەکەم خۆی داوای دەکات.

٢. بۆ نوێکردنەوەی نامەی پشگیری بەڵێ، لە رێگای نوێنەری کردنەوە دەتوانرێت.

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت.

ماوەی پێویست: 

(1) کاتژمێر پێویستە بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتە.

هەنگاوەکان: 

هەنگاوی یەکەم: بەدەستهێنانی ئۆفەری زانکۆ.

دوا هەنگاو: پێدانی نوسراوی پشگیری کاندیدی تواناسازی لەسەر بنەمای ئۆفەری زانکۆ.

ژوورەکان: 

خزمەتخواز سەردانی (4) ژوور دەکات:

١. ژووری فەرمانبەرانی تواناسازی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری

٢. ژووری بەرێوەبەری تواناسازی بۆ وردبینیکردن.

٣. ژووری لیژنەی تواناسازی بۆ دڵنیابوون لە زانکۆ و پسپۆڕی خوێندن.

٤. ژووری بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ واژووکردن و ناردن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

واژو: 

(2) واژوو پێویستە:

١. واژووی بەڕێوەبەری تواناسازی بۆ ووردبینیکردن.

٢-واژووی بەرێوەبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی ناردنی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

ژمارەی سەردان: 

خزمەتخواز تەنها (1) جار سەردان دەکات.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

بەر لە پێشکەشکردنی ئەم فۆرمە کاندیدکراو سەردانی هیچ شوێنێک ناکات بەڵام دوای بەدەستهێنانی دەبێت سەردانی
١. وەزارەتی داد بکات بۆ پەسندکردنی نوسراوەکە.

٢. فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ ئاسانکاریکردن بۆ وەرگرتنی ڤیزای خوێندن.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
نەخێر جگە لەو فۆرمەی کە ئاماژەی پێکرا هیج فۆرمێکی تر بۆ ئەم خزمەتە نیە.
ناونیشان / ئەدرەس: 

وەزارەتی پلاندانان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی/ ب. تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم

وەزارەتی پلاندانان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرٶیی / ب.تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێم

ت/ 009647504085204
ئیمەیل / recd.r2@gmail.com
مالپەر / www.mop-krg.org

پۆلێن: 
گروپ: 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەت رادەگەیەنێت.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟