مۆڵەت پێدان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا ئەمنیيەکان

زنجیرە: 
MOI21

بۆ خزمەتگوزاری و پاسەوانیکردن.

دەزگای بەرپرس: 
وەزارەتی ناوخۆبەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانبەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان
مافی وەدەستهێنان: 

بۆ کۆمپانیاکانی تایبەت لەم بوارە کار دەکەن.

مەبەست: 

بە مەبەستی پاراستنی شوێنەگشتیەکان وەک (هۆتێل و مۆڵ و گوندەکانی نیشتەجێبوون پڕۆژەکانی نەوت).

مەرجەکان: 

١. داواکاری پێشکەش دەکات لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی دامەزراندن.

٢. cv داواکار.

٣. پێشکەشکردنی کۆنوسی دامەزراندنی کۆمپانیاکە.

بەڵگەنامەکان: 

١. ئەگەر هاتوو داواکار هاوڵاتی هەر ێمی کوردستان بوو یاخود هاوڵاتی عێراقی بوو بەڵگەنامەکان (احوالی شەخص و رەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری).

٢. ئەگەر هاتوو داواکار هاوڵاتی بیانی بوو بۆ کردنەوەی لقی کۆمپانیا کە لە هەرێمی کوردستان گشت بەڵگەنامەی رسمی کۆمپانیای دایک لەگەڵ کارتی نیشتەجێ هەرێمی کوردستان (هویە أقامە) پێشکەش بکات.

بریکاری و نوێنەریکردن: 

بەڵێ دەتوانی لە لایەن نوێنەرەوە کارەکان بکرێت پارێزەری رێگا پێدراو بە بریکارنامە (وکالە خاصە أوعامە).

نرخی وەرگرتنی خزمەت: 

نەخێر رسوماتی نییە لە وەزارەتی ناوخۆ.

ماوەی پێویست: 

بۆ ماوەی(3) مانگ و مەرج نییە بەدەست بهێنێت.

هەنگاوەکان: 

١. دەرچونی رەزامەندی بەدامەزراندنی.

٢. پێدانی مۆڵەتی کارکردن پاش تەواوکردنی رێکارە یاسایەکان.

ژوورەکان: 

تەنها 2 دوو ژوور لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان سەر بە ب.گ. دیوان بۆ راپەراندنی کارەکان.

واژو: 

واژوی بەڕێوەبەر
واژوی ب.گ دیوان و جەنابی وەزیری ناوخۆ / هۆیەکەشی بە شێوەیەکی یاسایی بە پێی زنجیرەی پێداچوونەوەی یاخود راپەراندنی کارەکە.

ژمارەی سەردان: 

دیار نییە بە پێی پێویست.

پێداویستی لە دامودەزگای تر: 

١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.

٢. بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنیەکان لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.

٣. دەزگا ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زانیاری دەربارەی فۆرم و هاوپێچ: 
دوای دامەزراندنی و بەدەستهێنانی مۆڵەتی کار فۆرمی تایبەت هەیە بۆ پڕکردنەوەی و زانیاری لەسەر کۆمپانیاکە هاوپێچ بە (3) وێنە .
پۆلێن: 

ئایا ئەم رێنماییە بەسوودبوو؟